کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


له‌ نێو مه‌لهاکانی نه‌مساوه‌.. بۆ تیرۆرکردنی لاوانی کوردستان.

Friday, 18/02/2011, 12:00


سیناریۆیه‌کی قێزه‌وه‌ن ،دوور له‌ هه‌ر به‌هایه‌کی مرۆییانه‌ ، ئه‌مجاره‌ش بنه‌ماڵه‌ی تیرۆرستی مه‌سعودکاره‌ساتێکی دیکه‌ی قه‌وماند.
تا له‌ نێو ئاپۆڕای تووڕه‌یی خه‌ڵکی نه‌بیت ، که‌سێ هه‌ست به‌ مه‌زلومییه‌تی ئه‌و لاوانه‌ ناکات ، ئه‌وان بۆ ژیانیکی دیکه‌ ئاوابکه‌ن ، رۆحیان به‌ده‌ست تیرۆریستانی بنه‌ماڵه‌ی خائینزاده‌ی مه‌سعوده‌وه‌ ئاواکرا. ئه‌و رقه‌ پیرۆزه‌ ، تازه‌ دانامرکێته‌وه‌ ، ئه‌وه‌ی به‌ ئاگر و ئاسن له‌و یه‌کدوو مانگه‌ له‌ ناوچه‌که‌دا مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی راپه‌ڕیوکرد ، ماڵئاوایی له‌ دنیایی ده‌سه‌لاتکرد و ریسوابوو.
به‌ڵته‌جییه‌کان و شه‌لاتییه‌کانی مه‌سعود بارزانی ، به‌ڵته‌جییه‌کانی موباره‌ک ئاسا ، زۆر بێویژدانانه‌ به‌ ده‌ستدرێژی گولله‌وه‌ رووبه‌ڕووی خه‌ڵکی بوونه‌وه‌..له‌ بیریان چوو ئێستا به‌لته‌جییه‌کانی موباره‌ک شوێن نییه‌ خۆیان لێ بشارنه‌وه‌ ، ژیانیان لێ بووه‌ به‌ دۆزه‌خ ، چۆن ده‌بێت خه‌ڵکی کوردستان له‌و چه‌کداره‌ شه‌لاتییانه‌ی لقی تیرۆری بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود خۆش ببێت؟!. خۆشبوون نییه‌ ، لێبوردنه‌کانی مه‌سعود ناخوات ، خه‌ڵکی ئیدی تینووی ئازادییه‌ ، هه‌موو شتێکی له‌ پێناو ده‌کات ، تاکه‌ شتێک که‌ هه‌نووکه‌ییه‌ مه‌سعود بیکات باروبارگه‌ی‌ له‌ شاری شه‌هیدانی 17 شوبات بپێچیته‌وه‌ شار به‌ده‌ر بکرێن ، له‌وه‌ که‌متر هه‌رگیز لێیان قه‌بوڵ ناکرێت!.
مه‌سعود به‌پاره‌ی ئه‌و خه‌ڵکه‌ی که‌ له‌ 17ی شوباتدا شه‌هیدو برێندار کران ، له‌ مه‌لهاکانی نه‌مسادا له‌ چاوه‌ڕیکردنی چاره‌ی ره‌شیدایه‌ ‌ و، فه‌رمانی کوشتنی لاون ده‌رده‌کا.
فازیل میرانی که‌ گه‌وره‌ترین سووکایه‌تی و ته‌عدایی له‌ نێو کۆنگره‌ی شوومیی بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعودی پێکرا ، دێت ده‌ڵێت: ته‌عدا قه‌بوڵ ناکه‌ین!.پێویسته‌ پێیبووترێت: جارێ تۆ ئه‌و ته‌عدایه‌ی که‌ لێتکرا و ئێستاش به‌رده‌وامه‌ قه‌بوڵی مه‌که‌ ، ئینجا ته‌عدایی لاوان و خه‌ڵکی راپه‌ڕیو قه‌بوڵ مه‌که‌ ، تۆ تازه‌ له‌ روانگه‌ی بنه‌ماڵه‌ی تیرۆریسته‌وه‌ که‌سێک نییت جگه‌ له‌ که‌سێکی کۆیله‌ ، به‌ ده‌ربڕینی قسه‌وباسی ئاوا هیچ له‌ ماهیه‌تی تۆ به‌رامبه‌ر خیڵی تیرۆر ناگۆڕێت.
یه‌کیتی نیشتمانی کوردستان ، ئه‌گه‌ر تا دوێنیش کاری به‌ ئیتفاقییه‌ی ستراتیژی نێوان خۆیانی ده‌کرد ، ئێستا ئه‌گه‌ر قه‌بوڵی بکات ، گه‌وره‌ترین نه‌نگیی و ریسواییه‌ ، ده‌بێت ده‌ست به‌جێ بۆ کڕینه‌وه‌ی شه‌ره‌فی تکاوی خه‌نده‌قی خه‌ڵکی هه‌ڵبژیری و داواکانیی جێبه‌جێ بکات.
هه‌ر گروپ و لایه‌نێک ، خه‌نده‌قی خه‌ڵکی کوردستان له‌ دژی بنه‌ماڵه‌ی تیرۆر هه‌ڵنه‌بژێرێت ، بێسێودوو له‌ خه‌نده‌قی ره‌شی ده‌سه‌ڵات و تیرۆریستاندایه‌.پاش ئه‌و هه‌موو خوێنڕشتنه‌ ئیدی ناکرێت درێژه‌ به‌ میانڕه‌ویی بدرێت ، خه‌ڵکی به‌تاقی ته‌نیا جێبهێڵدرێت ، چونکه‌ ئه‌و خه‌ڵکه‌ ، میسرییه‌کان ئاسا ، پێشره‌و بۆ خۆی هه‌ڵده‌بژێریت و درێژه‌ به‌ خه‌باتی ره‌وای خۆی ده‌دا.
له‌ کۆتاییدا تووره‌یی ئه‌ستورمان ، قه‌ڵای تیرۆری هه‌ژاند ، ئه‌گه‌ر بنه‌ماڵه‌ی تیرۆریستی مه‌سعود پێش 17ی شوبات ترسیکی هه‌بوو ، ئێستا بوو به‌ هه‌زاران ئه‌وه‌نده‌ ، ئه‌گه‌ر رووی هاتنه‌ ناو خه‌ڵکی هه‌بوو ئیدی ئه‌وه‌شی نه‌ما ، ئه‌گه‌ر قه‌ڵه‌مجاشه‌کانیان بااسیان له‌ دیموکراتبوون و په‌پوله‌بونی سه‌رۆکیان ده‌کرد ، ئیدی ئه‌وه‌شیان نه‌ما ، ئه‌گه‌ر خۆیان وه‌ک پارت و لایه‌نیکی سڤیل ده‌نواند ، ئێستا ده‌رکه‌وت کۆمه‌ڵێک چه‌ته‌و به‌ڵته‌جی و شه‌لاتیین ..ئه‌م شۆڕشه‌ زۆر تێگه‌یشتنی گۆڕی که‌ ده‌بێ هه‌موو به‌ به‌رزی بینرخێنین.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە