سینارێۆکه‌ی مه‌سعود بارزانی سروشتییه، ئه‌گه‌ر ئه‌و ژنه نهێنییه‌که‌ی ئاشکراکرد..
Friday, 17/09/2010, 12:00
پاش شه‌هیدکردنی رۆژنامه‌نووس سه‌رده‌شت و دواتر دارشتنی ئه‌و سیناریۆیه گاڵته‌ئامیزه و پڕ له درۆ و بوختانه بۆ له‌خۆوه‌گرتنی ئه‌و هه‌موو فشاره‌ی ده‌ره‌کی و ناوخۆیی، ده‌کرێت پاشخانی که‌سیتی مه‌سعود بۆ رابوردویکی نزیک شه‌نوکه‌و بکه‌ین.
مه‌سعود خاوه‌ن که‌سێتییه‌کی ساخته و درۆ و بێ به‌ڵێن و هه‌لپه‌رست و سه‌رشۆر بۆ به‌هێز و دڕنده و هۆڤی بۆ که‌سانی بێ‌دیفاع داپۆشراوه به بێده‌نگی و قسه‌زۆر نه‌کردن ده‌ناسرێت ، ئه‌و جۆره که‌سێتیانه ، زانستی ده‌رونناسی وایان وسف ده‌کات که هه‌موو کارێکیان له تاریکیدا ده‌به‌نه‌ڕێوه و ساخته و کوشتن ودرۆ ده‌بیته کۆڵه‌گه‌ی که‌سێتیان .
ژنه له‌شفرۆشه‌که‌ی CIA هۆڵه‌ندی توانی مه‌سعود و دواتریش مه‌سروری کوڕی له خشته‌ببات و مه‌رامه‌کانی CIA له چه‌ند شه‌وێکدا له مه‌ڕ که‌سێتی ئه‌م دوانه بخاته سه‌ر قاپێکی زێرین و پێیان بدات.
لێره‌دا نامه‌وێت باس له مه‌رامه‌کانی CIA بکه‌م ، به‌ڵام ده‌کرێت له گۆشه‌نیگای ده‌رونیی و که‌ڵچه‌ری و دابونه‌ریتی کورده‌واری که‌سێتی مه‌سعود و دواتریش مه‌سرور بخه‌ینه به‌ر پێوه‌ر و بزانین میلی پێوه‌ری که‌سێتیان له کوێدایه؟!.
له کورده‌واری شتێکی قیزه‌وه‌نه کاری سێکسی له ده‌ره‌وه‌ی خێزان ، به‌ڵام مه‌سعود و دواتریش مه‌سروری کوڕی به‌هاسانی ئه‌وه‌یانکرد ، ئه‌م کرده‌یه‌ش ئه‌گه‌ر له ژێر ده‌سه‌ڵاتی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی مافیا له نێو کۆمه‌ڵگا تا راده‌یه‌ک ئاسایی بووبێت ، به‌لام هه‌رگیز ئاسایی نییه باوک و کوڕێک له‌گه‌ڵ یه‌ک له‌شفرۆش موماره‌سه‌ی سێکسی بکه‌ن، ئالێره‌دا رۆیشتن بۆ ناوه‌خنی مه‌به‌ست ده‌بێت، ئه‌گه‌ر بووترێت مه‌سعود و مه‌سرور خاوه‌ن که‌سێتییه‌کی بێ مۆڕاڵ و هۆڤی وهه‌لپه‌رستن بۆ گه‌یشتن به‌مه‌رامه‌کانیان گوێ بۆ نزیکترین که‌سیان ناده‌ن و بگره عورف و داب‌و نه‌ریتی کورده‌واری و مرۆیی لایان هه‌ر به‌های نابێت ، هه‌ربۆیه لێکدانه‌وه‌ی کوشتنی ئیدریسی برای له باوک له‌لایه‌ن مه‌سعوده‌وه له پای ئه‌و کرده هاوبه‌شه قێزوه‌ونه‌یان له‌ته‌ک له‌شفرۆشێک هاسان ده‌بێت ، چونکه هه‌ندێ فاکت هه‌یه په‌یوه‌سته به‌خوده‌وه، کاتێ ئه‌و فاکته ده‌که‌وێته به‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی له نێوچوون له ناو ناوی خوده‌وه ئه‌و کاته خاوه‌ن خود ئاماده‌یی تێدا ده‌بێت هه‌موو شتێک بدۆڕێنێت.
نێچیر کاتێ ئه‌م هه‌واڵه‌ی مه‌سعود و کووڕه‌که‌ی خوێنده‌وه له کوردستانپۆست یا ئه‌گه‌ر پێشتریش زانبێتن ئه‌وا ده‌بێ چ خویندنه‌وه‌یه‌کی هه‌بووبێت بۆ په‌یوه‌ندییه‌کانی خۆی و بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود؟ دڵنیاین که مه‌ترسییه‌کانی سه‌ر ژیان و ده‌سه‌لاتی ئه‌وه‌نده‌ی دیکه زێده‌یکرد..
مه‌سعود کاتێ له ته‌ک کوڕه‌که‌یدا کاریکی ئه‌وا قیزه‌وه‌ن ده‌کات بۆی شه‌رم نابێت ومۆڕاڵی مرۆیی له‌و ئاسته‌دا نابێت ئه‌گه‌ر رۆژنامه‌نووسێک به‌رۆژی رووناک تیرۆر بکات.. ئه‌وه‌نده‌ش لای شه‌رم نابیت که قوربانی بکاته تاوانبار و خۆشی لێ ده‌ربکات.. ئه‌و که‌سێتییه‌ی مه‌سعود و کوڕه‌که‌ی له بنی بنه‌وه‌ی بێ ره‌وشتی و مۆڕاڵی و هۆڤیتیدا ژیان ده‌که‌ن ، بۆ مانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتیان ئه‌وه‌نده ئێشوئازاره‌کانی خه‌لکیان لا گرنگ نابێت ، چونکه دۆڕاون ، که‌سێتی دۆڕاویش له‌به‌رامبه‌ر راستییه‌کان درۆی شاخدار و سیناریۆی جۆراوجۆر له جۆری ئه‌و سیناریۆی شه‌هیدکردنی سه‌رده‌شت به‌خه‌ڵکی نیشانده‌دا.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست