مه‌لا به‌ختیار شه‌رم ناکات.. به به‌ڵگه بیبینن!
Sunday, 30/01/2011, 12:00
مه‌لا به‌ختیار له‌وه‌ته‌ی سیاسه‌ت ده‌کات ،درۆ ده‌کات ، درۆ نه‌ک له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی به‌ڵکو له‌گه‌ڵ خودی خۆشی.. که‌سێتییه‌کی نا هاوسه‌نگ ، هه‌میشه مه‌له له نێو ئاوی ڵێڵ ده‌کات . پێکهاته‌کانی که‌سێتی، بۆ گرێی سایکلۆژییهکانی په‌روه‌رده‌یی خۆی ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئه‌وانه‌ی له نزیکه‌وه ده‌یناسن ، ده‌زانن له‌چ بار‌و زروفێکی سایکلۆژی ژیاوه ، بۆیه کاتێک له‌م گرته ڤیدیۆییه ورد ده‌بیته‌وه ، ده‌زانیت مه‌لا به‌ختیار هه‌رگیز بۆ سبه‌یه‌کی گه‌ش بۆ خه‌ڵکی ناژییهت ، به‌ڵکو له‌و ده‌مه‌دا ده‌ژییت که تییدایه ، بۆیه کاتێک له کۆردینێتێکی زه‌مه‌نی و مه‌کانی ده‌ئاخڤی ، سه‌یری ده‌وروبه‌ری ده‌کات ،جه‌لال ئاسا، خۆی نمایش ده‌کات . به‌لایه‌وه گرنگ نییه ئه‌گه‌ر ئه‌و خۆ نمایشکردنه له کۆئۆردینهتێکی دیکه‌ی زه‌مانی و مه‌کانیدا بچووکی بکاته‌وه یا به‌هۆیه‌وه ئیحتقاریش بکڕێت ، هه‌ر بۆیه ئه‌و هه‌موو سووکایه‌تییه‌ی یه‌کیتی پێیکرد له شاخ و ته‌نانه‌ت له شاریش ، که‌چی وه‌ک ئه‌وه‌یه نه‌بای دیبێ نه‌باران ، سامی عه‌بدولرحمانیش هه‌مان که‌سێتیی هه‌بوو.. نووسینه‌وه‌ی ئه‌و به‌یاننامه‌ی دژی به‌یاننامه‌که‌ی گۆران ، زاده‌ی ئه‌و سایکلۆژییهته بوو که، خۆشبه‌ختانه بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعودیش که‌وتنه داوی گرێ کوێره سایکلۆژییهکانی مه‌لا به‌ختیار و ئه‌وانیش وه‌ک قامه به‌ده‌ست و دهستو ده‌م کوتراویکی سه‌رسه‌ری خۆیان نیشاندا.. ئه‌وه‌ی ئه‌م به‌یاننامه‌ی مه‌لا بخوێنیته‌وه ده‌زانێت بۆ ئه‌و پنته زه‌مانی و مه‌کانییه نووسراوه له‌گه‌ڵ ده‌رپه‌ڕاندنی به‌تال ده‌بیته‌وه ، ئه‌وه‌تا هه‌ردوو بنه‌ماڵه تا ئه‌و باره راستده‌که‌نه‌وه ده‌بێ باجی ریسواییان بده‌ن ، مه‌لا به‌ختیاریش وه‌کو ئه‌وه‌ی هیچی نه‌کرد بێت ئاوای لێ دێت.
فه‌رموون له‌گه‌ڵ ئه‌م گرته ڤیدێۆییه و، به‌راوردی بکه‌ن له‌گه‌ڵ ناوه‌ڕۆکی ئه‌و به‌یاننامه‌ی که نووسیویه‌تی ، له دواجاریشدا چی ده‌بینن؟ ، ره‌وایه ئه‌گه‌ر بپرسین ئایا ده‌سه‌ڵات له بێکهسیانه کاره‌کته‌رێکی وا سه‌رلێشواو ئه‌گه‌ر رێگای پێ نیشانبدا ، یا ئه‌وه‌نده ترساوه له راپه‌ڕینی خه‌ڵکی کوردستان ده‌ست بۆ بنهگیایهکیش ده‌با بۆ ده‌ربازبوون، وه‌لامه‌که ده‌کرێت یه‌کێکیان بێت یا هه‌ردووکیان:
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست