دیکتاتۆره‌کان له ئامانج و ئامرازدا وه‌ک یه‌کن، رێبین هه‌ردی و عه‌لی فه‌رزات دوو به‌ڵگه‌ی لێکچووی یه‌کتریین!
Monday, 29/08/2011, 12:00
هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی فه‌رمانڕه‌وا له باشوری کوردستان، له‌گه‌ڵ هه‌موو رژێمه دیکتاتۆرییه‌کانی ناوچه‌که، ته‌نانه‌ت دنیاش یه‌کن. بۆیه ئه‌وه‌ی ده‌گوزه‌ری له رۆژهه‌ڵاتی ناویندا کتومت لێره‌ش ده‌گوزه‌رێ. ده‌سه‌لات و جاشقه‌ڵه‌مه‌کانی ده‌یانه‌وێت ماکیاجی ده‌سه‌لاتی تۆتالیتارانه‌ی خۆیان بکه‌ن و خۆیان جوودا بکه‌نه‌وه له ده‌وروبه‌ر، تا بلێن : به‌هاری ئێمه جیایه له به‌هاری ناوچه‌که."به‌هار هه‌ر به‌هاره"سروشت وا ده‌ڵیت.
.
کار‌و کرده‌کانی ئه‌و دوو بنه‌ماڵه هه‌رزوو ئه‌و بۆچوونه ناواقعییه‌ی خۆیان زینده به‌چاڵ ده‌کات، پێمان ده‌ڵێن: هیچ جیاوازییه‌ک نییه له نێوان ئێمه و ئه‌سه‌د ، ئێمه و موباره‌ک و بنعه‌لی نییه، ئه‌گه‌ر شتێک لێکمان جوێ بکاته‌وه، دیاره به‌کرێگیراویی ئه‌م دوو بنه‌ماڵه‌یه‌یه، که بۆ ئێران و تورکیای منداڵکوژی ده‌که‌ن، ده‌نا ئه‌م دوو بنه‌ماڵه‌یه ئاوێنه‌ی ئه‌وانین و به پێچه‌وانه‌شه‌وه راسته.
زۆر نمونه و شه‌واهێدی گه‌وره هه‌یه، ئه‌و لێکچوونه ده‌سه‌لمێنێت.ده‌سه‌لاته تۆلیتاره‌کان دوژمنی قه‌ڵه‌م و کامێران، که به‌ده‌ستی رووناکبیرانن، ده‌یانه‌وێت پێش شکاندنیان، که‌سایه‌تییان بشکێنن و تیرۆری فیزیکیان بکه‌ن، چونکه بۆ خۆیان له شکستیدان وا ده‌زانن ئیدی که‌سێ نامێنێته‌وه ببێ به میراتگری قه‌ڵه‌م و کامیرای به‌رخۆدان. لێره مه‌به‌ستم له قه‌ڵه‌م و کامیر ، ئه‌و دوو ئامرازانه‌یه، که رووی ره‌ش و ده‌مامکداراوی ده‌سه‌ڵاتی پێ هه‌ڵده‌ماڵدرێ .
له راپه‌رینی به‌هاری باشوری کوردستان له شوبات و رۆژانی دواییدا و پێشتریش ، رووناکبیران له ته‌ک خه‌ڵکی راپه‌ڕیودا، له پێشی پێشه‌وه‌ی لیستی ته‌سفیه‌که‌راندابوون.
به‌هه‌مان شێوه سه‌یر بکه‌م چۆن به‌شار ئه‌سه‌دی سوریا بۆ کپکردنه‌وه‌ی ده‌نگه ناره‌زاییه‌کان له رووناکبیرانه‌وه ده‌ستی پێ‌کرد. یه‌که‌م هوتافلێده‌ری خۆپیشانده‌ره‌ان " ئیبراهیم قاشوش" زمانیان بڕی و قوڕ‌گیان له جه‌سته‌ی جیاکرده‌وه.
ئه‌وه‌تا ئێستاش
عه‌لی فه‌رزات گه‌وره کاریکاتێریستی سوریان تێر لیدان کرد، هه‌موو جه‌سته‌یان خه‌ڵتانی خوێن کرد. لای خۆشمان کێ هه‌یه چیرۆکی که‌ریم عوسمانی له یاد چووبێت، کاتێ تیرۆریستانی بنه‌ماڵه زمانیان بڕی؟ کێ هه‌یه چه‌ند جارلیدان و کامیرا شکاندنی ئاسۆ جه‌مال موختاری له بیر کرد بێت.
شه‌هیدکردنی سۆرانی مامه حه‌مه و سه‌رده‌شت و ئه‌وانی دیکه هه‌مووی ده‌چێته ئه‌و فایله که تێیدا بێ سێ‌و دووی لێکچوونه‌کانی رژێم و ده‌سه‌لاته بنه‌ماڵییه‌کان ده‌سه‌لمێنێت.
رێبین هه‌ردی به‌هه‌مان ده‌ردی عه‌لی فه‌رزات، که‌وته ده‌ست سه‌رسه‌ریی و شه‌لاتییه‌کانی بنه‌ماڵه‌ی جه‌لال تاڵه‌بانی و ئه‌شکه‌نجه‌یان دا.عه‌لی فه‌رزات و پێشتریش ده‌یانی دیکه له ریبین هه‌ردییه‌کان و نه‌به‌ز گۆران و ئیسماعیل و ئه‌وانی دیکه جگه له سووربوونیان له‌سه‌ر هه‌ڵماڵینی رووی ره‌شی بنه‌ماڵه دیکتاتۆر و تالانچییه‌کان یه‌ک هه‌نگاو بۆ دواوه نه‌کشاونه‌ته‌وه.. ئه‌وه‌تا چۆن بۆ رێبین هه‌ردی مۆمی پشتیوانی له نێو کوچه و دڵان بۆی هه‌ڵکرا بۆ فه‌رزاتیش.
راستییه‌ک خۆی دووباره پێمان نیشانده‌داته‌وه، که ئیراده‌ی گه‌لان وه‌ئاگاهاتۆته‌وه ، که‌س بۆی نییه ئه‌مجاره به‌چه‌ند به‌ڵێنێکی درۆینه‌ی ده‌سه‌ڵاتداران خامۆش ببێته‌وه. مه‌سعود و پێشتریش به‌شار ئه‌سه‌د و ئه‌وانی هاوشێوه‌یان ده‌یان پرۆژه‌ی په‌مه‌یی بۆ خه‌ڵکی ده‌خه‌نه‌ڕوو، به‌لام هۆشیاری خه‌ڵکی واز له‌و دورشمه‌ی ناهێنێت و ده‌ڵێت: '
ده‌بێ ئێوه هه‌ر بڕۆن '....
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست