کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


به‌ دوو به‌ڵگه‌ ده‌یسه‌لمێنێت، که‌ مه‌سعود و بنه‌ماڵه‌که‌ی بێکه‌رامه‌تن!

Friday, 10/08/2012, 12:00


بێکه‌رامه‌تی ئه‌گه‌ر له‌ عورفی کورده‌واری مانای بێ به‌ها و سوکایه‌تیی بێت و یا خاوه‌نه‌که‌ی که‌سێک بێت، که‌ ناوه‌ڕۆکی چۆڵکرابێت له‌ به‌ها جوانه‌کانی مرۆڤ، ئه‌وا له‌ زانستی سیاسیدا ده‌کرێت به‌مانای ئه‌وه‌بێت که‌ خاوه‌نه‌که‌ی بۆ هه‌ندێ به‌های سووک ،له‌ خیانه‌تکردن له‌ به‌هاکانی مرۆڤایه‌تی سڵ ناکاته‌وه‌ و موماره‌سه‌ی رۆژانه‌ی پێوه‌بکات . ئه‌گه‌رچی له‌ هه‌ر دووحاڵه‌تدا، بێ که‌رامه‌تی سیفه‌تێکه‌ ده‌درێته‌ بکه‌ره‌که‌ی، که‌ مجه‌ره‌ده‌ له‌ هه‌ر به‌هایه‌کی مرۆڤبوون ، ده‌کرێت ئه‌و مرۆڤانه وه‌ک "رابوون" ده‌بێژێت:‌ به‌ نیوه‌ به‌شه‌ر بچوینرێن ، ئه‌و که‌سانه‌ن که‌ ته‌نها غه‌ریزه‌ی ئاژه‌ڵیان تێدایه‌، هه‌ست و نه‌ست و به‌هاکان لایان بوونی نییه‌.
1- تکایه‌ کلیک له‌سه‌ر ئه‌م لینکه‌ بکه‌،( الشرطة الاسبانية تفرج عن ناشطين قاما بسرقة مواد غذائية لتوزيعها على الفقراء)، واته‌ پۆلیسی ئیسپانی له‌و چالاکه‌وانانه‌ خۆش بوو، که‌ خۆراکیان ده‌دزی و به‌ سه‌ر هه‌ژاراندا دابه‌شیان ده‌کرد

http://arabic.euronews.com


دواتریش به‌رواردێک له‌گه‌ڵ گه‌وره‌ مافیای بێ که‌رامه‌تی کوردان بکه‌ن که‌ خۆی ده‌بینێته‌وه‌ له‌ مه‌سعود و بنه‌ماڵه‌که‌ی .له‌ جیاتی ئه‌وه‌ی بۆ هاونه‌ته‌وه‌ و هاو مرۆڤه‌کانیان چی له‌ده‌ستیان بێت بیکه‌ن بۆ خۆشگوزه‌رانی و نه‌هێشتنی نادادپه‌روه‌ری ئه‌وه‌تا بۆ خۆیان بوونه‌ته‌ هۆکاری ناخۆشگوزه‌رانی و نادادپه‌روه‌ری، به‌مانایه‌کی دیکه‌ ئه‌گه‌ر بڕیاره‌ خۆیان به‌ ده‌سه‌ڵاتی یه‌که‌م له‌ کوردستان دابنێن ، ده‌بێ لانی که‌م ده‌یانجار له‌ حزوری "جوزيه مانويل سانشيز غورديو "و له‌به‌رده‌م ئاوێنه‌ نه‌فره‌ت له‌ چاره‌ ره‌شی خۆیان بکه‌ن.
ئه‌م بێ که‌رامه‌تانه‌" مه‌به‌ست له‌ بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعوده‌" ، نه‌ک هه‌ر ته‌نیا قووتی خه‌ڵکی هه‌نووکه‌ی کوردستان تاڵانده‌که‌ن به‌ڵکو هی نه‌وه‌کانی دادێش بۆ پرکردنی جه‌سته‌ی بێ که‌رامه‌تیان ژێر زه‌وی و سه‌رزه‌وی باشوری کوردستان تاڵانده‌که‌ن.
بۆیه‌ نه‌ڵێین:که‌رامه‌تی "دزێکی" وه‌ک گوردیۆ زۆر گه‌وره‌تر و باڵاتره‌ له‌ "بی که‌رامه‌ت"ی که‌سێکی وه‌ک مه‌سعود که‌ خۆی به‌ سه‌رۆکی باشور و جارجاره‌ش له‌ راگه‌یانده‌ روو زه‌رده‌که‌ی وه‌ک سه‌رۆکی کوردستان له‌ قه‌ڵه‌مده‌دا

2- دووه‌م به‌ڵگه‌ی بێکه‌رامه‌تی ئه‌و بنه‌ماڵه "مه‌سعود"‌ ، روون روون ده‌رده‌که‌وێت کاتێ ئیمڕۆ 10/8/2012 گوێ بیستی هه‌واڵی ناره‌زایی یابان بووین ده‌رهه‌ق به‌ سه‌فه‌ری سه‌رۆکی کۆریای باشوور بۆ دوورگه‌یه‌ک که‌ له‌ نێوان یابان و کۆریای باشوور ناکۆکی له‌سه‌ر موڵکداری ئه‌و دوورگه‌یه‌ بچووکه‌ هه‌یه‌.

هێنانی داود ئۆگلو"که‌ سه‌رۆکی دیپلۆماسیه‌تی دژایه‌تیکردنی کورد و مرۆڤه‌ له‌ جیهاندا " بۆ باشوری کوردستان به‌ که‌رکوکیشه‌وه‌ و پێشتریش هێنانی سوپای داگیرکاری به‌عس له‌ 31ئ ئاب ، ئه‌وه‌نده‌ی تر بچووکی ئه‌و گوله‌ سیاسییه‌ی بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود بچووکتر ده‌بێته‌وه‌ و تا ده‌گاته‌ ئاستێک که‌ بوونی نه‌بێت له‌ هاوکێشه‌ سیاسییه‌کان و، یا راستتر بڵێین له‌ لیستی سیاستوانانی به‌که‌رامه‌ت ، جێگای نابێته‌وه.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە