له‌سه‌روبه‌ندی لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له حه‌یده‌ری ، هه‌ڵه‌یه‌کی ستراتیژییه ئه‌گه‌ر مه‌سعود به ته‌نها به "خیانه‌تکاری مه�
Friday, 01/07/2011, 12:00
.سه‌به‌ینێ وه‌ک له راگه‌یاندنه‌کاندا هاتووه ، له په‌رله‌مانی عێراق پرۆسه‌ی متمانه‌لێسه‌ندنه‌وه له فه‌ره‌ج حه‌یده‌ری ده‌د‌رێته ده‌نگدان.فه‌ره‌ج حه‌یده‌ری کێیه؟. ده‌کرێ به کورتی بڵێین فه‌ره‌ج حه‌یده‌ری کوردیکی فه‌یلییه سه‌ر به پاراستنه ، له‌سه‌ر حسابی خه‌ڵکی کوردستان ئه‌و پۆسته، پۆستی سه‌رۆکی کۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کانی وه‌رگرتوه ، دیاره یه‌کێتیش سه‌ردار عه‌بدولکه‌ریمی داناوه ، که به‌که‌سێکی بێ هه‌ڵوێست و خۆپارێز ناسراوه و هیچ به‌ده‌سته ته‌نها داکۆکی له فه‌رج حه‌یده‌ری ده‌کات گومان ده‌کرێت ئه‌ویش له گه‌نده‌ڵییه زۆروزه‌به‌نده‌کانی فه‌ره‌ج حه‌یده‌ری به‌شداربێت.
به هه‌رحاڵ ئێستا هه‌موو کوتلکه‌کان به به‌ڵگه بۆیان ئاشکرابووه که که‌سێکی تالانجییه وگه‌وره‌ترین پشتیوانه له خودی پارتی و مه‌سعود بارزانی بۆ ته‌زویر.
پێش هه‌ڵبژاردنه‌کانی 25یحه‌وتی 2009 ده‌ستمان له‌سه‌ر مه‌ترسییه‌کان دانا ، ئاشکرامانکرد که مه‌سعود بارزانی به پشتیوانی فه‌ره‌ج حه‌یده‌ری دایناوه ته‌زویرێکی زۆر بکات.
ئه‌و مه‌ترسییه له لایه‌ن خودی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به هه‌ند وه‌رنه‌گیرا ، بۆیه دیمان مه‌سعود بارزانی که خاوه‌نی له 25% ده‌نگه‌کان نه‌بوو گۆڕدرا و تێر ته‌زویرکرا له لایه‌ن خودی فه‌ره‌ج حه‌یده‌رییه‌وه بۆی کر‌ا به 72%.
مه‌سعود بارزانی ئه‌گه‌ر خۆی دانه‌ری پلانی ته‌زویره‌که بوو ، فه‌ره‌ج حه‌یده‌ریش پلانه‌که‌ی به‌زیاده‌وه جێبه‌جێکرد.که‌واته خیانه‌ته‌کانی مه‌سعود هیچی زیاتر نییه له‌و خیانه‌ته‌ی که فه‌ره‌ج حه‌یده‌ری له ده‌نگه‌کانی خه‌ڵکی کوردستانکرد.
فه‌ره‌ج حه‌یده‌ری ده‌بێ له‌ته‌ک مه‌سعود بارزانی وه‌ک خیانه‌تکاری مه‌زن دادگایی بکرێت ، هه‌ر هێزیک به بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانیشه‌وه بێ ده‌نگی بکات له‌و تاوانه گه‌وره‌ی فه‌ره‌ج حه‌یده‌ری که به‌گه‌وره‌ترین تالانچی ده‌نگی خه‌ڵکی کوردستان داده‌نرێت، وه‌ک به‌شدارێک له تاوانی مه‌زن چاوی لیده‌کرێت ده‌بێ حسابی بدات.
له‌سه‌ر هه‌موو مرۆڤێکی به که‌رامه‌ته که دژی گه‌نده‌ڵی و تاڵانی و ته‌زویره‌کانی فه‌رج حه‌یده‌ری بێ ده‌نگ نه‌بێت ، له‌سه‌ر په‌رله‌مانتاره‌کانی گۆڕانیشه له په‌رله‌مانی عێراق ده‌نگ بۆ سه‌ندنه‌وه‌ی متمانه‌ی فه‌رج حه‌یده‌ری تاوانبار بده‌ن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست