کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


"بازار' له‌ نێو بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود...

Wednesday, 01/12/2010, 12:00


له‌م رۆژانه‌دا له‌ تایتڵی یه‌کێ له‌ رۆژنامه‌کانی عێراق و دواتریش له‌ ته‌له‌فزیۆنی" الشرقیه‌' له‌ شه‌ریتی ده‌نگوباسه‌ کورته‌کان بینیم : پۆستی وه‌زیرێکی سیادی به‌ 5 ملیۆن ، وه‌زیرێکی خه‌ده‌می به‌ 3 ملیۆن و وه‌زیرێکی ئاساش به‌ملیۆنێک دۆلار. له‌سه‌روبه‌ندی پێکهێنانی حکومه‌تی عێراقی که‌ مالیکی راسپێردراوه‌ تا 18ی مانگ ناوی وه‌زیره‌کان پێویسته‌ ئاشکرابکات و حکومه‌ت جاڕبدا تا په‌رله‌مانیش په‌سه‌ندی بکات. مشتومڕێکی زۆر له‌ نێو کوتله‌ و تا ده‌گاته‌ که‌سه‌کانی نێو یه‌ک کوتله‌ش بۆ وه‌رگرتنی پۆسته‌کان له‌ لوتلکه‌دایه‌ ، به‌ جۆریک وا بڵاوبۆته‌وه‌ کاڵای نیشاندراوه‌که‌ ویستی زۆر له‌سه‌ره‌، هه‌ربۆیه‌ له‌ بازاڕی نێو حکومه‌ته‌که‌ی مالیکی سه‌رباری فشاری سیاسی دیاره‌ کرین و فرۆشتن به‌ پۆسته‌کانه‌وه‌ ده‌کرێت..بازارکردن بۆ وه‌رگرتنی پۆست دیاره‌ ئه‌وه‌نده‌ که‌لک و سوود بۆ کوتله‌ و که‌سه‌که‌ ده‌هێنیته‌وه‌ که‌ ده‌یانجار ته‌نانه‌ت سه‌دانجار زیاتر پاره‌ی خۆی ده‌رده‌کاته‌وه‌. عێراق له‌ راپۆرتی (ترانسپیرێنسی جیهانی) له‌ نێو 183 ده‌وله‌تی دنیاێێ سییه‌م بووه‌ له‌ گه‌نده‌ڵی. که‌وابوو ئه‌و پۆسته‌ به‌ سوودی یه‌کجار مه‌زن بۆ که‌سی وه‌رگر ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ ، هه‌ربۆیه‌ شه‌ڕکردن دیاره له‌سه‌ری ئه‌و بازاڕکردنه‌‌ ده‌هێنیت.له‌ به‌غدای پایته‌خت به‌م شێوه‌ پۆست دابه‌ش ده‌کرێت و، بازاری وه‌رگرتنی پۆسته‌کان جمه‌ی دێت.
له‌ هه‌رێمی کوردستان وه‌رگرتنی پۆست بۆ کارکردن له‌ حکومه‌تی کوردستان شێواز و قاڵبێکی دیکه‌ی گرتووه‌ ، ئه‌ویش ده‌کرێ به‌سه‌ر سێ گروپ دابه‌ش بکرێن :
گروپی یه‌که‌م پارته‌ بچووکه‌کان به‌تایبه‌تی حزبی شیوعی و سۆشیالیست و ئه‌وانی دیکه‌ له‌ سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی هه‌ردوو حزبی مافیا و یاخود راستتر بڵێین؛ هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی مافیا ئه‌وه‌نده‌ سوود و قازانج نابینن به‌ قه‌د ئه‌وه‌ی به‌ پۆستێک ئیمزایی کۆیله‌بوونی و کلکایه‌تی خۆیان بۆ هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ نوێ ده‌که‌نه‌وه‌ ، راسته‌ حزبه‌ بچووکه‌کان بۆ نێوده‌نگی خۆیان پۆستێک وه‌رده‌گرن به‌لام ئیمزا له‌سه‌ر کۆیله‌یه‌تی و بێ که‌ڕامه‌تی خۆیان ده‌که‌ن ، ئه‌مه‌ راستییه‌کی حاشاهه‌ڵنه‌گره‌.
گروپی دووه‌م دیاره‌ پۆست وه‌رگرتنه‌ له‌ نێو یه‌کێتی ، که‌ ئه‌ویش بازارکردنیکی گه‌رمی تیایه‌ .کوتله‌ جیاجیاکان هه‌ریه‌که‌ و ئه‌سپی خۆی تاوده‌دا ، ئه‌وانه‌شی ده‌یان باته‌ پیشه‌وه‌(دیاره‌ مه‌به‌ستم له‌ نێو خودی کوتله‌که‌یه‌) گه‌لێ جار له‌سه‌ر بناخه‌ی لێهاتوویی و شاره‌زایی نییه‌ به‌لکو له‌سه‌ر بناخه‌ی وه‌لائی که‌سه‌که‌یه‌ بۆ سه‌رۆک کوتله‌که‌ی نێو یه‌کێتی. بۆ نموونه‌ جه‌لال و ته‌نانه‌ت هێرۆس هه‌ریه‌که‌ وه‌ک دو کوتله‌ی جیا کارده‌که‌ن ، ئه‌وانه‌ی هێرۆ دایانده‌نێت که‌سانێک نه‌بوونه‌ که‌ لێهاتووییه‌کانیان ئه‌وه‌نده‌ بێت که‌ جێگای جیکاری بێت له‌گه‌ڵ ئه‌وانی دیکه، ‌ ته‌نها مه‌رجێک دیاره‌ وه‌لایی بێ قه‌یدوشه‌رته‌ بۆ هێرۆ و هیچی دیکه‌، که‌ ده‌شڵێین وه‌لا دیاره‌ لایه‌نه‌ ئابورییه‌که‌ ده‌گرێته‌وه‌ و ده‌بێ هه‌لبژێرداو تا سه‌ر ئێسقان داکۆکی له‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانیان بکات ، نمونه‌ زۆرن: حاکم قادر ، به‌هرۆزی به‌ناو پارێزگار ، کامه‌رانی وه‌زیری ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ هی دیکه‌. ئه‌م پێوه‌ر و مه‌عایرانه‌ دیاره‌ بۆ کۆسره‌ت و به‌رهه‌میش راسته‌ ، لێره‌دا به‌ ئه‌وه‌نده‌ وازده‌هێنین ، ناکرێت زیاتری له‌سه‌ر بڕۆین .
گروپی سێیه‌م دیاره‌ بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعوده که‌ پارتێکی بێ ناوه‌ڕۆک داژوا ، هیچ که‌سێک وشه‌ی جیاکه‌وره‌ی پێ نییه‌ جگه‌ له‌ بنه‌ماڵه‌ ، ئه‌وان(واته‌ بنه‌ماڵه‌) هه‌موو پۆسته‌کان بێ کێبڕکێ داده‌نێن ، پێوه‌رییان بۆ وه‌رگرتنی پۆست ئه‌م خاڵانه‌یه‌:
1- که‌سێک بێت وه‌لای موتڵه‌ق بێت بۆ بنه‌ماڵه‌ی بارزانی با هیج زانیش بێت.
2-بێ که‌رامه‌ت بێت و کۆیلایه‌تی قه‌بوڵ بێت ، هه‌رکاتێ مناڵیکی بنه‌ماڵه‌ ئه‌گه‌ر سوکایه‌تی پێکرد به‌ ئاسایی وه‌ربگرێت.. نمونه‌ زۆره‌ : عه‌لی عه‌بدوڵا ، زه‌عیم عه‌لی ، نه‌وزاد هادی و پستیوان سادق و زۆرانی دیکه‌.
3- ئه‌و که‌سه‌ که‌ پۆستی پیده‌درێت باشتروایه‌ فایلدار بێت ، جا فایلدار لای پارتی به‌مانای جاشبوونی بۆ ئه‌م و ئه‌و ده‌ڵه‌ت هه‌بێت یا بۆ عێراقی به‌عسی هه‌بووبێت‌ ،ئه‌مه‌شیان بۆ ئه‌وه‌ی تا نه‌توانی هیچ ره‌خنه‌یه‌ک ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و مێژووه‌که‌ی بکات ، دیاره‌ میژووی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی ته‌ژییه‌ له‌ خیانه‌ت و جاشایه‌تکردن بۆ ئه‌م ده‌وڵه‌ت و ئه‌و ده‌وله‌ت .
4- ئه‌و که‌سه‌ فایلی هه‌بێت له‌لای پاراستن ، به‌مانا ئه‌و که‌سه‌ له‌ کارێکی به‌دره‌وشتی و سێکسی چه‌نده‌ها گرته‌یی ڤیدیۆیی هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رکاتێک بیانه‌وێت له‌ دژی به‌کاری ببه‌ن ، ئه‌م جۆره‌ شێوازه‌ له‌ زۆر شوێنی دنیایی پێڕه‌ویی لیده‌کرێت، دیاره‌ دنیای سییه‌م ، بنه‌ماڵه‌ش کاتی که‌سیک ده‌کاته‌ خاوه‌ن پۆست ، شیمانه‌ی زۆری هه‌یه‌ که‌ گرته‌یی ڤیدیۆیی سێکسی به‌ هه‌موو شێوازه‌کانی له‌ گه‌ڵدا کرابێت. ده‌زگای CIA ئ ئه‌مریکی ئه‌و ژنه‌ هۆڵه‌ندییه‌ته‌رخانکرد بۆ سێکسکردن
 له‌گه‌ڵ مه‌سعود و مه‌سرور له‌ یه‌ک شووێندا هه‌مان ته‌کتیک بوو ئه‌گه‌رچی ئامانجه‌کان جیابوو.
سه‌رچاوه‌یه‌ک له‌ نێو ده‌زگای پاراستن پێش دووساڵ له‌مه‌وبه‌ر هه‌واڵی ئه‌وه‌ی پێداین که‌ به‌شێکی زۆر له‌ ئه‌ندامانی مه‌کته‌بی سیاسی و وه‌زیره‌کان کاری سێکسییان له‌گه‌ڵداکراوه‌ و گرته‌یی ڤیدیۆییشیان هه‌یه‌، وه‌ک چه‌کێک بۆ رۆژی ره‌ش! له‌ نێو فایله‌کانیان هه‌لگیراوه.
بنه‌ماڵه‌ی بارزانی هه‌روه‌ک مام" مسته‌فا مه‌جید" خه‌لکی پینجوین پیش 50سال راستییه‌کی ئاشکراکرد ،که‌ پێناسه‌ی بنه‌ماڵه‌یه‌.‌ ‌ له‌سه‌ر ئه‌م راستییه‌ پێناسه‌که‌ ده‌ڵێت: بنه‌ماڵه‌یه‌کن هیج ره‌وشتێک و مۆڕاڵێکی مرۆڤی ناناسن ، ته‌نانه‌ت هیچ په‌یوه‌ستکیان به‌ دابونه‌ریتی خێڵایه‌تیشدا نییه‌ به‌ڵکو کۆمه‌ڵێک چه‌ته‌ن به‌به‌کارهێنانی جۆره‌ها شێوازی ناشه‌رعیی ده‌ستیانگرتووه‌ به‌ سه‌ر قووتی خه‌ڵکی ، به‌دوای بێکه‌رامه‌تی خه‌ڵکیدا ده‌گه‌ڕێن.
له‌ نێو کابینه‌ جۆراوجۆره‌کاندا ، به‌شی پارتی یا بنه‌ماڵه‌ی بارزانی تاوه‌کو ئێستا زۆربه‌یان که‌ پۆستیان وه‌رگرتووه ، که‌سانی به‌که‌ڕامه‌ت و خاوه‌ن مۆڕال و که‌سێتییه‌کی نه‌ته‌وه‌یی نه‌بوونه‌ و ناشبن ‌ به‌لکو هه‌موو ئه‌وانه‌ی پۆستیان وه‌رگرتووه‌ ، ده‌بێ به‌ یه‌ک یا هه‌موو ئه‌و چوار فلته‌ردا ره‌تبووبن ، و سه‌رکه‌وتووشبووبن تیایدا ئینجا ده‌بنه‌ خاوه‌ن پۆست.
ئه‌م مۆدێله‌ زۆر جیایه‌ له‌ گه‌ڵ ئه‌و مۆدیله‌ی که‌ له‌ ناوه‌ندی عێراقدا خه‌ریکه‌ دورست ده‌بێت.


ئه‌گه‌ر پێوه‌رێک هه‌بێت بۆ پیوانی ئاستی مرۆڤایه‌تی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی ده‌کرێت میلی پێودانگه‌که‌ ئیدی له‌ئاست مرۆڤه‌ هۆڤه‌کانی سه‌رده‌می به‌ردین زیاتر نه‌جولێ. هه‌موو ده‌سته‌واژه‌کان که‌ تاوه‌کو ئیستا ئه‌قلی مرۆڤایه‌تی به‌ پۆزه‌تیڤ یان نه‌گتیڤ پۆلینی کردووه‌ ، رێک لای بنه‌ماله‌ی دواکه‌وتویی مه‌سعود پێچه‌وانه‌یه‌. ته‌زویر و هه‌ڵگێرانه‌وه‌ی راستییه‌کان ،بێ مۆڕالی و که‌رامه‌ت و خیانه‌ت و دزی و تاڵانی ده‌رهاویشته‌ی قوتابخانه‌که‌ی بارزانین ، که‌ له‌ دنیادا شێوه‌ی نییه‌.
ئا ئه‌مه‌یه‌ بازاڕه‌که‌ی بنه‌ماڵه‌..بازاڕێک هیچ پێوه‌ریکی لۆژیکی و ئه‌قڵی تێدا نییه‌ ، ئه‌وه‌ی تییدا ده‌کرێت ته‌نها و ته‌نها بێ که‌رامه‌تکردنی مرۆڤی کورده‌ ،تا بۆخۆیان بژین پێویستده‌کات خه‌ڵک بمرێت..بازاڕیکه‌ ئاینده‌یه‌کی ره‌ش چاوه‌ڕێیه‌تی ..

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە