بۆ حاکم شێخ له‌تیف: به‌ڕێز ، مه‌سعود بارزانی چاکسازی له ماڵی خۆیه‌وه ده‌ستپێکرد..
Wednesday, 14/09/2011, 12:00
چه‌مکه‌کانی دیموکراسی ، شه‌فافیه‌ت و به‌رگری و پێشمه‌رگه و شه‌هید و په‌رله‌مان و هه‌ڵبژاردن له نێو زهنیه‌تی دیکتاتۆره‌کان مانایه‌کی دیکه‌یان هه‌یه و له په‌نا ئه‌و چه‌مکانه تێکڕا چه‌مکه راسته‌قینه‌کان له " خیانه‌ت و ته‌زویر وتالانکردن و جاشایه‌تی و سه‌رکوتکردن" خۆیان حه‌شارداوه.
سه‌یربکه‌ن رژێمی به‌عسی سوریا به سوپاکه‌ی که خه‌ڵکی سڤیل قه‌تل و عام ده‌کا و ته‌نانه‌ت ده‌ست له گیانله‌به‌رانیش ناپارێزێ ، ناوی ناوه " حماه الدیار" واته پارێزوانی وڵات.
ئیمڕۆ له کوردستانیش به هه‌مان زهنیه‌تی ئه‌و رژێمه دیکتاتۆر و تاڵانچییانه ، ده‌سه‌ڵاتی هه‌ردوو بنه‌ماڵه به‌تایبه‌تی مه‌سعود بارزانی، یاری به چه‌مکه‌کان ده‌کا و هه‌مووی ده‌خاته به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی بنه‌ماڵه.
که‌رکوک و گێڕانه‌وه‌ی بۆ هه‌رێمی کوردستان ، به‌هه‌مان ده‌ردی فه‌له‌ستینییه‌کان ، وڵاتانی عاره‌ب هه‌میشه به‌کاریان بردووه بۆ سازشی سیاسی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل و رۆژئاوا.لای رژێمه دیکتاتۆره عاره‌بییه‌کان ئامانجیک نییه به‌ناوی "فه‌ڵه‌ستین و مافه‌کانی" ، به هه‌مان شێوه لای مه‌سعود بارزانیش شتێک نییه به‌ناوی گێڕانه‌وه‌ی که‌رکوک بۆ هه‌رێم ، باشترین به‌ڵگه‌شمان دیاره ئه‌و 7 ساڵه‌یه که جگه له دوورخستنه‌وه‌ی ئه‌و ئامانجه، که ئامانجی هه‌مووی کوردانه، شتێکی دیکه‌یان نه‌کردووه، لێ به‌لێ هه‌میشه وه‌ک کارتێک بۆبه‌ده‌ستهێنانی ده‌ستکه‌وتی بنه‌ماڵه‌یی بۆ سه‌ر کوتله سیاسییه‌کانی نێو حکومه‌تی عێراقی به‌کاریان بردووه.
ئێستا مه‌سعود بارزانی ترسی له‌و پڕۆژه یاسایه‌ی سه‌باره‌ت به‌نه‌وت و گاز که له‌لایه‌ن حکومه‌تی عێراقییه‌وه پێشکه‌شکراوه بۆ په‌رله‌مان ، ترسی لێ نیشتووه و وا هه‌ستده‌کات مه‌ترسی جددی ده‌که‌وێته‌وه سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی بنه‌ماڵه و بێ ده‌سه‌لاتی ده‌کات له فرۆشتنی نه‌وت و گازی کوردستان ، بۆیه دووباره پرسی که‌رکوک و 19 خاڵییه‌که‌ی ژیاندۆته‌وه له پێناو دورستکردنی فشارێک بۆ سه‌ر مالیکی تا بگه‌نه سازشێک و مالیکی جێگه‌ی تاڵانییه‌کانی مه‌سعود و بنه‌ماڵه‌که‌یله بواری نه‌وت له یاساکه بکاته‌وه .
کۆبوونه‌وه‌کانی مه‌سعود بارزانی له‌گه‌ڵ ئه‌ندام په‌رله‌مان و وه‌زیره کۆیله و هیچ له‌ده‌ستنه‌هاتووه‌کانی شتێک نییه جگه له دانانی فشار بۆ سه‌ر حکومه‌ته‌که‌ی مالیکی له پێناو گێڕانه‌وه‌ی پڕۆژه یاساکه و جێکردنه‌وه‌ی تاڵانییه‌کانی هه‌ردوو بنه‌ماڵه له نێو یاساکه.
حاکم شێخ له‌تیف ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی گۆڕان ، له رسته‌یه‌کدا له میانی وتاریکیدا ، جوانی پێکاوه کاتێ ده‌ڵێت: با مه‌سعود بارزانی چاکسازیی له ماڵه‌که‌ی خۆیه‌وه ده‌ست پێ بکات. دیاره ئه‌م گۆته‌یه‌ی حاکم پاش ئه‌و کاره‌ساته دێت که مایکڵ رۆبن ئاشکرای کرد ، مه‌سروری کورێ مه‌سعود و پارێزه‌ری ئه‌منی قه‌ومی کورد ، به پاره‌ی دزراوی خه‌ڵکی کوردستان ، ڤێڵایه‌کی به 10 ملیۆن دۆلار له واشنتۆن کرێوه.
چه‌مکی چاکسازی که له لایه‌ن مه‌سعوده‌وه ده‌وترێته‌وه و، ماوه‌یه‌که خوی پێ گرتووه ، هیچ جیاوازییه‌کی نییه له‌گه‌ڵ ئه‌و چاکسازییانه‌ی که به‌شار ئه‌سه‌د له‌سه‌ر لاشه‌ی به‌ناهه‌ق کوژراوی سوریا ده‌یڵێته‌وه و له هه‌مان کاتیش‌دا هیچ جیاوازییه‌کی له‌گه‌ڵ ئه‌و گۆته‌یه‌ی ئه‌ردۆغان نییه که ده‌ڵێ " کورد برای ئێمه‌یه" له کاتێکدا ئه‌وه‌ی له تورکیا و باکوری کوردستان ده‌کوژرێ و ده‌بڕدرێ و له زیندان ده‌هاویژرێ کورده..
لیره‌دا هه‌قه ئه‌وه‌ی که مه‌سعود بارزانی ده‌یڵێت و ده‌یکات ،گه‌ره‌که باش، وه‌کو خۆی مه‌به‌ستییه‌تی، تێیبگه‌ین .. بۆیه هه‌ر لێره‌وه به به‌رێز حاکم شێخ له‌تیف ده‌ڵێین: بارزانی له ماڵی خۆی چاکسازی وه‌ک خۆی له چاکسازی گه‌یشتووه ، ده‌ستیپێکرد ، ئافه‌رینی به مه‌سرور بارزانی گووت و ده‌ستخۆشی لێکرد . باشترین به‌ڵگه‌شمان بۆ ئه‌مه: ئه‌و روونکردنه‌وه‌یه بوو که مه‌سرور دایی و هه‌ڕه‌شه‌ی له هه‌مووانکرد و وتی: ده‌رگای دادگاتان لێ ده‌گرم..له‌وه‌شدا ده‌بێ مرۆڤ تێ بگات چه‌مکی دادگ لای بنه‌ماڵه ، بریتییه له تیرۆر و کوشتن و نانبڕین.ئه‌گه‌رنا کوا بکوژانی سۆرانی مامه حه‌مه ، سه‌رده‌شت و شه‌هیدانی 17 شوبات و دواتر.
به کورتی ده‌سه‌لاته ره‌هاکانی ناوچه‌که ، بۆ هه‌ر چه‌مکێکیواری سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی ، تایبه‌ت به خۆیان هه‌یه ، نه خیانه‌ت ، نه تالانکردن و نه چاکسازییه‌کانیان له هی به‌شه‌ر ده‌چێت ، به‌ڵکو خۆیان له‌سه‌روو به‌شه‌ره‌وه داده‌نێن ، چه‌نده که‌رامه‌تی مرۆڤ بنپێ بخه‌ن ئه‌وه‌نده خۆیان له به‌رزی ده‌بینن ، چونکه ئه‌و ستایله له مرۆڤ ئه‌گه‌ر له مێژووش بوونی هه‌بێت ، ئێستا ئه‌وه‌نده‌ی دیکه ئیبداعی تیدا کراوه که خۆی ده‌گه‌ێه‌نێته ئاستی مرۆڤ نه‌بوون و سڕینه‌وه‌ی مرۆڤه‌کانی دیکه ده‌کاته ئامانج.
به‌ناز جه‌وادێک له‌سه‌ر مووچه‌یه‌کی 200 هه‌زار دیناری گیانیخۆی کۆتاپێدێنێت ، له کاتێکدا مه‌سرور به 10 ملیۆن دۆلار به ده‌یان هه‌زار ئه‌وه‌نده ته‌نها ڤێلایه‌ک ده‌کڕێت.بۆ به‌ناز ژیان نییه له ئاستی ژیانی مه‌سرورێک که خۆی له‌سه‌رووی مرۆڤه‌وه ده‌بینێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست