کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئێوه‌، نه‌ک ئێمه‌، کورد له‌وه‌ زیاتر ریسواتر مه‌که‌ن..

Wednesday, 05/08/2009, 12:00


پێش دووسێ رۆژێک ده‌بیت، له‌ رۆژنامه‌که‌ی دکتۆر به‌رهه‌م"ئاسۆ' که‌سێ نووسینێکی نووسیووه‌ به‌ناوی دختۆر عه‌بدوڵا ئاگرین له‌ ژێر ناونیشانی "با له‌وه‌ زیاتر یه‌کتر ریسواتر نه‌که‌ین".. دیاره‌ هه‌ر له‌ ناو و ناونیشانه‌که‌دا بۆ هه‌موو که‌سیکی به‌ ئاگا ده‌رده‌که‌ویت که‌ ئه‌م که‌سه‌ له‌ ده‌سه‌ڵاتدایه‌ یا له‌ ده‌سه‌لاتدابووه‌ ، ناوێکی وا لکاو به‌ دختۆر پێشتر نه‌بیستراوه‌ ، ئێمه‌ و ره‌نگه‌ خوینه‌رێکی زۆر ئه‌و پرسیاره‌ بکه‌ین: دختۆراکه‌ی له‌ چییه‌ و چۆن وه‌ریگرتووه‌؟ هه‌موو یا زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی له‌سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ساخته‌ و دزدا بڕوانامه‌ی باڵایان به‌ده‌ستیانهێناوه‌ بڕوانامه‌ی ته‌زویرن‌ ، چونکه‌ پرۆسه‌ی خوێندن به‌ رێژه‌یه‌کی زۆر له‌ ده‌ست حزبدایه‌ ، حزب دکتۆرا ده‌دات و حزبیش خه‌رجییه‌کان ده‌کێشێت ، له‌دوای راپه‌ڕینه‌وه‌ ئه‌وه‌نده‌ ژماره‌ "نه‌ک ناونیشان "بروانامه‌ی باڵای ماجستێر و دکتۆرا زۆربووه‌ که‌ هه‌رگیز له‌ گه‌ڵ وڵاتێکی وه‌ک ئه‌مه‌ریکا به‌راورد ناکرێت!.که‌واته‌ ئه‌م به‌رێزه‌ خۆی یه‌کێکه‌ له‌ ریسواکارانی بواری خوێندن.
جا ئه‌گه‌ر بیینه‌وه‌ سه‌ر ناوه‌ڕۆکی نووسینه‌که‌ی ، ده‌بینرێت خه‌ڵکی راستگۆ و راستینووسه‌کان به‌ ناڕۆشه‌بنبیر ناو زه‌د ده‌کات و پێمان ده‌لیت: تکایه‌ با ئه‌زموونه‌که‌مان ریسوا نه‌بێت.. به‌ مانایه‌کی دیکه‌ ده‌یه‌وێت ئامۆژگاریمان بکات و بلیت: راستییه‌کان بشارنه‌وه‌ با خه‌ڵکی تێمان نه‌گات.
ئێمه‌ش لێره‌دا به‌و دختۆره‌ ده‌ڵێین: خۆ ئێمه‌ نه‌بووین له‌ ساڵی 2005 هه‌رێمی کوردستانمان بۆ هه‌ڵبژاردن خسته‌ لیستی ره‌شه‌وه‌.. خۆ ئێمه‌ نه‌بووین ده‌یه‌ها راپۆرتی نێوده‌وڵه‌تی بۆ مافه‌کانی مرۆڤمان بڵاوکردبێته‌وه‌ ، که‌ تییدا ئاماژه‌ی به‌ مافی مرۆڤی خه‌ڵکی کوردستانی داوه‌ که‌ له‌وپه‌ڕی خراپیدا له‌ ژێر سایه‌ی دوو هێزی مافیایی میلیشیایی به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.خۆ ئێمه‌ نه‌بووین راپۆرته‌ به‌ناوبانگه‌که‌ی مایکڵ رۆبنمان بڵاوکردبێته‌وه‌ که‌ تییدا ئاماژه‌ی به‌ دوو دزی گه‌وره‌ کردووه‌ که‌ بریتین له‌ مه‌سعود و جه‌لال. ئاخر خۆ ئێمه‌ نه‌بووین به‌ به‌ناو سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانمان گووتبێت: تۆ سه‌رۆکی هه‌رێمی به‌رپرسیار نیت به‌لکو تۆ سه‌رۆکی حکومه‌تێکی کاوبۆییت و هیچیتر ، ئه‌وه‌ رایسی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پێشووی ئه‌مه‌ریکا بوو.
کاکی دختۆر خۆ ئێمه‌ نه‌بووین ملیاریک و شه‌شسه‌د ملیۆن دۆلاری نه‌وتی خه‌ڵکی کوردستانمان خستبێته‌ ته‌نکه‌ی باخه‌لمان و دواتریش تۆمه‌تی دزینه‌که‌مانن خستبێته‌ پال سه‌رۆکه‌کانتان ، به‌لکو ئه‌وه‌ به‌ناو سه‌رۆکه‌ دزه‌کانن ئه‌و پاره‌یان دزیی و له‌ رۆژنامه‌کانی سویسرا به‌ به‌ڵگه‌وه‌ خستیانه‌ڕوو .
کاکی دختۆر ، ئه‌وه‌ ئێمه‌ نه‌بووین له‌ پێش هه‌ڵبژاردنه‌کان به‌ یاوه‌ری عه‌زیز وه‌یسی ئه‌م کۆڵان و ئه‌و گه‌ڕه‌ک و شارۆچکه‌ بکه‌ین تا رووی ره‌شمان سپی بکه‌ینه‌وه‌ ، مه‌سعود له‌ قۆلێک و جه‌لال له‌ قۆلیکی دیکه‌ ته‌نها عه‌زیز وه‌یسیان به‌ده‌سته‌وه‌ مابوو بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵک چه‌واشه‌ بکه‌ن.
کاکی دختۆر خۆ ئێمه‌ نه‌بووین له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی 25/7 دا گه‌وره‌ترین ته‌زویر له‌ دنیادا ئه‌نجاممان دابێت ، ئه‌وه‌ سه‌رۆکه‌ گرگن و دز و مافیاکان‌ بوو به‌ هاوکاری نه‌فسنزمه‌کانی کۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌کان سه‌رپه‌رشتی پرۆسه‌ی ته‌زویرکردنیان ده‌کرد.
کاکی دختۆر خۆ ئێمه‌ نه‌بووینله‌ دوای رۆژی هه‌ڵبژردن به‌به‌رچاوی هه‌موو دنیادا ، له‌شه‌وێکی ئارامدا رایس ووته‌نی کاوبۆییانه‌ هه‌ڵبکوتینه‌ سه‌ر خه‌ڵکی بێوه‌ی هه‌ولیر و له‌ پای ده‌نگ نه‌دانیان بۆ دزوجه‌رده‌کان ته‌قه‌یان لێبکه‌ین و رق و کینه‌یان به‌سه‌ردا ببارێنین، ئه‌وه‌ سه‌رۆکه‌ ته‌زیورچییه‌که‌ و مافیاکه‌تان‌ بوو.
جا له‌ کۆتاییدا برای دختۆری ته‌زویر ، ئه‌وه‌ سه‌رۆکی ته‌زویرچییه‌کانه‌ کورد و کوردستانیان ریسوا کردووه‌، ئه‌وه‌ی ریسواتریشی بکات دیاره‌ ئێوه‌ن ده‌تانه‌وێ به‌ شاردنه‌وه‌ی راستییه‌کان ئه‌وه‌نده‌ی دیکه‌ کورد ریسوا بکه‌ن..
ئێمه‌ی ئازاد له‌ ووتنی راستییه‌کان شه‌رم ناکه‌ین ، ئه‌وه‌ ئێوه‌ن ده‌تانه‌و‌ێت له‌ تاریکیدا راستییه‌کان بخنکێنن و، درێژه‌ به‌ ده‌سه‌ڵاتی مافیایی و دز و جه‌رده‌یی و ته‌زویر بده‌ن.. ئای خوا له‌وه‌ ریسواترتتان بکات.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە