پاراستن له نوێترین و فاشیلترین سیناریۆدا.. رامان لێی گرنگه .."گۆڕان" یا"رووخان".
Friday, 14/01/2011, 12:00
بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود رۆژ نییه گورزی که‌مه‌رشكێنیان پێ نه‌که‌ویت ،له ئاستی سیاسیی و جه‌ماوه‌ریدا له پاشه‌کشه‌یه‌کی مه‌زندان، خۆیان به گه‌مارۆدراو ده‌زانن. بۆیه بۆ ده‌رچوون له‌و گه‌مارۆیانه سیناریۆی جیاجیا نمایش ده‌که‌ن و شه‌ڕی لابه‌لا ده‌نێنه‌وه.
شه‌ڕی لابه‌لا دیاره مه‌به‌ستم له‌و شه‌ڕه‌یه، که دژی ئیسلام و ئیسلامییه‌کان و جێنده‌ر و شتی له‌و بابه‌ته له مه‌تبه‌خی پاراستن و راگه‌یاندنه‌کانی سه‌ربه بنه‌ماڵه لێده‌نرێن ، که به‌لای زۆر که‌سه‌وه ئه‌و شه‌ڕه بۆ روو وه‌رگێڕانه له‌و رووداوه گرنگانه‌ی له وڵات‌دا ده‌گوزه‌رێت.
دیوه‌که‌ی دیکه‌ی ئه‌و سیناریۆ فاشیلانه‌ی پاراستن، دیاره سیناریۆی نمایش‌کردنی هێز و توانای خودی پاراستنه، که ناوه ناوه له‌گه‌ڵ بوونی هه‌ر ته‌نگژه‌یه‌ک پاراستن سیناریۆیه‌کی بۆ ئاماده ده‌کات، ئه‌وه‌ی خودی خۆشیان باوه‌ڕی پێناهینن.
له دوایین سیناریۆدا ، ده‌ستبه‌سه‌ر داگرتنی جبه‌خانه‌یه‌کی گه‌وره‌ی چه‌که، گوایه له شاره‌کانی درواسێ به هه‌ولێر، هاتونه‌ته نێو هه‌ولێر ، ئاماده‌کراوه بۆ ته‌قاندنه‌وه و کاری تیرۆریستی.
http://kurdistantv.net/Default1.aspx?page=articles_slide_show&c=slideshow&id=55708ئه‌م سیناریۆیه به هێنده‌ی سیناریۆکه‌ی شه‌هیدکردنی رۆژنامه‌نووس سه‌رده‌شت عوسمان بێ بنه‌ماو قابیل به باوه‌رپێهێنان نییه، دیاره سیناریۆی شه‌هیدکردنی سه‌رده‌شت ئه‌وه‌نده لاواز بوو، تاوه‌کو ئێستا ناتوانن وه‌ڵامی پرسیارگه‌لێکی نێو خودی سیناریۆکه بده‌نه‌وه.
ده‌کرێت بنه‌مای پێویستی پاراستن بۆ سیناریۆیه‌کی ئاوا له چه‌ند خاڵێکدا بۆ خوێنه‌ران بخه‌ینه‌روو:
1- له په‌رله‌مانی کوردستان حاڵی حازر پرسی یه‌کگرتنه‌وه و به‌ره‌سمی ناساندنی هه‌ردوو ده‌زگای به‌دناوی پاراستن و زانیاری له ئارادایه، بۆ ئه‌وه‌ی بۆ خه‌ڵکی بسه‌لمێنن، که بوونی پاراستن گرنگه بۆ ئیدامه‌ی ژیان، بێ بوونی یه‌کگرتنه‌وه‌ی ئه‌م دوو ده‌زگایه، کوردستان ده‌بێته ئه‌فغانستان، بۆیه سینارێۆیه‌کی ئاوا پێویست ده‌بێت بۆیان .
2- پێش ماوه‌یه‌ک له سڵیمانی گروپێکی تیرۆریستی ئاشکراکرا، بۆ ئه‌وه‌ی بیسه‌لمێنن که ده‌زگای پاراستنیش هیچی که‌متر نییه، له ئاسایشی سڵیمانی ئه‌وه‌تا ئه‌ویش کاریکی له‌وه‌ی ئه‌وی باشتر ئه‌نجامدا.
3- بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر چه‌ند مانگێک بۆ ئه‌مه‌ریکییه‌کان بسه‌لمێنن، که کوردستان له ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆردایه و ئه‌وان خه‌نده‌قی شه‌ڕ له دژی تیرۆریان چۆڵ نه‌کردووه، چونکه ماوه‌یه‌که ریکخراوه نێو ده‌وڵه‌تییه‌کان له راپۆرته‌کانیاندا باس له نه‌بوونی شه‌فافیه‌ت و عه‌داله‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی و نه‌بوونی ئازادییه‌کان له‌و هه‌ریمه ده‌که‌ن، به‌تایبه‌تی ئه‌و ناوچانه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی مه‌سعود.
4 - بۆ ئیحتواکردنی ئه‌و ناره‌زایه‌تیانه‌ی خه‌ڵکی کوردستان، که رۆژانه شه‌قامه‌کانیان له به‌ناو سه‌رۆکی هه‌رێم (مه‌سعود) گرتووه و سه‌رکۆنه و ریسوای ده‌که‌ن، ده‌یانه‌وێت به‌م سینارێۆ فاشیلانه ده‌نگی خه‌ڵکی ئیحتوا بکه‌ن.
5- بۆ ئیحتواکردنی ته‌نگژه ناوخۆییه‌کانی نێو خودی بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود، که له دوای کۆنگره‌ی 13دا به‌رهه‌م هات. مه‌سعود و مه‌سروری کوڕی ده‌یانه‌وێت به دژه‌کانیان بڵێن؛ ئێمه‌ین پارێزه‌ره‌ری بنه‌ماڵه، نه‌ک حزب و ده‌سه‌ڵاتی حکومه‌ت، به مانایه‌کی دیکه ، ده‌یانه‌وێت پرۆسه‌ی پیلانگێری به پاراستنکردنی پارتی شه‌رعییه‌ت پێبده‌ن و سه‌ر به دژه‌کانیان شۆڕ بکه‌ن.
6- دوایین خاڵیش مه‌سعود ده‌یه‌وێت بۆ به‌غدا بسه‌لمێنیت، که کوڕه‌که‌ی سه‌روکایه‌تی ده‌زگایه‌کی گرنگ ده‌کات، توانا و قابیلیه‌تی هه‌یه، بۆیه پێویست ده‌کات له عێراقدا پۆستێکی ئه‌منی گرنگی پێبدرێت.
http://www.lvinpress.com/K_Direje.aspx?Jimare=2385&Besh=Hewal&Cor=2رژێمه تۆتالیتا‌ر و دیکتاتۆر و دژه ئازادییه‌کان هه‌میشه له‌و جۆره سیناریۆیانه هونه‌ر ده‌که‌ن، به‌ڵام هه‌ر زوو دوای ماوه‌یه‌کی که‌م بۆ هه‌مو لایه‌ک درۆ و باوه‌ڕپێنه‌هێنان ده‌بێته ئه‌دره‌سی ئه‌و سیناریۆیانه.
پاراستن بۆ خۆی له نێو خه‌نده‌قی تیرۆردایه، بۆیه ئیبداع ده‌کا له شێوازی په‌راوێزکردن و ده‌ست تێکه‌لکردن له گه‌ڵ ئیتلاعات و میت بۆ نانه‌وه‌ی ئاوژاوه له عێراقدا.
ساڵی پار بوو راپۆرتێکی گرنگی رێکخراوی مافی مرۆڤی جیهانی باسی له به‌شداریی هێزه‌کانی مه‌سعود ده‌کرد له تیرۆرکردن و راوه‌دوونانی مه‌سیحییه‌کانی موسڵ و ده‌وروبه‌ری.
هه‌ر له ویکلیکس باسی له ده‌ست تێکه‌ڵکردنی مه‌سعود ده‌کا، ئاشکرای کرد له گه‌ڵ تورکیا بۆ فرۆشتنی که‌رکوک به تورکیا ئیتفاقیان کردووه
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=080811ac. دیسان هه‌ر ویکلیکس بوو باسی له به‌سه‌ردادانی به‌ناو کۆنسڵخانه‌ی ئیرانی کرد له هه‌ولێر، که له رێگای پاراستنه‌وه حیمایه ده‌کران بۆ هاوکاری لۆجیستی تیرۆریستان.
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=4facc83eدواتر هه‌ر ویکلیکس بوو ئاشکرای کرد، که له‌رێگای پاراستنی بنه‌ماڵه‌وه ئۆتۆمۆبێلێکی بۆمبرێژکراو بۆ تیرۆرکردنی عه‌لاوی نێردرا، به‌لام ئامانجه‌کانی نه‌پێکا.
خۆ هه‌ر له ریپۆرتاژیکیدا لڤین ئاشکرای کرد ، مه‌سعود و مه‌سرور هاوکاری میت ده‌که‌ن بۆ دامه‌زراندنی 2000 به‌کرێگرته بۆ چاودێری کردنی خه‌ڵکی کوردستان..ل ه‌کام شوێنی دنیادا سه‌رۆکی ده‌وله‌تێک ته‌نانه‌ت خێڵێکیش ئه‌وه‌ی قه‌بوڵ ده‌بێت دوژمنێکی سه‌رسه‌ختی خۆی بێنیته سه‌ر خه‌ڵکی خۆی بۆ چاوه‌دێریکردنی گه‌له‌که‌ی خۆی؟!. ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه ته‌نانه‌ت سنووری چه‌ته‌کان و ده‌لاڵی له‌شفرۆشیشیان به‌زاندووه ، ده‌یانه‌وێت چه‌نده خۆیان بێکه‌رامه‌تن ، خه‌ڵکی کوردستانیش بۆ بێکه‌رامه‌تی په‌لکێش بکه‌ن.
سینارێۆکان نابنه که‌ره‌سته‌یه‌کی سیحری بۆ مانه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود، هه‌ر بۆیه دوور نییه ئه‌دره‌سی خه‌باتی خه‌ڵکی کوردستان له په‌رواێزی ئه‌و هه‌موو تیرۆره‌ی بنه‌ماڵه له "گۆڕان"ه‌وه بگۆڕێت بۆ قۆناخێکی پێشکه‌وتووتر ئه‌ویش "رووخان"ه و هیچێ دیکه. ئایا ئه‌م دروشم و ئه‌م ئامانجه ده‌بێته ستراتیژییه‌تی بزووتنه‌وه‌یه‌ک که پێ ده‌گوترێت گۆڕان، ئه‌گه‌ر گۆڕان ئه‌مه نه‌کاته ئامانجی، ئه‌وا ئێمه‌ی کورد پێویستیمان به بزووتنه‌وه‌یه‌کی دیکه هه‌یه و ده‌بێت گۆڕان که‌نارگیرو فه‌رامۆش بکرێت، چونکه ئاوات و خواستی خه‌ڵکی کوردستان ئۆپۆزیسیۆنێکی راسته‌قینه‌یه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست