قسه‌یه‌کی مام رۆسته‌م..
Thursday, 04/06/2009, 12:00
هه‌موومان به گه‌وره‌و بچووک به گه‌نج وبه پیر ئاماده‌بووین له21-22 -3-1991 بۆ ئازادی و رزگاربوونی که‌رکوک لهویدابووین ، شههیدبووین ، برینداربووین و به‌یه‌که‌وه‌ش به‌رخۆدانمان کرد ، تا له دوای فشاری سه‌ربازی زۆری رژێمی به‌عس و هه‌ماهه‌نگی تورکیای فاشی له گه‌ڵ ئه‌مه‌ریکا ، که‌وتینه پاشه‌کشه ، که نسکۆیه‌کی ئه‌وه‌نده گه‌وره‌بوو ئاماژه‌یه‌کی قوولی له‌سه‌ر به‌ردی دڵی هه‌موومانی جێهێشت.
مام رۆسته‌م رۆڵ و ده‌وری کاریگه‌ری هه‌بوو ، هه‌میشه ،چه‌ند قسه‌یه‌کی مام رۆسته‌مم له گوێکانما ده‌زرنگێته‌وه که له وه‌ڵامی پرسیارێکی رادیوی مۆنتیکارلۆ بوو ووتی: ئێمه ده‌یه‌ها ساڵه به ته‌مای رزگاری که‌رکوک بووین ، ئێستا رزگاربووه ، به‌ڵام پاراستنی هه‌وڵ و تێکۆشانی جددی ده‌وێت .. دواتر لیی پرسی: ئه‌ی بۆ کێڵگه‌کانی نه‌وت و دام وده‌زگاکانی چیتان کردووه ، گووتی: هه‌رئێستا کۆمه‌ڵێک ئه‌ندازیار کۆبوونه‌ته‌وه و کار بۆ ئه‌وه ده‌که‌ن چۆن بتوانرێت شوینه هه‌ستیاره‌کان بپارێزرێن و له ده‌ستی تێکده‌ر به‌دووربگیرێن چونکه هی خۆمانه له‌سه‌رمانه بیپارێزین..
که‌سیک له‌و هه‌ل و مه‌رجه‌دا وا بیر بکاته‌وه و بۆ به‌رخۆدان له دژی رژێمی دڕنده‌ی به‌عس ده‌یه‌ها جار له مردن گه‌ڕابێته‌وه و چه‌ند جارێکیش بریندار بووبێت ،ئه‌و یه‌کێتیه‌ی مام رۆسته‌م ده‌بێ ج رێکخستنێکی بێ وه‌فا بێت له گه‌ل یه‌که‌م رای جیاواز و داواکاری" که بۆ خۆشی نییه بۆ خه‌ڵکییه‌تی "، پشتی تێ بکات و وه‌کو ئه‌وه‌ی هیجی بۆ نه‌کردبێت ئاوا مامه‌ڵه‌ی له‌ته‌کدا بکات..
جه‌لال ئیمزای بۆ بکوژانی ژنان ده‌کات ، به‌ڵام ئیمزا بۆ بکوژانی ژنانی هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفالکراوه‌کان ناکات ،ئه‌وه چ فهلسهفهیهکهکه جه‌لال پیاده‌ی ده‌کا؟!، بۆ دوژمن تهسلیکار و سه‌رشۆر بۆ خۆش توندوتیژ ، ئه‌م فه‌لسه‌فه‌یه مام رۆسته‌م له دیمانه‌که‌ی KNN ئاشکرایکرد..به زمانێکی ساده به‌ڵام پڕ ئه‌و فهلفهسهی جه‌لالی ریسواکرد..
له ده‌یه‌ها نووسینمدا جه‌لالم به که‌سێکی بێ مۆرال و خیانه‌تکار و تالانچی شوبهاندووه. هیچ سنووریکی نییه ، ئه‌وه‌نده دژه مرۆڤه و که‌سیکی هه‌لپه‌رست و پاوهنخوازه نموونه‌ی که‌مه ، مانه‌وه‌ی بۆ رۆژێک ، بۆ رۆژێکز یاتر چاره‌ڕه‌شی ده‌چیته سه‌ر ئایندهی نه‌وه‌کانی دادێ.
له کۆتاییدا مام رۆسته‌م ده‌ڵێین: جه‌نابتان لاپه‌ڕه‌یه‌کی دیکه‌ی سه‌روه‌ریتان له میژووی خۆتان تۆمارکرد ، ئێستا تۆ له نێو دلی خه‌ڵکی زوڵملیکراو و چه‌وساوه‌ی کوردستانی و له نێو دل و هه‌ستونه‌ستی خانه‌واده‌ی شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوه‌کانی ..تۆش بووی به سیمبولێکی دیکه‌ی گۆڕان به‌ره‌و باشتر که ئه‌وه‌ش شانازییه بۆ کوردان.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست