هیرۆ گره‌و له‌سه‌ر چی ده‌کات؟!
Tuesday, 08/09/2009, 12:00
هه‌لبژاردنه‌کانی په‌رله‌مانی عیراق و ئه‌نجومه‌نی پاریزگاکان له سه‌ره‌تای ساڵێ دابێ ، ئه‌نجام ده‌درێت. ئه‌م هه‌ڵبژاردنه بۆ هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی جه‌لال و مه‌سعود چاره‌نووسسازه و ئه‌وه‌نده‌ی دیکه ئاینده‌یان یه‌کالا ده‌کاته‌وه .گوومانی تیا نییه له هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌ی کوردستان ده‌سه‌ڵات (هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی مافیا) گورزێکی کوشنده‌یان وێکه‌وت ، خۆ ئه‌گه‌ر مه‌سعود به خۆی و ژووری عه‌مه‌لیاته‌که‌ی نه‌بوایه بۆ ته‌زویرکردن ، هه‌ولێر و دهۆکیش بۆ ئه‌وان وه‌ک سلێمانی ئاو و ئاو ده‌چوو، دیاره ئه‌وه قسه‌ی ئێمه نییه به‌ڵکو خودی مه‌سعود له دوکان بۆ شکاندنی سه‌رانی یه‌کێتی کردبوویی. که‌واته باش ده‌زانن ئه‌و ده‌نگانه‌ی هێناویانه ده‌نگی راسته‌قینه نین ، به‌ڵکو ده‌نگی ته‌زویرن ، ئه‌مه‌ش راستییه‌ک دووپات ده‌کاته‌وه که خه‌ڵکی کوردستان ئه‌وه‌نده وشیاربۆته‌وه تا له‌مه‌ولا بڕیاری بدات، هه‌ردوو بنه‌ماڵه له هه‌رشوێنێکی کوردستان و عێراقدا بن ده‌بێ سزا و ریسوا بکرێن.
سه‌نگی کورد له زه‌مه‌نی رابوردوودا له نێو ده‌سه‌ڵات و په‌رله‌مان و سه‌رۆکایه‌تی کۆمار‌دا له ناونددا به مانگی هه‌نگوینی چڕ و پڕدا گوزه‌را ، گه‌وره‌ترین دوو پۆست سه‌رۆک کۆماریی و وه‌زیری ده‌روه هی هه‌ردوو بنه‌ماڵه بوون ، به‌ڵام له‌سایه‌ی ئه‌و هه‌موو ده‌سه‌ڵاته ، خه‌ڵکی کوردستان گه‌وره‌ترین زه‌ره‌ر به جه‌سته‌یی به‌رژه‌وه‌ندییه ستراتیژییه‌کان که‌وت ، جگه له پاشه‌کشه له به‌رده‌م خواسته ره‌واکانه‌وه ،هه‌ردوو بنه‌ماڵه ده‌ستکه‌وه‌تی کاتی و خودییان وه‌ده‌ستهێنا..ئه‌م دیارده زه‌قه‌ی که له‌سوووککردنی کوردا به‌رهه‌میان هێنا له هیج قۆناخێکی ژیانی سیاسی له به‌غدا بۆ 80 ساڵی ته‌مه‌نی ده‌وڵه‌تی عیراقیی وه‌به‌رهه‌م نه‌هاتووه، خه‌ڵکی ئه‌و راستییه ده‌بینێت ، بۆیه دووباره ئه‌گه‌ر ته‌زویر نه‌کرێت زۆر به‌جددی ده‌یه‌وێت ئه‌و دووبنه‌ماڵه ساخته‌کار و خیانه‌تکاره ریسوا بکات و به‌ره‌و زبڵدانیان شۆڕ بکاته‌وه.
ئێستا ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه که هیرۆ زوو زووه سه‌ردانی که‌رکوک ده‌کات ، له سه‌یرو سه‌مه‌ره‌ترین پاساو بۆ ئه‌و سه‌ردانه چڕوپڕانه‌ی دیاره عودده‌ی ئاسا "درۆی شاخدار" بێ شه‌رمکردن، پیاوه‌کانیان ده‌یڵێنه‌وه ، ئه‌وه‌تا ده‌ڵێن بۆیه ئه‌و خانمه دێت بۆ که‌رکوک چونکه بایعییه‌که‌ی له که‌رکوکه ،
عووده‌یش ده‌یوت باوکم یه‌ک قات جلی هه‌یه تا دێته‌وه له ئووتوخانه باوکم له ماڵه‌وه ناچێته ده‌روه و چاوه‌ڕی ده‌کات!.
هێرۆ که خێزانی گه‌وره‌ترین مافیایی عێراقه ، سه‌روه‌ت و سامانیان ئه‌گه‌ر نۆکانیش که خۆی سه‌رپه‌رشتی ده‌کا و خاوه‌نییه‌تی هه‌ژمار بکه‌ین خۆی له چه‌نده‌ها ملیار دۆلار ده‌دات ، به ته‌نیا کۆمپانیای نۆکان سه‌رمایه‌که‌ی 2 ملیار دۆلاره . ده‌چێ بۆ که‌رکوک به‌سه‌ر ماڵه هه‌ژاره نه‌داره‌کان و لیقه‌وماو و ئاواره‌کاندا ره‌ت ده‌بێت ، ب
ێ ئه‌وه‌ی به قه‌د پشیله‌که‌ی ماڵه‌وه‌ی به‌زه‌یی و که‌رامه‌تی مرۆیی بۆیان بجوڵێت. ماوه‌ی شه‌ش ساله ئاواره‌کان گه‌راونه‌ته‌وه بۆ که‌رکوک له به‌رده‌م هه‌موو هه‌ره‌شه‌کان به‌رخۆدان ده‌که‌ن ، هه‌ڕه‌شه‌ی بێ جێگایی ، تیرۆر و هه‌ژاری و که‌مده‌رامه‌تی ،که‌چی هێرۆش جگه له خۆده‌وڵه‌مه‌ندکردنێکی سنوور به‌زێن هه‌موو دۆزی کوردیان خستۆته به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه و به گۆته‌ی "
گیرفان سه‌لامه‌ت و ئاوه‌دان بێت ، سندان له کورد و دۆزه ره‌واکه‌یدا" کار ده‌که‌ن.
خه‌ڵکی که‌رکوک و ناوچه‌کانی ده‌روه‌ی هه‌رێم ئه‌و راستییه باش ده‌بینن که ئه‌و دوو بنه‌ماڵه جگه له به هه‌ژارکردنی تاک و کۆمه‌ڵی کورده‌واری و قۆرخکردنی ده‌سه‌ڵات هیچی دیکه به‌رهه‌م ناهێنن ، بۆیه ئه‌وانیش قۆڵی تۆڵه له‌و دوو بنه‌ماڵه له هه‌ڵبژاردنه‌کانی دادێ هه‌ڵده‌ماڵن و ریسوایان ده‌که‌ن.
بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود بایی چه‌ند سه‌رسه‌ریی و تیرۆریستێک گرنگی به که‌رکوک و ناوچه‌کانی دیکه داوه ،خه‌ڵکی ئه‌و راستییه ده‌زانن ، که‌رکوکیان ئه‌گه‌ر بوێت بۆ هه‌ریسه‌که‌یه نه‌ک شتێکی دیکه ، خۆ ئه‌گه‌ر له هه‌رێمی کوردستان ئه‌و هه‌موو نه‌وته نه‌بوایه و ئاوا وه‌کو ئێستا قۆرخیان نه‌کردایه ، شه‌ریان له‌سه‌ر که‌رکوک له ژێر ناونیشانی "که‌رکوک قودس و دڵی کوردستانه" ده‌قه‌وماند و دووباره ماڵی خه‌لکیان وێرانده‌کرده‌وه. که‌رکوک هه‌میشه له" ژووره داخراوه‌کان" هه‌ردوو بنه‌ماڵه مساوه‌مه‌ی پێده‌که‌ن و ده‌یانه‌وێت وه‌ک کارتێکی فشار بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانیان به‌کاری ببه‌ن..خۆ جه‌عفه‌ری سه‌رۆک وه‌زیرانی پێشوو له نێو مه‌که‌ته‌بی سیاسی ینک وتی: ت
ا ئێستا یه‌ک به‌رپرسی باڵای کوردیی به‌جددی باسی له مادده‌ی 140 و که‌رکوک نه‌کردووه!.له‌سه‌ر خه‌ڵکی که‌رکوکه که چیتر به درۆکانی هه‌ردوو بنه‌ماڵه هه‌ڵنه‌خه‌ڵه‌تێن ، بریاری خۆیان بده‌ن بۆ گۆڕان له‌و مه‌هزه‌له‌یه‌ی که هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی مافیا له که‌رکوک و ناوچه‌کانی دیکه خوڵقاندوویانه.
هێرۆ با فرمێسکه تیمساحییه‌کانی بۆ حاڵی دۆڕاو و شکستیان له ده‌ڤه‌ری سلێمانی هه‌ڵرێژێ ، نه‌ک دووباره له په‌نا پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانیان که‌رکوک و ناوچه‌کانی دیکه بکه‌ن به کارتی مساوه‌مه و سازش و لێدان له به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاکانی خه‌ڵکی کوردستان.
.هیرۆ ئه‌و بابه‌ی مرد وه‌ک که‌سێکی خه‌باتگێڕ له که‌رکوک پێشوازی لێبکرێت ، به‌ڵکو حاڵی حازر وه‌ک دز و تاڵانچی و ساخته‌کاریک لیێده‌روانرێت. هێرۆ ئێستا وه‌ک سه‌ره‌ک کۆمپانیایه‌کی مۆنۆپۆڵی بێ‌ویژدان سه‌یر ده‌کرێت ، نه‌ک وه‌ک که‌سێتییه‌کی ساده و به‌رخۆده‌ر له پێناو به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خه‌ڵکی.له ئێستاوه مزگێنی به هیرۆ و ئه‌ندامه‌کانی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی مافیا ده‌ده‌ین ، که که‌رکووک بڕیاری خۆی داوه ، پێتان ده‌ڵێن"
تۆڵه به‌سه‌بره ئه‌مما به‌زه‌بره"..چاوه‌ڕێ بن بۆ تۆله‌کردنه‌وه لێتان و دواتریش ریسواکردنتان.
له کۆتاییدا و ده‌پرسین و ده‌ڵێین: که‌وابوو هێرۆ له که‌رکوک گره‌و له‌سه‌ر چی ده‌کات ؟ نانبڕین ، پاره‌به‌خشینه‌وه و ویژدان کڕین ،یا به‌یه‌که‌وه له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود ئه‌نجامدانی تیرۆری ریکخراو دژی خه‌ڵکی که‌رکوک و سرینه‌وه‌ی ده‌ستی تاوانیش به‌سه‌ر تیرۆریستانی قاعیده؟..گره‌ویان هه‌رچییه‌ک بێت ، خه‌ڵکی بڕیاری داوه ، تیرۆرکردنی قه‌ڵه‌م و فیکر و ده‌نگه ناره‌زایه‌تییه‌کان له که‌رکوک له یاد ناکات و بکه‌رانیش باش ده‌ناسن، بۆیه هه‌رچییه‌ک بکرێت و بگوزه‌رێ له کاری تیرۆریستی شانی ئێوه ده‌گرێته‌وه و ئێوه‌ش لێی به‌رپرسیارن و ئه‌وه‌نده‌ی دیکه ریسوا ده‌بن..بۆیه گره‌و کردنتان له‌سه‌ر هه‌رچییه‌ک بێت دۆڕاون ، باشترین به‌ڵگه‌ش دیاره هه‌لبژاردنه‌که‌ی ئه‌مدواییه‌ی هه‌رێمی کوردستان بوو...رۆژانی دادێ راستییه‌کان باشتر ئاوه‌ڵا ده‌بن ، په‌له مه‌که‌ن ئێوه‌ش ده‌بینینه‌وه...
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست