کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ده‌وڵه‌تی فاشی تورک دووباره‌ دڕنده‌یی و هۆڤێتی خۆی به‌ دنیا نیشاندایه‌وه‌..تکایه‌ با مناڵ یا ئه‌وکه‌سه‌ی که‌ به‌رگه‌ وێنه‌ی شێواوی

Friday, 09/07/2010, 12:00


له‌م هه‌فته‌یه‌دا له‌ چالاکییه‌کی گریلاکان بۆ سه‌ر قه‌ڕه‌قۆڵ و سه‌ربازگه‌کانی سوپای تورکیا له‌ ناوجه‌ی شه‌مزینان چه‌ند گریلایه‌ک شه‌هید ده‌بن ، دوای شه‌هیدبوونیان ته‌رمه‌کان ده‌که‌ونه‌ ده‌ست سوپای تورکیا و به‌شێوه‌یه‌کی زۆر دڕندانه‌ ده‌که‌ونه‌ شێواندن و سوتاندنی ته‌رمه‌کان . به‌م کاره‌ی ده‌وڵه‌تی تورکیا و ئه‌که‌په‌ و ئه‌ردۆغان گه‌وره‌ترین دڕندایه‌تیان له‌ دژی مرۆڤایه‌تی ئه‌نجامدا و سه‌لماندیان ئه‌و هه‌موو بانگه‌شه   ساخته‌ یانه‌یان و گریان بۆ مناڵانی غه‌زه‌ درۆیه‌ و هه‌ر زوو ئاشکرابوو  بۆ هه‌موو لایه‌ک و ئیدی که‌سێکی خاوه‌ن ویژداننه‌ما  ئه‌گه‌ر تاوه‌کو ئێستاش ئه‌و دڕندانه‌یان نه‌ناسیبێت بۆی ده‌رکه‌وت که‌چ دڕنده‌یه‌کن و، ئه‌وه‌ی ئه‌وان بۆ مناڵانی غه‌زه‌ ده‌یکه‌ن و یا پێشتر ده‌یانکرد بریتییه‌ له‌ سیاسه‌تێکی هه‌رزان و چه‌واشه‌کارانه‌.
مه‌سعود هه‌ر له‌م ماوه‌یه‌دا خۆی وه‌ک کۆیله‌یه‌کی ده‌وڵه‌تی فاشی تورک ئاشکراکرده‌وه‌ کاتێ ره‌خنه‌ی له‌ PKK گرت وخۆی وانیشانده‌دا که‌ که‌سێک نییه‌ جگه‌ له‌ ئاشتیپارێزێک و مرۆڤدۆست ‌ ، له‌ کاتێکدا هیچ ئاماژه‌ی به‌و کاره‌ هۆڤیانه‌ی ده‌وڵه‌تی تورکیا نه‌دا و، پشتی کرده‌ ئه‌و هه‌موو تیرۆره‌ی که‌ له‌ باشوری کوردستان له‌سه‌ر ده‌ستی خوێناوی ئه‌ودا ئه‌نجامده‌درێن. مه‌سعودی ته‌زویرچی و ئه‌ردۆغان دووڕووی یه‌ک دراوی قه‌ڵپ و نه‌گریسن.
خوێنه‌ری خۆشه‌ویست سه‌یری ئه‌م وێنه‌ بکه‌ که‌ ماڵپه‌ره‌کانی فاشسته‌ تورکه‌کان به‌ ره‌سمی و ناره‌سمیانه‌وه‌ به‌ شانازییه‌وه‌ بڵاویان کردۆته‌وه‌..رسته‌ی دوایینم پرسیارێکی ساده‌یه‌ بۆ ئه‌و جاشقه‌ڵه‌مانه‌ که‌ ئه‌ردۆغانیان به‌ شه‌هامه‌ت ناوده‌برد ده‌بێ بۆ ئه‌م دڕندایه‌تییه‌‌ چی بڵێن؟!


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە