کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


له‌گه‌ڵرێزدا بۆ ئه‌و کۆمه‌ڵه‌ رۆژنامه‌وانانه‌ ، هێشتا مه‌سعود بارزانییان نه‌ناسیوه‌؟!.

Sunday, 01/05/2011, 12:00


یاداشتێک بۆ مه‌سعود بارزانی ره‌وانه‌کراوه‌ به‌ واژۆی 30 رۆژنامه‌وانی به‌ناو و به‌رێزی جیهانی رۆژنامه‌وانی کوردی. ئه‌و به‌رێزانه‌ جێگای رێزن لای خه‌ڵکی کوردستان ، به‌ڵام ساده‌ و ساکاریی به‌ جۆری بیرکردنه‌وه‌ و هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ رووداو و که‌سێتییه‌کان به‌ کاره‌کته‌ره‌کانیانه‌وه‌ دیاره‌.
دیاره‌ ئه‌و تێگه‌یشتنه‌ی ئێمه‌ له‌و یاداشته‌وه‌ دێت که‌ بۆ مه‌سعود بارزانی ره‌وانه‌کراوه‌ و ، داوای لێکراوه‌ ته‌ده‌خول بکات بۆ راگرتنی ئه‌و ره‌شبگیرییه‌ و ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ دڕندانانه‌ی که‌ دژ به‌ رۆژنامه‌وانان پیڕه‌وده‌کرێت.
ئه‌و کۆمه‌ڵه‌ رۆژنامه‌وانه‌ به‌رێزه‌ ، له‌ بیریان چووه‌ که‌ چه‌ند رۆژێکی دیکه‌ یادی سالوه‌گه‌ری شه‌هیدبوونی سه‌رده‌شت عوسمانه‌ ، ئه‌و سه‌رده‌شته‌ی که‌ ته‌نها له‌به‌ر قه‌ڵه‌مه‌که‌ی له‌ هه‌ولێری پایته‌خت تیرۆرکرا ، هیچ گومانێکیش لای یه‌ک که‌سی ویژدان زیندوو به‌وانه‌ی که‌ ئه‌م یاداشتانه‌شیان واژۆ کردووه‌ که‌ ، مه‌سعود بارزانی و کوڕه‌که‌ی بکوژی بوون.
به‌ڕیزینه‌..ده‌مه‌وێ ئه‌وه‌شتان به‌ بیر بهێنمه‌وه‌ که‌ شه‌هیدکردنی سۆرانی مامه‌ حه‌مه‌ و ئه‌شکه‌نجه‌دانی ده‌یان رۆژنامه‌وان و چاڵاکوانی مه‌ده‌نی ، پلاندانه‌ر و جێبه‌جێکار هه‌ر خۆی و کوڕه‌که‌ی بوون.
پیاوه‌کانی سه‌ۆکی هه‌ریم بوون ، له‌ 17ی شوبات و رۆژانی دوایی ده‌یان گه‌نجی ئه‌و ولاته‌یان شه‌هید و بریندارکرد. هه‌ر ئه‌و به‌ناو سه‌رۆکه‌ی هه‌رێمیشه‌ ئێستا زۆر بێشه‌رمانه‌ داڵدای داون و ته‌سلیم به‌دادگایان ناکات.
پێناسه‌ی سه‌رۆکی! هه‌رێم ئه‌گه‌ر به‌ویژدانه‌وه‌ بکرێت ده‌بێ بووترێت: که‌سێکی تاڵانچی ، درۆزان ، پیاوکوژ و خیانه‌تکاره‌. بۆ هه‌ریه‌کێک له‌و سیفاتانه‌ی ده‌کرێت ده‌یان دۆکۆمێنت پێشکه‌ش بکرێت و له‌ دواجاریشدا بسه‌لمێنریت که‌ مه‌سعود بارزانی تاوانکارێکی گه‌وره‌یه‌ .
تاوانکارێک که‌ ئه‌گه‌ر خاوه‌ن که‌سیتییه‌کی ئاوابێ ، چۆن داوای چاکه‌ی لێده‌کرێت ، خۆی بریاریداوه‌ ، له‌ ناوجه‌رگه‌ی هه‌ولێر ئه‌شکه‌نجه‌ ببێ به‌کاروکاسبی پیاوکوژه‌کانی ،خۆپیشاندان سه‌رکوت بکرێت ، له‌ ناو هۆڵی په‌رله‌رمان حه‌سیر مه‌یدانی ئه‌ندام په‌رله‌مان بکرێت .
براینه‌ له‌ بیرتان چوو, ئه‌و یاداشت بۆ نووسه‌تان ، جه‌لاد و قوربانی وه‌ک یه‌ک بینی و به‌یاننامه‌یه‌کی 5 خاڵی بڵاوکرده‌وه‌ ، گه‌رمیانی دوانزه‌ساڵه‌ی وه‌ک تیرۆریستیکی لقی چه‌مچه‌ماڵی پارته‌که‌ی هاوتاکرد؟!. ئه‌رێ ده‌کرێ داوای به‌زه‌یی له‌ جه‌لاد بکرێت؟!.
من دڵنیام وه‌لامی یاداشته‌کانتان ناداته‌وه‌ ، ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌ی که‌ ئێوه‌ کردووتانه‌ ، به‌بێ ئه‌و یاداشت نووسینه‌ش هه‌ر پێتان ده‌کرێ که‌ پیموایه‌ ده‌بوو ئۆپزسیۆن ئه‌و کاره‌ی بکردایه‌ که‌ مافیکی یاساییه‌. ئه‌و نامرۆڤه‌ قه‌زافی ئاسا سڵ له‌ هیچ ناکاته‌وه‌ ، بۆیه‌جگه‌ له‌ به‌رزکردنه‌وه‌ی دورشمی رووخانی له‌ خۆپیشاندانه‌کانی رۆژانی دادێ ، که‌ڵکی هیچی پیوه‌ نه‌ماوه‌. هه‌ولێری وته‌نی: مه‌سعود بارزانی فشه‌ی به‌ نامه‌ و نامه‌کاری دێت، سه‌دان نامه‌ نووسران خرانه‌ ته‌نه‌که‌ی خۆله‌وه‌ و هیچ به‌هایه‌کی لای جه‌لاد نه‌بوو.
براینه‌ زوێر مه‌بن، نه‌ مه‌سعودبارزانی سه‌روکاری دامه‌زراوێکی فه‌رمی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم ده‌کات ، به‌ڵکو سه‌رۆکی بنه‌ماڵه‌یه‌که‌ ، نه‌ حکومه‌تێک به‌فه‌رمی حوکم ده‌کات ، به‌لکو حوکمی دوو بنه‌ماڵه‌یه‌ ، نه‌ په‌رله‌مان ده‌زگایه‌کی پیرۆزه‌ به‌ڵکو ده‌زگای به‌شه‌رعه‌نه‌کردنی ئه‌و دوو بنه‌ماڵه‌یه‌ و هیچی دیکه‌ ، نه‌ دادگاکانیش دامه‌زراوه‌ی سه‌ربه‌خۆن به‌ڵکو داکۆکیکارن له‌ پاراستنی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ و به‌دژی خه‌ڵکی به‌کارده‌برێن.. له‌م وڵاته‌ی ئێمه‌دا ، دوو بنه‌ماڵه‌ی چه‌کداری مافیا به‌سه‌ر خه‌لکی کوردستانیان داداوه‌ و، قه‌تل و عامیان ده‌که‌ن و تالانیان ده‌که‌ن و له‌ دواجاریشدا که‌رامه‌تیان ده‌به‌ن.. ئیدی براکانم یاداشت بۆ کێ ده‌نووسن؟!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە