بۆ هه‌موو دانیشتوانی سلێمانی، خۆپیشانده‌ران!

Thursday, 17/03/2011, 12:00



بۆ هه‌موو خۆشه‌ویستانی شاری سلێمانی، بۆ هه‌موو ئه و‌ ڕۆڵانه‌ی که‌ سنگیان کردۆته‌ قه‌ڵغانی خۆ پیشاندان بۆ وه‌رگرتنی مافه‌کانیان، به‌ڕێزان ، به‌ڵام له‌وه‌ ده‌چێت دڕکه‌کان وه‌کو یه‌ک نین له‌ له‌شماندا؟ هه‌موومان هاواری ده‌سه‌ڵات ده‌که‌ین له‌هه و‌لێر ، باشه‌ پرسیارک بکه‌ین له‌ خۆمان، هۆکار چیه‌ که‌ له‌ سلێمانی به‌م جۆره‌ بووه‌‌ به ‌ که‌لاوه ‌؟ ‌ پرۆژه‌کان به‌ کێشه‌وه‌ ،وه‌ به‌ لاتانه‌ ده‌ڕوات به‌ڕێوه ؟‌‌، وه‌ هه‌روه‌ها له‌ هه‌موو کاروباری بازرگانیه‌ گه‌وره‌کاندا ده‌بێت ده‌ستی یه‌کێتی و پیاوه‌کانی یه‌کێتی تیدا بێت.باشه‌ ناپرسن که‌ هێڵی ئاسمانی نه‌مسا ویستی هه‌فته‌ی جارێکیش بۆ ئه‌م سلێمانیه‌ دلاله‌ ئه‌م فڕۆکانه‌ گه‌شتیاره‌کان له‌ ئه و‌روپاوه‌ دابه‌زێنێته‌ سلێمانی، به‌ڵام یه‌کێتی و ده‌سڵات دارانی ئه‌م شاره‌ داوای سه‌همی کردووه‌ له‌م پڕۆیه‌کته‌دا،وه‌ نه‌مساویه‌کان ڕه‌تیان کردۆته‌وه‌، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌م هۆیه‌ سه‌ری نه‌گرت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سه‌ت ده‌توانرێ له‌ سه‌رۆکایه‌تی ئه‌م کۆمپانیایه‌ بپرسرێ ئایا ، ئێمه‌ ڕاست ده‌که‌ین ،یاخود نه‌و؟ دانیشتوانی سلێمانی بۆ چی داوای ته‌لاره‌که‌ی پارێزگاری سلێمانی ناکه‌نه‌وه‌، که‌ ئه‌م ته‌لاره‌ سیمبۆلی ئه‌م شاره‌بووه‌ هه‌ر له‌ ساڵانی شه‌سته‌کانه‌و، ئێستا کۆسره‌ت ڕسول ئه‌م ته‌لاره‌ی داگیر کردووه‌، وه‌ هه‌ر له‌ناو ئه‌م ته‌لاره‌دا خانوویه‌کی دروست کردووه‌ له‌سه‌ر کوڕه‌که‌ی تاپۆی کردووه‌، به‌ مافی کێ ئه‌م ڕویداوه‌، ئه‌گه‌ر کاک به‌رهه‌م ساڵح ڕاست ده‌کات، ده‌بێت بینا حکومیه‌کان بدرێنه‌و به‌ حکومه‌ت، ده‌با بفه‌ر‌موێ کاک کۆسره‌ت ئه‌م بینایه‌ بده‌ره‌وه‌ به‌ دانیشتوانی سلێمانی، هه‌ر له‌‌سه‌رده‌می به‌عسه‌وه‌ ئه‌م بینایه‌ جێگه‌ی حه‌وانه‌وه‌ی موحافیزه‌کان بووه،ئیستا جێگای کوره‌که‌ی کۆسره‌ته‌ ،وه‌ دانیشتوه‌ تیادا، جه‌نابانی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی، لێکۆڵینه‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌م دۆسێیه‌ به‌که‌نه‌وه‌، پیش ئه‌وه‌ی دانیشتوانی سلێمانی خۆیان داوای بکه‌نه‌وه‌. ئه‌ی پیشانده‌ران بفه‌رموون له‌م هه‌له‌دا داوای ڕو‌نکردنه‌وه‌ له‌سه‌ر کۆمپانیای نۆکان و ، ئه‌وانی تر‌ بکه‌ن که‌ یه‌کێتی و نزیکه‌کانی مام جه‌لال ده‌یان بات به‌ڕێوه‌، وه‌ کۆنترۆڵی بازرگانی ئه‌م شاره‌یان کردووه‌.‌
دانیشتوانی سلێمانی داوابکه‌ن له‌م هه‌له‌دا که‌ کاک عومه‌ر فه‌تاح و گه‌نده‌ڵیه‌کانی بێته‌ ڕونکردنه‌وه،وه‌ بد‌رێته‌ دادگا. داوابکرێ که‌ سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی چه‌ند که‌سێکی تر که‌ دانیشتوانی سلێمانین ده‌سڵات بگرنه‌ ده‌ست ، نه‌ک زۆربه‌یان له‌ده‌ره‌وه‌ی سلێمانین ونازانن موعاناتی ئه‌م شاره‌ چیه‌، ته‌نها یه‌کێتی به‌ستونی به‌م شاره‌وه. باس له‌ نه‌مان گه‌نده‌ڵی ده‌که‌ن، بفه‌رموون خانوه‌که‌ی کاک عیماد ئه‌حمه‌د له‌ خانه‌قین و سلێمانی و براکه‌ی له‌ ئه‌ڵه‌مانیان ،که‌ له‌ چ سه‌نته‌نه‌یه‌کدان،بۆچی ؟ و به‌ پاره‌ی کێ ؟، کاک مه‌لا به‌ختیار بای ملیۆنه‌ها دۆلار ئه‌رزه‌و خانوو ،به‌ پاره‌ی کێ ؟ ‌ له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌وانه‌ی تریش ده‌بێت لیژنه‌ی نه‌زاهه‌ت داوای لێکۆڵینه‌وه‌بکات، که‌ ئه‌و موڵک و ماڵانه‌ی که‌ هه‌یانه‌ له‌ پیش چاوی میدیا و خه‌ڵکیدا ڕوناک بکرێنه‌وه‌، به‌ پاره‌ی کێ کڕاوه‌ ،وه‌ بۆچی به‌ ڕاست و چه‌پ لێیبده‌ن، ته‌نها له‌به ر‌ ئه‌وه‌ی که‌ ئه‌ندا‌مانی سه‌رکردایه‌تی و مه‌کته‌بی سیاسین؟، بفه‌رموون ته‌ماشای کاک سه‌عدی پیره‌ به‌کن، که‌ جاسوس بووه‌ ،وه‌ به‌ و دۆکومه‌نتانه‌ که‌له‌سه‌ریه‌تی،و ئێستا به‌ خشکه‌ی یه‌کێکه‌ له‌ دوڵه‌مه‌نده‌کانی کوردستان، به‌بێ ئه‌ه‌ی که‌س پێی بزانێت، له‌ نه‌مسا پاره‌یه‌کی زۆری له‌ بانقه‌ که‌ ئه‌م پاره‌یه‌ مانگانه‌ قازانچ ده‌چێته‌ سه‌ری ،ده‌توانرێ لێکۆلینه‌وه‌ی له‌سه‌ر بکرێ،وه‌ ڕاستی بۆ هه‌موو که‌سێک ده‌ربکه‌و‌ێ، به‌ پاره‌ی کێ زۆر شه‌وان به‌ قومار کردن هه‌زاران دۆلار ده‌دۆڕێنێ ؟ وه‌ ده‌ڵێ که‌ له‌ سلێمانی بووم ،هه‌ر شه‌وه‌ک کیژۆڵه‌یه‌کی سلێمانیم له‌ باخه‌ڵدا بووه‌.
خۆ پیشانده‌ران‌‌ جارێ ده‌ست پێبکه‌ن به‌ پاکردنه‌وه‌ی شاره‌که‌ی خۆمان له‌‌ پاشه‌ڵ پیسی،پاشان بچینه‌ هولێر.
ئیتر سه‌رکه‌توبن.


 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە