له نائاگاییاندا پاراستن و قه‌ڵه‌مه‌سووکه‌کانی دان به سه‌ربه‌خۆیی PKK دا ده‌نێن.
Sunday, 11/07/2010, 12:00
شاراوه نییه پاش ئه‌و هه‌موو بانگه‌شه‌کردنه‌ی PKK بۆ به‌رقه‌راکردنی ئاشتی و بێده‌نگکردنی چه‌که‌کان له گه‌ڵ تورکیا ئه‌نجامێکی ئه‌وتۆی به‌ده‌ست نه‌هێنا ، به‌ڵکو هێرشی زیاتر بۆسه‌ر دامه‌زراوه‌کانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و زیندانکردنی سیاسه‌توانان و ژنان و ته‌نانه‌ت مناڵانیشی لێکه‌وته‌وه و، ئه‌که‌په بۆ پارسه‌نگی دۆڕانه‌کانی له هه‌ڵبژاردنه‌کانی 29/3ی 2009 و خۆسازدانه‌وه که‌وته ساخته‌کاری پرۆژه‌یه‌کی به‌ناو "کرانه‌وه" خسته رۆژه‌ڤه‌وه که ئه‌و پڕۆژه هیچ نه‌بوو جگه له تاودانی سیاسه‌تی کلاسیکی ده‌وله‌ت" ئینکاری کوردان" له ژێر په‌رده‌ی 'کرانه‌وه" به ڕووی کوردان.
قۆناخی چواری جاڕدراو له لایه‌ن PKKه‌وه ئه‌و قۆناخه‌یه بۆ پووچه‌ڵکردنه‌وه‌ی ئه‌و سیاسه‌ته ساخته‌کاره‌ی ئه‌که‌په و ده‌وڵه‌ت که ده‌یانه‌وێت په‌رده‌یه‌کی ره‌ش به‌سه‌ر دۆزی ره‌وای نه‌ته‌وه‌یه‌ک بده‌ن و کورد بکه‌ن به کۆیله دارده‌ستی گه‌لی سه‌رده‌ست..زۆر ئامراز به‌کارهاتن ، یه‌کێ له‌و ئامرازانه دیاره ده‌سه‌ڵاتی کوردی بوو له باشور به تایبه‌تی بنه‌ماڵه‌ی خوێنخۆری کورد "بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود " که تورکیا توانی به شتێکی که‌م له پال بوونی قازانجی بازرگانی گه‌وره له باشور ، بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود بخاته نێو ئه‌و سیسته‌مه تازه‌یه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی کوردان ، بۆ ئه‌مه حکومه‌تی ئه‌که‌په مه‌سعودی په‌لکێشی تورکیا کرد سه‌ره‌رای سوکایه‌تیپێکردنێکی زۆر بۆ شکاندنی که‌رامه‌تی و ده‌ستهێنانی کاری زیاتر له‌و بنه‌ماڵه‌یه ، ده‌یه‌ها کۆنتراکتی موخابه‌راتی و سه‌ربازی له‌گه‌ڵدا مۆرکرد.
یه‌کێ له‌و بڕگانه دیاره ده‌بێ بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود له رووی راگه‌یاندنه‌وه ده‌ست به‌ناوزڕاندبنی PKK بکات و وه‌ک تاوانبار وێنای بکه‌ن تا زه‌مینه‌ی شه‌ڕ سازبکه‌ن و له‌ته‌ک سوپای فاشترین سوپا که سوپای تورکه بکه‌ونه شه‌ڕی گریلا. هه‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ده‌یه‌ها جاشقه‌ڵه‌م که نامه‌وێت لێره‌دا ناویان بهێنم زۆر بێشه‌رمانه که‌وتونه‌ته وێزه‌ی گریلا قاره‌مانه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان و به لۆژیکیکی جاشانه باس له به‌رخۆدانی گریلا و خه‌ڵکی کوردستان له شه‌قامه‌کانی باکوری کوردستان ده‌که‌ن.ئه‌و جاشقه‌ڵه‌مانه قوربانی ده‌که‌نه تاوانبار و ده‌وڵه‌تی تورکیاش وه‌ک کۆتری ئاشتی وێنا ده‌که‌ن ،ده‌وڵه‌تی فاشی تورکیا به خۆی ئه‌و ماکینه راگه‌یاندنه زه‌به‌لاحه‌یه‌وه نه‌یتوانیوه تۆزقاڵێک له راستییه‌کان بگۆڕێت، هه‌رجارێ یه‌کێ له به‌رپرسه باڵاکانی ده‌وڵه‌ت پاس خانه‌نشینکردنیان دێته قسه و راستییه‌کان ده‌ڵێنه‌وه و ویژدانی خۆیان راحه‌ت ده‌که‌ن، بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعودی ساخته‌کار تازه به‌تازه له رێگای چه‌ند جاشقه‌ڵه‌مێکه‌وه ده‌یانه‌وێت راستییه‌کان بگۆڕن و تاوانباریی و هۆڤێتی ده‌وڵه‌تی تورکان بشارنه‌وه.
ئه‌و ده‌زگایه‌ی که له‌لایه‌ن میت و ده‌وڵه‌ته‌وه سه‌رپه‌رشتی ئه‌و پۆله جاشقه‌له‌مه ده‌کات دیاره ده‌زگای به‌دناوی پاراستنه ، که له رێگای ئه‌وانه‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌کرێن و پالپشتی ماددی ده‌کرێن.
ده‌زگای پاراستن له رێگای ئه‌و نووسینانه‌وه دان به‌وه‌دا ده‌نێ که PKK ه هێزیکی سه‌ربه‌خۆیه و به هیچ لایه‌ک ده‌سته‌مۆ ناکرێت ، له یه‌کێ له نووسینه‌کانیان ده‌ڵێن: هه‌ر هێزێک ئه‌گه‌ر ئه‌رزی ولاتیکی بۆ هێرشبردن به‌کاربرد، ئه‌و هێزه ده‌بێ به رێنماییه‌کانی ده‌وڵه‌تی میوان هه‌ڵسوکه‌وت بکات ، به کورتی ببێ به‌جاشی ئه‌و ده‌وڵه‌ته و ئیراده‌ی خۆی له‌ده‌ستبدات، به‌مانا ده‌بێ PKKش هه‌مان شت بکات و گوێڕایه‌ڵی سه‌رۆکی! فه‌رمانده بێت و چی پێوترا ئه‌وه بکات . دیاره ئه‌م لۆژیکه له دورستبوونی PKKه‌وه ره‌تکراوه‌ته‌وه تا رۆژی ئیمڕۆمان و هه‌ر ئه‌وه‌شه نهێنی به‌رده‌وامبوون و به‌هێزبوونی.
ئه‌و جاشقه‌ڵه‌مانه ئه‌گه‌ر ئه‌و راستییه‌یان سه‌لماند که PKK سه‌ربه‌خۆیه ، راستییه‌کی دیکه‌شیان سه‌لماند که بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود بۆ مانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتیان هه‌میشه جاشایه‌تیان به کار و کرده‌ویه‌کی سروشتی زانیوه ، له 1975 کاتی جاشی شابوون به فویه‌ک له نێوبردارن ، له کۆتایی حه‌فتاکان و سه‌ره‌تای هه‌شتاکان جاشی جه‌مهوری ئیسلامی بوون و هه‌زاره‌ها خه‌ڵکی بێ دیفاعی رۆژهه‌ڵاتیان بۆ ده‌وڵه‌ت کوشت و ماڵوێرانکرد ، هه‌ردوای راپه‌ڕین بۆ تورکیا و ده‌ستێكه‌ڵکردنی له‌گه‌ڵ به‌عس باشترین نموونه‌ن ، جا بۆیه پاراستن و بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود باوه‌ڕییان به‌و لۆژیکه هه‌یه که "جاش'ایه‌تیکردن بۆ دوژمنانی کورد کارێکی سروشتی ، به‌لایانه‌وه ئه‌وه‌ی سروشتی نه‌بێت ئیراده‌ی سه‌ربه‌خۆیه که ئه‌وه‌ش له PKK دا هه‌یه و هه‌ر ئه‌وه‌شه خاڵی جه‌وهه‌ری جیاکاری له نێوان هه‌ردولا و به رۆشنیش له نووسینه‌کانی ئه‌و جاشقه‌ڵه‌مانه ره‌نگی داوه‌ته‌وه.
ئه‌و جاشقه‌ڵه‌مانه زه‌مینه‌ی شه‌ڕ له ته‌ک سوپای تورکیا خۆشده‌که‌ن و ده‌یانه‌وێت وه‌ها زه‌مینه‌یه‌ک سازبکه‌ن ، دووباره کاره‌ساته‌کانی ناوه‌راستی نۆوه‌ده‌کان دووپاتبکه‌نه‌وه و وه‌پێش سوپای تورکیا بکه‌ون بۆ لێدانی گریلا ، هه‌واڵه‌کان به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر زاری گول و ئه‌ردۆغان و ئۆغلو وا ده‌ڵینه‌وه که ئه‌گه‌ر پێویست بکات ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌ش له گه‌ڵ مه‌سعود له دژی گریلاکان ئه‌نجام بده‌ن.
ئه‌و جاشقه‌ڵه‌مانه و هه‌روه‌ها بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعودیش ئه‌و راستییه‌یان له یادچووه که که‌سێ نادۆزنه‌وه شه‌ڕی PKK بکات ، نێچیر واته‌نی: ئه‌گه‌ر 10 هه‌زار که‌سیش وه‌پێش سوپای تورکیا بده‌ین بۆ لێدانی گریلا ، تا ده‌گه‌ینه ئه‌وێ 10 که‌سمان له‌گه‌ڵدا نامێنێت.ئه‌مه راستییه‌که ، هه‌رچه‌نده بۆ ئه‌وان تاڵه به‌لام راستییه‌کی حاشاهه‌ڵنه‌گره ، هه‌ڵبژاردنه‌کان سه‌لماندی ئه‌گه‌ر ته‌زویر نه‌بێت بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود لای خه‌ڵکی سووکوریسوابووه و هیچ به‌هایه‌کی نه‌ماوه ، خه‌لکی ئێستا له بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود وه‌ک گروهێکی مافیا و تیرۆریست چاوڵیده‌کات ، ئه‌و پیرۆزییه که‌وته ژێر پییان و نه‌ما.
له نووسینێکی داهاتودا باس له دورستکردنی کۆمیته‌یه‌کی هاوبه‌شی نێوان تورکان و ده‌زگای پاراستن ده‌که‌ین و ئه‌رکه چه‌په‌ڵه‌کانیان ده‌خه‌ینه‌ڕوو.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست