کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


كورد و توركمان

Friday, 13/03/2009, 12:00


هەندی جار شت هەیە هەرچەند دەتەوی لێی دوور بی بەڵام زمانە هەر رێگای ئەوەت پێ دەگرێ كە دەبێ باسی لێوە بكەی كە باستش كرد ئەوە مانای ئەوەیە كە گرانیەكی لە لات درووست كردوە بۆیە تۆی هینایە گۆ, ئەگەر نا بە هیچ شێوەیك باس كردنی نیشانەی ئەوە نییە كە نیین بەڵكو بە پێچەوانەوە باس كردنی نیشانەی وورژاندنە ..

جارێكیان وای پیًویست كرد كە لە گەڵ ئەمریكیەكان لە ناو شاری كەركوكا كۆببینەوە باس لە ڕەوش بار و دۆخی كەركوك بكەین كە چی بۆ كراوە و چی بۆ نەكراوە لەو دانیشتنە زۆربەی بەر پرسی ڕاگەیاندنەكانی كەركوكی لێ بوو چی كورد یاخود توركمان یاخود عەرەب ئیتر كابرای ئەمریكی زۆری بە شان و باڵی راگەیاندنی توركمانەكانا هەڵدا چی بە ڕاست یاخود هەڵبەستە گرنگ ئەوە بوو ئەو بە شان و باڵیانا هەڵیدەدا ,بە ڕاستی تووڕەی كردم رووی دەمم لێ كرد و ووتم ئەی كورد ئەویش پێ ووتم بۆچی كورد لە كەركوكا هەیە بە وەڵامەكەی هێندەی تر پەست بووم و خۆم پێ نەگیرا ئەوەیش زۆر بە هێمنی و لە سەر خۆ پێ ووتم هێمن بەرەوە با بە لێدوان كارەكان شی بكەینەوە . ئەوەندە پەستمی كرد هەر خۆی بوتڵێكی ئاوی ساردی دایە دەستمەوە بۆ ئەوەی هیمن بمەوە و بێمەوە سەر خۆم. بڕێك وەستاوم خۆم بە خۆمم ووت چی تیدایە گەر گوێی لێ بگرم و بزانم دەڵێ چی بۆ ئەوەی لە هەمان ڕێچكەوە لە شەڕا بم نەك ئەو لە كێوێ منیش لە كێوێكی تر , بۆیە پێم ووت باشە تۆ لە سەر چی بنەمایك دەڵێ كورد نییە لە كەركوك بەس دەمەوی ئەوەندەت پێ بڵێم ئەگەر برا توركمانەكان ئەوەی تێتان گەیاندوە ئەوا هەڵەیان كردووە و ئەم شارە هەر هی كورد و وهەر بە كوردستانیش دەمێنێتەوە ئیتر ئەوان چۆنی دەڵێن با بۆ خۆیان بڵێن ئەوە هیچ گرنگ نییە بە لامانەوە,پێ ووتم باشە كاكە گیان ئێمە پێش ئەوەی رژیمی ڕابردوو برووخێنین ئەوە ڕاگەیاندنەكانمان دەورێكی باڵای هەبوو لە گەیاندی ئەوەی ئەمریكا دەیوست بە جیهان بۆیە ڕاگەیاندن دەوری خۆی بینی و دواتر ئێمەی سەرباز و ئەفسەر كەوتینە جەنگەوە كەواتە نیوەی جەنگەكەمان سەرەتا ڕاگەیاندن كردی و سەركەوتنی بە دی هینا و ئەوجا نیوەكەی تری بە تۆپ و تەیارەو و تەقەمەنی هاتە كایەوە .. ئەمە لە لایەكەوە لە لایەكی ترەوە ئەوا بۆ چەند ساڵ دەچی كەركوك رزگاری بووە ئێوە مەبەستم خەڵكی كەركوكە خۆتان بەستوەتەوە بە هەریمی كوردستان و لە سەر بنچینەی ئەوەش هەرچ یارمەتیەك بێ ئەوا ئێمە نەیدەینە كوردەكە چونكە ئەوەمان لە لا دورست بووە كە ئێوە بەو بڕە پارەیی دەدرێت بە هەریمەكەتان لە ئەمریكا خۆی دەوڵمەند ترن ئەگەر بەراوردەكەمان نسبی بێ كەچی لە بنەڕەتیشدا وانییە و ئێوە خۆتانیش قبووڵتانە و ئێمە بڵێن چی؟

با بگەڕێنەوە سەر ڕاگەیاندن كە ئێمەى لە سەر ئەساسی ئەوە كۆبووینەتەوە باشە تاوەكو ئێستا تیپێكی كوردی كەركوك رووی كردە دەرەوەی ووڵات چی شانۆگەری بێ یاخود موسقایی بێ یاخود هەڵپەڕكێ كە ناسنامەی نەتەوەكان لە یەكتر نزیك دەكاتەوە بۆ ئەوەی دەنگی خۆی بە جیهان بناسێنێ ئێمە چەند داوای تیپ یاخود چالاكی دەكەین ئەوا هەر تیپەكانی هەولێر و سلیمانی و دهوك روومان لێ دەكا تاوەكو ئیستا چالاكییەكی كەركوكی رووی نەكردوەتە دەرەوەی ووڵات ئیتر ووڵاتانی تر بە چی بزانن كە لە كەركوكا كورد هەیە تەنها بە لێدوانە سیاسیەكان كە خۆت چاك دەزانی وەكو رۆژنامە نووسێك كە خەڵكی چەند بڕوای بە سیاسەت هەیە بگرە هەندی كەس ئەو ئیشەی سیاسەتی تێ كەوێ ئەوا نیوەی بە درۆ دەدا لە قەڵم بەڵێ كاكە گیان لیم مەگەرە گەر بڵێم كورد لە كەركوكا نییە ئەگەر بڵێمش ئەوا لە سەر بنمای ئەوە پێت دەڵێم كە بۆم روون كردیەوە. باشە تا ئێستا ئێوە لە كەركوكا تەلەفزیۆنێكی فەزاییتان نییە كە بێ لە سەفەر كردن بۆ دەرەوەی ووڵات دەنگتان بگەیەنیتە گێتی ئیتر ئێوە چونی لە كەركوكا هەن نازانم؟ هەرچی توركمانەكانە بە كەمی دانیشتوانیانەوە وەك ئێوە دەڵێن بەڵام توانیویانە خۆیان ئیسپات بكەن و ڕای خەڵكی دەرەوەش بە لای خۆیانا ڕابكێشن .ئیتر بۆ لێم دەگری گەر مەدحی كاری ڕاگەیاندیان بكەم و دەس خۆشیان لێ بكەم. كە بەو كەمی خۆیانەوە هەر وەك ئێوە دەڵێن هەر لە دوای پرۆسەی ئازادییەوە توانیان گەورەترین تەلەفزیۆن لە كەركوكا دابنێین و دەنگیان لە ڕێگای فەزاییەوە بگەیننە هەموو جیهان و كەلوپووریان بە هەموو جیهان ئاشنا بكەن كەچی ئێوە لە گەڵ ئەو هەموو پارە زۆرییە و لایەنە سیسیە زۆرییەوە ئەوەتانیش لە دەست نەهات ئیتر بۆ لێم دەگری كە بڵێم بۆچی كورد لە كەركوكا هەیە؟

بەڵێ بەر پرسانی كورد ئێوەش هەر بڵێن كوردەكانی كەركوك و هاوكات خەڵكی هەولێر و سلیمانی بنێرنە دەرەوەی ووڵات بە ڕاستی ئەوان لە لای خەڵكی دەرەوە ئیسپاتی دەكەن كە كەركوكیش كوردی تێدایە(وەی تەواو) ..ئێوە سەفەرێكی قاهیرە بوو ڕاتانگرت یەكی دەڵێ پارەكە زۆرە و یەكێ تر نازانم چی بیانوویەك دەهێنێتەوە كەچی ئەوەی ەیگووت پارەكە زۆرە بایی خۆانێكی دەعواتی شەوانی نەبوو ئێوە خۆتان پێش دوژمنكانمان ناسنامەكانمان دەسڕنەوە ئیتر ئەوان چی بڵێن؟

(بە ڕاستی كەركوك كوردستانیە)

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە