مه‌سعود سه‌رۆکی زۆنێکی ره‌ش..
Saturday, 08/08/2009, 12:00
زۆربه‌ی رێکخراوه‌مه‌ده‌نییه‌کانی چاودێری دنیاێی و ناوخۆ له‌سه‌ر ئه‌وه کۆک بوون که هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی 25/7 له هه‌ولێر و دهۆک به گه‌وره‌ترین پرۆسه‌ی ساخته و ته‌زویردا تیپه‌رێنرا.
سه‌ده‌ها به‌ڵگه و شه‌واهیدی به‌چاودیته‌کان خرانه به‌رده‌ست کۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کانی عیراق ، به‌لام نه‌ک هه‌ر له به‌رچاو نه‌گیرا و کاریان پینه‌کرا به‌ڵکو کۆمسیۆن و ده‌سه‌ڵات خۆیان وه‌ک قوربانیش نیشانده‌دا.
مه‌سعود به ته‌نسیقیکی زۆر وورد له‌گه‌ڵ کۆمسیۆن به‌تایبه‌تی فه‌ره‌ج حه‌یده‌ری و حه‌مدیه ،پلانێکی زۆر تۆکمه‌یان دارشت بۆ به‌رگرتن له دۆڕانی مه‌سعود و لیستی کوردستانی له هه‌ردوو پاریزگای هه‌ولێر و دهۆکدا.
به‌ڵگه‌کان ئه‌وه‌نده گه‌وره‌ن گه‌واهی گه‌وره‌ش ده‌ده‌ن که پاراستن به‌سه‌رپه‌رشتی خودی مه‌سعود و به‌ته‌نسیق له‌گه‌ڵ کۆمسیۆن واده‌ی کۆتایی هه‌ڵبژاردن بۆ سه‌عاتێک درێژ بکه‌نه‌وه بێ ئه‌وه‌ی هیج پێویستییه‌ک هه‌بێت به‌و کاتژمێره ، له‌و کاته‌دا پیلانی "B"ی پاراستن خرا واری پراکتیکه‌وه ،و گه‌وره‌ترین ته‌زویر کرا.
مه‌سعود زۆرباش ئه‌و راستییه ده‌زانێت که وێرای دۆڕاندنی ئابروبه‌رانه‌ی له ده‌ڤه‌ری سلێمانی ، له هه‌ولێر و ته‌نانه‌ت له بادینانیش دۆڕابوو .
هه‌موو چاودێره‌کان له‌سه‌ر ئه‌وه کۆکن که بۆ لیستی کوردستانی 30% خرابووه‌سه‌ر ، هه‌رچی مه‌سعودیش بوو 60% زیاتر ، به‌مانا مه‌سعود به‌لایه‌وه گرنگ بوو خودی خۆی ده‌نگ زیاتر بهینێت وه‌ک له لیستی کوردستانی ، بۆ ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ک بتوانێت که‌رامه‌تی شکاوی بۆ خۆی بگه‌رێنیته‌وه و له‌لایه‌کی دیکه‌شه‌وه فشار بخاته سه‌ر یه‌کێتی و پییان بلێت: ئێوه ده‌نگتان به لیستی کوردستانی نه‌داوه ، تا له‌و رێگه‌وه دووباره باری زۆر له‌نگی یه‌کێتی له‌نگتر بکات و سه‌رۆکایه‌تی حکومه‌ت بۆ خۆیان ببه‌نه‌وه.
مه‌سعودنه‌یتوانی 40% ده‌نگی به‌شداربووانی خه‌لکی کوردستان به‌ده‌ست بهێنیت ، به‌ڵکو دکتۆر که‌مال میرئاوده‌لی زیاتر له 40% ی ده‌نگه‌کانی به‌ده‌ستهێنا،که ئه‌مه‌ش بۆ خودی بنه‌ماڵه‌ی مافیا کاره‌سات بوو ، بۆیه هه‌رگیز که‌سێکی نه‌فس ته‌نگی نادیموکراتی وه‌کو مه‌سعود ئه‌و فه‌شه‌له‌ی پێ قه‌بوڵ نا بێت ، هه‌ربۆیه ته‌زویر و ساخته تاکه رێگه‌یه‌ک بوو بۆ ئه‌وه‌ی که‌رامه‌تی تکاو و شکاویان رزگار بکا.
له‌سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتێکی نادیموکرات و پاش ئه‌و سا‌خته‌کارییه که ئه‌نجامدران ئه‌و زۆنه‌ی که بنه‌ماڵه‌ی بارزانی تێدا ده‌سه‌ڵاتدارن به زۆنی ره‌ش ناوزه‌د ده‌کرێت ، واته مه‌سعودیش به سه‌رۆکی زۆنی ره‌ش ناوزه‌د ده‌کرێت یا با ناوی لێبنیین سه‌رۆکی ره‌ش.
له کۆتاییدا قه‌بوڵکردنی ده‌رئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کان له‌لایه‌ن هه‌ردوو لیستی گۆڕان و چاکسازی گه‌وره‌ترین دیاری بوو پێشکێشکرا به مه‌سعودی ره‌ش و بنه‌ماڵه‌که‌ی و گه‌وره‌ترین لێدانیش بوو بۆ ده‌نگی هاوڵاتیان ،به جۆرێک متمانه‌ی خه‌لکی بۆ ده‌نگدان له ئاینده‌دا ئه‌وه‌نده‌ی دیکه که‌م بۆیه‌وه ، له‌وه‌ش گرنگتر پاداشتی ساختیچیترین ده‌زگای هه‌ڵبژاردن که کۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌کانه،درا.
به کورتی بێده‌نگ مانه‌وه‌ی هه‌ردوو لیست بۆ ده‌رئه‌نجامه ساخته‌کان ، یه‌که‌م تاقیکردنه‌وه‌بوو که هه‌ردوو لیست فه‌شه‌لیان تێدا هێنا.
ده‌کرێ ئێمه له کوردستانپۆستدا ئه‌و قه‌بوڵکردنه به ته‌سلیمکردنی ئیراده‌ی خه‌ڵکی به‌رامبه‌ر به ئه‌و ساخته‌یه‌ی که ده‌سه‌ڵات ئه‌نجامیدا، دابنێین ، که ئه‌مه‌ش مه‌ترسییه‌کی زۆر گه‌وره‌یه ، له ئاینده‌دا هه‌ردوو لیست باجه‌که‌ی ده‌ده‌ن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست