کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


گۆڕان بۆ بێ ده‌نگی؟!.

Saturday, 18/09/2010, 12:00


گۆڕان ، خه‌لک دورستی کرد ، ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ژیان و ماڵی خه‌ڵکیش به‌ده‌نگ نێت ، بچووک ده‌بێته‌وه‌.
خۆ حزبه‌ کارتۆنی و وابه‌سته‌کانی سه‌ر به‌ پارتی و یه‌کیتی و ده‌زگا موخابه‌راتییه‌کانی ده‌وروبه‌ر ماوه‌یه‌کی زۆره‌ بۆ هیچ کێشه‌یه‌ک هه‌ڵویستیان نه‌بووه‌ چاوه‌ڕێشیان لێناکرێت ، نابێ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ پرسێکی ئاوا و پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی سیناریۆکه‌ی بنه‌ماڵه‌ی تیرۆریستی مه‌سعود ده‌رهه‌ق به‌ تیرۆرکردنی سه‌رده‌شت بێ ده‌نگ بێت ، به‌ڵکو ده‌بێت سه‌رله‌نوێ بکه‌ویته‌وه‌ ریسواکردنی ده‌زگای تیرۆریستی پاراستن که‌ هه‌ردوو گه‌وره‌ تیرۆریست مه‌سعود و کوڕه‌که‌ی سه‌رپه‌رشتی ده‌که‌ن.
ئه‌گه‌ر بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و باقی رێکخستنه‌کانی مه‌ده‌نی به‌رامبه‌ر ئه‌م تاوانه‌ که‌ له‌ تاوانی خودی تیرۆرکردنه‌که‌ گه‌وره‌تره‌ بێ ده‌نگ بن ، ئیدی با چیدیکه‌ چاوه‌ڕیی پشتیوانی له‌ خه‌ڵکی نه‌که‌ن خۆشیان بخه‌نه‌ خه‌نده‌قی حزب و گروپه‌ وابه‌سته‌کان.
وه‌زیری به‌ناو رۆشه‌نبیری که‌ زمانحاڵی حکومه‌تێکی گه‌نده‌ل و خیانه‌تکاره‌ و، به‌ باکگراوندێکی وابه‌سته‌ به‌ خودی حزبه‌که‌ی بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود هه‌ر زوو ووتی: ئه‌نجامی لێکۆڵینه‌وه‌که‌ ده‌ڕبڕی راوبۆچوونی حکومه‌ته‌!. لێره‌دا ده‌رده‌که‌وێت و بۆ هه‌مووان ئاشکراده‌بێت که که‌سه‌کانی نیو ئه‌و حکومه‌ته‌ که‌سانی چه‌واشه‌کارا و وابه‌سته‌ و جاشن هه‌ربۆیه‌ نه‌زۆکیکی ئاوا زمانحاڵییه‌تی ، چی بۆ به‌رهه‌مهێنانی که‌شوهه‌وایه‌کی ئازاد که‌ تێیدا راده‌ربرین ره‌هایه،‌ پێ نییه‌، به‌ڵکو رێگر یشه‌. ئه‌و چه‌واشه‌کاره‌ ئه‌ندامی حزبێکی وابه‌سته‌ی بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعوده‌ ، به‌ کورتییه‌که‌ی جاشی جاشانه‌!.
ئه‌م پرسه‌ هه‌ر ئه‌وه‌نییه‌ تیرۆرێک کراوه‌ ، به‌ڵکو ئه‌و پرسه‌ تیرۆرێکه‌ ده‌چێته‌ قاڵبی تیرۆری حکومه‌تێک که‌ زۆر مه‌ترسیدارتره‌ له‌ تیرۆرێک که‌ گروهێکی چه‌کدار ئه‌نجامی ده‌دات. ئه‌م تیرۆره‌ده‌وڵه‌تییه‌ یا حکومه‌تییه‌ ده‌چێته‌ نیو قاڵبی تیرۆر یا خیانه‌تی گه‌وره‌ ده‌رهه‌ق به‌ دانیشتوان یا خه‌ڵکی ده‌ڤه‌ره‌که‌. تیرۆری ده‌وڵه‌ت له‌ رێگای داموده‌زگا کارتۆنیی و ناشه‌رعییه‌کانی پاساو بۆ کوشتن و تیرۆر ده‌هێنێته‌وه‌ ، وه‌کو ئه‌و تیرۆره‌ی که‌ ده‌رهه‌ق به‌ سه‌رده‌شتیان کرد ...
هه‌ر که‌س خۆ لابدات و ده‌نگی لێوه‌ نه‌یه‌ت و ئه‌م راپۆۆرته‌ سه‌رله‌به‌ری ره‌ت نه‌کاته‌وه‌ ، ئه‌وا یا ده‌بێ ترسنۆک بێت یا به‌شداره‌ له‌م تاوانه‌.
گۆڕان جێگای ئومیدی خه‌ڵکی کوردستانه‌ ، هه‌رچی ده‌سه‌لاته‌ ده‌سه‌ڵاتێکی بیزێنراو و قیزه‌وه‌نه‌ و خه‌لکی به‌ هی خۆی نازانێت، گله‌یی له‌ یه‌کێتی ناکرێت چونکه‌ مه‌ودایه‌کی وای له‌ نێوان خۆی بنه‌ماڵه‌ی خیانه‌تکاری مه‌سعود نه‌هێشتۆته‌وه‌ هه‌ربۆیه‌ بچووکبوونه‌وه‌ ریسوایی به‌شێکی مه‌زن وه‌به‌ر ئه‌و ده‌که‌وێت، کاتێ چه‌پڵه‌ بۆ بکوژ له‌ دژی قوربانی و خه‌ڵکی کوردستان لێده‌دا ئه‌وا چه‌پڵه‌ لێدانه‌ بۆ 50 سال زیاتر له‌ خیانه‌تی بنه‌ماڵه‌.
گۆڕان له‌سه‌ریه‌تی بێ ده‌نگ نه‌بێت ، میدیاکان به‌ تایبه‌ت لڤین و هاوڵاتی و ئاوینه‌ و رێگا مه‌گه‌زین و ئه‌وانی دیکه‌ چیدیکه‌ ته‌نها به‌ گواستنه‌وه‌ی هه‌واڵ و راپۆرته‌ پڕ شه‌رمه‌زارییه‌که‌ ئیکتیفا نه‌که‌ن ، به‌ڵکو دنیایان لێ بیننه‌وه‌ یه‌ک و هه‌موو رێکخراو و کۆنسۆڵخانه‌کانی ئاماده‌ له‌ کوردستان له‌و تیرۆره‌ ده‌وڵه‌تییه‌ لێی ئاگادار بکرێنه‌وه‌.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە