کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سەكۆى تۆ بەرنامەیەكى باشە یان خراپ ؟ !!!

Friday, 04/09/2009, 12:00


خوێنەرانى خۆشەویست ئەگەر بەووردى بینەرى سەتەلایتى بەناوو گەلى كووردستان بن بەتایبەت لەمانگى پیرۆزى ڕەمەزاندا ئەتوانن مستەواى ئەو تەلەڤزیۆنە بەباشى هەڵبسەنگێنن یەكێك لەو بەرنامانەى بەتەواوى سەرنجى ڕاكێشام و هێناى لەسەرى بنووسم بەرنامەى سەكۆى تۆیە (سەكۆى تۆ) نەك سەكۆى هیچ تاكێكى كۆمەڵى كووردەوارى نییە بەڵكوو قووڕیشى كردووە بەسەر خەڵكاو ئەوەندەى تر گرانیى بازاڕى لەسەر قوورس كردوون .
ئەم بەرنامەیە چۆن درووست بوو ؟
لەئەنجامى مونافەسەى نێوان كارمەندانى گەلى كووردستاندا بەرنامەى سەكۆى تۆ بەشاراوەیى لەداییك بوو ، كێ پێشكەشى ئەكات ؟؟؟ ئەمە پرسیارێكى جدییەو لەنێوان كارمەندانى ئەو كەناڵەدا ڕۆژانە لەیەكتر ئەكرێت بۆ ئەوو بۆ نا ئەوو !! ئەمە وەڵامێكى جدیى پێویستە با ئامادەكارى بەرنامەكە خۆى بیداتەوە ... ئەگەر چى دەرهێنەرى بەرنامەكە وەكوو پێشكەشكردن بستى بەقەرز نادات بەڵام دەكرێت خوێندنەوەى تر بۆ ئەم بەرنامانە بكەین . سەتەلایتى گەلى كووردستان كەلەئەنجامى عاتیفەیەكى زۆرەوە بنەماى ئیشكردنى داڕشت دەكرێت شیكارى زۆر بۆ ئەو مەسەلەیە بكەین لایەنە ئەخلاقى و ئەدەبییەكانى تەلەڤزیۆن بەباشى هەڵبسەنگێنین ، چى ڕوو ئەداو چى ڕوو نادا لەو تەلەڤزیۆنەدا بیخەینە بەر تەوەر و گفتو گۆوە یەكێك لەو بەرنامانەش (سەكۆى تۆ) یە سەكۆى تۆ نەك سەكۆى تاكى كوورد نییە بەڵكوو زەووج كردنى تاكى كووردە لەناوەرۆكدا ... هەڵخەڵەتاندن و بێ ئاراستەكردنى تاكى كووردە هەق وایە پێشكەشكارى ئەو بەرنامەیە چیدى واز لە پێشكەشكردنى بهێنێت چوونكە واز نەهێنانى ئەبێتە هۆى سووكایەتى كردن و ناو زڕاندنى لەبەر ئەوەى ئەمڕۆ خەڵك هووشیارەو تێدەگا دەسەڵات چى دەڵێ ؟؟؟؟ لەكۆتایدا دەڵێین لەئێستاوە ئێوەش ئامانجى نووسینەكانامن ئەگەر لەو ئیتكیەتە لانەدەن !!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە