گرنگ ..زه‌که‌ریا به پاره‌ی دزراوی خه‌ڵکی کوردستان ئاهه‌نگ بۆ کلک زه‌رده‌کان ده‌گێڕێت..
Wednesday, 15/07/2009, 12:00
زه‌که‌ریا بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن بۆ لیستی کوردستانی ئاهه‌نگێک له هه‌ولێر و سلێمانی ساز ده‌کات، بڕی تێچووی ئه‌و ئاهه‌نگه 2 ملیۆن دۆلاره که ئامیری ده‌نگ و مۆسیقاکان به باری 7 حه‌وت ترێڵه له تورکیاوه ده‌گاته کوردستان . له‌و ئاهه‌نگانه چه‌نده‌ها مۆسیقاری به‌ناوبانگی تورکیا به‌شداری ده‌که‌ن که هه‌ریه‌که و به پاره‌ی خه‌یاڵی ده‌هێنرێن و ئه‌مه وێرای هێنانی چه‌نده‌ها کچی جوان و سه‌ماکه‌ری تورکی به‌شداری ده‌که‌ن.
ده‌بێ بووتریت بنه‌ماڵه‌ی بارزانی دوای ئه‌وه له‌وه گه‌یشتن که ناتوانن بچنه نیو خه‌لکی کوردستان‌و ، له مه‌لعه‌به‌که‌ی هه‌ولیر گه‌وره‌ترین شکستیان وه‌به‌رکه‌وت ، ئه‌مجاره ده‌یانه‌وێت له ته‌ک دهلاڵیکی له‌شفرۆشی وه‌کو زه‌که‌ریا و به پاره‌ی خه‌لکی کوردستان ئاهه‌نگ بگێڕن و تا به‌لکو له‌و رێگایه‌وه بتوانن باری خواریان راست بکه‌نه‌وه.
زه‌که‌ریا ئه‌گه‌رچی له‌سه‌ره‌تا وه‌ک هونه‌رمه‌ندێک ده‌بینرا به‌لام دواتر ئه‌و سیفه‌ته‌ی پێوه نه‌ما و وه‌ک سهرهمافیایهک له نێو هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و تاڵه‌بانی ناسرا و ئێستاش چه‌ند ناوه‌ندێکی له‌شفرۆشی تایبه‌ت به ده‌سه‌لات له هه‌ولیر و سلیمانی به‌ڕیوه ده‌با که له تورکیا و جۆرجیا و ئۆکرانیا له‌شفرۆشی تایبه‌ت بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌ردوو بنه‌ماڵه ده‌هێنیت و له ریگای ئه‌وانیشه‌وه بازرگانی به ماده هۆشبه‌ره‌کانه‌وه ده‌که‌ن.
ده‌سه‌لات بۆ هه‌رکوی جوو بێته نێو جه‌ماوه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی دیکه رووی قێزه‌وه‌نی بۆ خه‌لکی واڵاتر بۆته‌وه، به مانایه‌کی دیکه هه‌رچی ده‌که‌ن ناتوانن رووی ره‌شی خۆیان سپی بکه‌نه‌وه ، هه‌ر بۆ نموونه؛ له‌م رۆژانه‌دا مه‌سعود کۆمه‌ڵێ مامۆستای قوتابخانه‌کانی به زۆر بۆ لای خۆی هێنابوو تا بانگه‌شه‌ی هه‌لبژاردن بکات ، دوای ته‌واوبوونی کۆبوونه‌وه‌که په‌یامنیری کوردستانپۆست توانی یه‌کێ له‌و مامۆستایان بدوێنیت پێیڕاگه‌یاندین: مه‌سعود ئه‌وه‌نده په‌شۆکاو بوو له قسه‌کردنی پیوه‌ی دیاربوو که شکست له‌و هه‌ڵبژاردنه له چاوهڕییاندایه ، هه‌ربۆیه نه‌یده‌توانی ریتمی قسه‌کانی له‌گه‌ڵ جوڵه‌ی په‌شۆکاوی هه‌ردوو ده‌ستی یه‌کبخات.
لیره‌دا ده‌سه‌ڵات ده‌یه‌وێت له په‌نا که‌سێکی بازرگان و ده‌لالی له‌شفرۆشان توانای لهبهربڕوای زیندوو بکاته‌وه ، به‌ڵام له‌وه‌شدا شکست ده‌هێنیت و ئه‌وه‌نده‌ی دیکه خه‌لکی نه‌فره‌تیان لێده‌کات ، چونکه خه‌ڵکی باش ده‌زانێت ئه‌م ئاهه‌نگانه به پاره‌ی دزراوی ئه‌وه‌وه ساز ده‌کرێن.
نامانه‌وێت هه‌رگیز زه‌که‌ریا (ده‌ڵاڵی مۆدرێنی له‌شفرۆشیی) به که‌سێکی وه‌ک فه‌رهاد سه‌نگاوی پێشمه‌رگه و به‌رخۆده‌ر و نووسه‌ر و رووناکبیری گه‌له‌که‌مان به‌راورد بکه‌ین ، به‌ڵام ئاشکرایه که خه‌لکی کوردستان چه‌نده به په‌رۆشه کاتێ گویبیستی سه‌نگاوی ده‌بێت چونکه ده‌زانێت ئێشوئازاره‌کانی له گه‌ل هۆنراوه و په‌خشانه‌کانی ده‌ژێیت و به‌راستگۆیی به ده‌نگه زوڵاڵ و پڕ به‌رخۆدانه‌که‌ی بۆ گۆڕان هاوارده‌کا.
دیمه‌نه‌کانی پیشوازی خه‌ڵکی له سه‌نگاوی ده‌سه‌لاتی تووشی شۆک کردووه و وای لێکردوون په‌نا بۆ دهڵاڵیکی له‌شفرۆشی وه‌ک زه‌که‌ریا ببه‌ن. خۆشه‌ویستی خه‌ڵکی کوردستان بۆ سه‌نگاوی هیج سنوورێکی نییه وبێ ئه‌وه‌ی که‌سێک فه‌رمانی پێکردبێت یا پاره‌ی پێدابێت و وه‌ک که‌سیکی لیپرسراو به‌رامبه‌ر به نه‌ته‌وه‌که‌ی هاتۆته مه‌یدان .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست