کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بۆ لڤین ووشه‌ و ،بۆ بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعودیش تیرۆر‌..

Tuesday, 10/08/2010, 12:00


لڤین وه‌ک میدیایه‌کی ئازاد ، خزمه‌تێکی گه‌وره‌ی به‌ ره‌وتی سیاسی و رۆشه‌نبیری له‌ ته‌ک باقی میدیا ناحیزبییه‌کانی دیکه‌ به‌ خه‌لکی کوردستان و ئاینده‌که‌ی گه‌یاندووه‌.
جگه‌ له‌ ره‌شبینان و ره‌شپه‌رستان و مافیاکان ، لڤین وه‌ک جوئه‌رئه‌تیکی وه‌به‌رهه‌مهاتوو له‌ نێو ره‌حمی کۆمه‌ڵگایه‌کی چه‌وساوه‌ و نایه‌کسان ده‌بینرێت و جاوی لیده‌کرێت ، بۆیه‌ بۆ پیرۆزی خاک و خه‌لکی کوردستان به‌شیک له‌ ئه‌رکیکی مه‌زنی خستۆته‌ سه‌رشانی و له‌ گه‌ڵ میدیاکانی دیکه‌ "له‌ پێش هه‌موویاندا کوردستانپۆست" قوربانیداوه.
ئه‌گه‌ر لڤین کارێکی پرۆفیشناڵی و ئه‌کادیمیستی رۆژنامه‌وانی له‌ نێو کیلگه‌یه‌کی پڕ به‌مینچێنراو کار ده‌کا ، ده‌سه‌لاتێکیش هه‌یه‌ زۆر گه‌وجانه‌ خۆی له‌ پێگه‌ی دوژمن به‌ وشه‌ی ئازاد ده‌بینیته‌وه‌، به‌ مانایه‌کی دیکه‌ ده‌سه‌ڵاتێکی ترسنۆک و تاڵانچی له‌ ترسی ووشه‌کانی لڤین و باقی میدیاکانی دیکه‌ هه‌میشه‌ له‌ پێگه‌ی به‌رگری له‌خۆکردنه‌ و له‌ ویدا هیرش له‌ تاریکیدا ده‌کاته‌ سه‌ر قه‌ڵه‌مه‌کان و تیرۆر پێڕه‌و ده‌کات.
ده‌زگای به‌دناوی پاراستن و بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود خۆ ئه‌گه‌ر زه‌ڕه‌ک مۆڕاڵیان هه‌بوایه‌ ده‌بوو بیر له‌ تیرۆر نه‌که‌نه‌وه‌ ، چونکه‌ ئه‌گه‌ر تیرۆر چه‌ند که‌سێک به‌ فیزیکی له‌ به‌ین ببا ، ئه‌وا توڕه‌ی وه‌به‌رهه‌م هاتوو له‌ نادیموکراسی و تاڵانجییاتی ئه‌و ده‌سه‌لاته‌ له‌ نێو خه‌ڵکی کوردستان ئه‌ستورتر ده‌کات.. ئه‌ی بۆ پاراستن و بنه‌ماڵه‌ی تیرۆریستی مه‌سعود له‌ خۆیان ناپرسن که‌ بۆچی له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کان ئه‌گه‌ر ته‌زویرو ساخته‌ نه‌بوایه‌ ده‌بوونه‌ دڕکی ناو ئارد و ، ده‌بوو ئێستا له‌ دادگاکان خۆیان بدیبایه‌وه‌؟ ‌.. با پاراستن سه‌ددامئاسا بیر له‌ مانه‌وه‌ی ده‌سه‌لات له‌ رێگه‌ی توندوتیژی نه‌کاته‌وه‌ ، به‌ڵکو ئه‌و راستییه‌ باش بزانێت 3 ساڵی دیکه‌ نه‌خشه‌ی سیاسی کوردستان به‌ ته‌واوی ده‌گۆڕێت.. گۆڕانیس حه‌تمییه‌ و مه‌حاڵه‌ هه‌رده‌بێت ... سه‌ددامیش تا لێی نه‌قه‌وما نه‌یده‌زانی وای لێدیت!. بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود وا رۆژ به‌دوای رۆژ له‌ ریسوابوون و خاڵی ئیحتقارکردنی خه‌ڵکی بۆ خێڵی بارزان نزیک ده‌بێته‌وه‌.. بنه‌ماڵه‌ ده‌بێ ئه‌وه‌ باش بزانیت که‌ له‌ دوایین خاڵدا ‌ زۆر نزیکبۆته‌وه‌ و گه‌وره‌ترین قوربانیش خیڵی بارزان ده‌بێت و ، بۆ هه‌تا هه‌تایه‌ وه‌ک خێڵێکی زاڵم و چه‌وسێنه‌ر و دز و جه‌رده‌ چاویان لیده‌کرێت، هۆکاری ئه‌و ریسواییه‌ش له‌سه‌ر ده‌ستی بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعودی تاڵانچی و ته‌زویرچییه‌وه‌ به‌رهه‌م هاتووه‌ ، که‌سێکی دیکه‌ تێیدا تۆمه‌تبار نابێت!.
لڤین پیویستی به‌ پشتیوانییه ، پشتیوانی هه‌موو لایه‌ک ،ئه‌گه‌ر ئه‌و دیمانه‌یه‌ کێرڤی کینه‌ی بنه‌ماڵه به‌رزکردبێته‌وه‌ و ئاماژه‌ به‌ تیرۆرکردن ده‌ده‌ن، خۆ لڤین کوفری نه‌کردووه‌ ،وه‌کو ده‌شڵێن: نه‌قڵی کوفر کوفر نییه ، به‌ڵکو ئه‌وه‌ بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود و ده‌زگا تیرۆریستییه‌که‌یه‌تی ‌ وه‌ک شه‌مشه‌مکوێره‌ له‌ رووناکی ده‌ترسێن ، له‌وه‌ ده‌ترسێن ‌ زیاتر دۆکۆمێنته‌کان رووناکیان وه‌به‌ر بکه‌وێت و بنه‌ماڵه‌ رووت بکه‌نه‌وه‌ و راستینه‌یان ئاشکرا بێت که‌ چ دڕنده‌ و جاش و جاسوس و به‌کرێگیراویکن! ‌‌‌ .. لڤین و هه‌موومان له‌سه‌رمانه‌ کاری رۆژنامه‌وانی خۆمان به‌ پرۆفیشناڵییه‌وه‌ بکه‌ین و راستییه‌کان بگه‌ینینه‌ خه‌ڵکی کوردستان و رای گشتی ، جگه‌ له‌ ووشه‌ش هیچی دیکه‌مان به‌رامبه‌ر به‌ تیرۆریستان نییه‌. ئه‌مه‌ عه‌رز و ئه‌وه‌ش گه‌ز..لای ئێمه ناسنامه‌ی‌ تیرۆریستان ئاشکرایه‌ ، ئێمه‌ش له‌ رووناکیداین و دیارین ، ئه‌وه‌ی له‌ تاریکیدا ده‌ژییت ئه‌وانن" ده‌سه‌ڵات" ن، له‌گه‌ڵ بوونی ئه‌و هه‌موو ده‌سه‌لاته‌ به‌ ته‌زویر به‌ده‌ستهاتووه‌ و ئه‌و پاره ‌که‌ به‌ تاڵان به‌ده‌ستهاتووه‌ ناتوانێ له‌ رووناکی وه‌کو ئێمه‌ و لڤین کار بکات، ئه‌م جیاکارییه‌ گه‌وره‌ترین شه‌رمه‌ و ئه‌و په‌ڕی شه‌رمه‌ بۆ ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ به‌ناوی گه‌نجان که‌ گه‌نجیان له‌ گه‌ل نییه‌ و به‌ناوی یه‌کیتی زانایان که‌ زانایانی موسڵمانیان له‌ گه‌لدا نییه‌ هه‌ڕه‌شه‌ ده‌که‌ن و ده‌یانه‌وێت تیرۆر پێڕه‌و بکه‌ن.. ده‌بێ مه‌سعود هه‌میشه‌ کولانه‌ تاریکه‌که‌ی سه‌ددامی له‌ دوایین کاتی ژیانی سیاسی ‌ له‌ بیربێت، ره‌نگه‌ سه‌ددام ئه‌گه‌ر نه‌که‌وتبا ده‌ست ئه‌مه‌ریکییه‌کان دادگاش نه‌ده‌کرا به‌ڵکو خه‌لکی تووره‌ تۆڵه‌ی پیرۆزییان لێده‌کرده‌وه‌ ، مه‌سعود با هه‌میشه‌ له‌و فکره‌دا بێت که‌ 'تۆڵه‌ی پیرۆز"  له‌ رێگادایه‌ . نزیک دوور نابیت‌ ده‌که‌وێته‌ به‌رده‌ست دایکی شه‌هیدێک که‌ کوڕه‌که‌ی شه‌هیدی کردووه‌ ، چونکه‌ نه‌دادگا و نه‌ عورف و نه‌ عاداتی کورده‌واری و ته‌نانه‌ت مرۆییش ریگه‌ له‌ دایکی شه‌هیدێک ده‌گرێت بۆ تۆڵه‌کردنه‌وه‌ ،ئای که‌ چه‌ تۆڵه‌یه‌کی پیرۆزه‌‌ !.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە