کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


PKK ده‌بێ سنوریک بۆ رۆڵی جاشایه‌تی بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود دابنێت.. کاتی مجامه‌له‌ نه‌ماوه‌..

Tuesday, 29/03/2011, 12:00


بڕیاره‌ ئیمڕۆ ئه‌ردۆغان بگاته‌ هه‌ولێر . پێش هاتنی، بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود بارزانی زه‌مینه‌سازییه‌کی دوور له‌ هه‌ستو نه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی بۆ رازیکردنی ئه‌ردۆغان و تورکیا ئه‌نجامده‌دا ، له‌وانه‌:
1- گرتن و زیندانیکردن و سووکایه‌تی پێکردن به‌ چه‌ند کادیرێکی پارتی چاره‌سه‌ری له‌ قه‌زای سۆران.
2-هه‌ڵواسینی ئالای تورکیا له‌سه‌ر جاده‌ سه‌ره‌کییه‌کانی هه‌ولێر ، ئه‌و هه‌ولێره‌ که‌ به‌یاوه‌ری میتی تورکیا زیاتر له‌ 70 گریلایان له‌ ناوه‌راستی مایسی 1997 تیرۆرکرد ، ئه‌و ئاڵایه‌ی که‌ له‌سایه‌یدا زمانی دایک له‌ براکانمان له‌ باکوری کوردستان قه‌ده‌خه‌کراوه‌.
3- هه‌ندێ نووسین و دیمانه‌ی جۆراوجۆر که‌ گوزارشتی له‌ وه‌فاداری قوتابخانه‌ی بارزانی بۆ ده‌وله‌ته‌ داگیرکاره‌کانی کوردستان به‌ گشتی و ‌ بۆ تورکیا به‌ تایبه‌تی وه‌ک هه‌لمه‌تێکی دژه‌ نه‌ته‌وه‌یی ده‌ستپێکردووه‌ له‌ ژێر ناونیشانی هه‌بوونی PKK ئاسته‌نگه‌ له‌ به‌ره‌م پرۆسه‌ی ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی باشوری کوردستان و ، باسکردن و گه‌شه‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌ ئابڤوورییه‌کانی نیوان بنه‌ماڵه‌ و ده‌وله‌تی تورکیا.
جێگای سه‌رنجه‌ ئه‌گه‌ر له‌و وتاره‌دا ئاماژه‌ به‌ دیمانه‌ی نێچیر بده‌ین که‌ له‌م رۆژانه‌دا له‌گه‌ل رۆژنامه‌ی "ته‌ره‌ف" ئه‌نجامیداوه‌ ، له‌وێدا دیسان وه‌فاداری خۆیانی بۆ تورکیا دووپات کردۆته‌وه‌‌ و PKK به‌ ئاسته‌نگ داده‌نێ بۆ ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی گونده‌کانی کوردستان و دووباره‌ قه‌وانه‌ سواوه‌کان لیده‌داته‌وه‌ که‌ چۆن زیاتر له‌ 3600 چه‌کداری خۆیانیان به‌ قوربانی سیاسه‌ته‌کانی ده‌وڵه‌تی فاشیستی تورکیا کردووه‌ له‌ دژی گریلاکانی PKK ه‌.
هیج گومانی تێدا نییه‌ ئه‌ردۆغان بۆ ئه‌جندایه‌کی تایبه‌ت دێته‌ هه‌ولێر ، که‌ تێیدا بنه‌ماله‌ی بارزانی له‌ لاوازترین حاله‌تدان و خه‌ڵکی کوردستان تێکڕا به‌ ریسوا و تالانچییان له‌ قه‌ڵه‌مده‌ده‌ن ، بۆیه‌ ئه‌ردۆغان زۆر به‌هاسانی ده‌توانێ کۆمه‌ڵێک مه‌رجی قورس له‌سه‌ر بنه‌ماڵه‌ دابنێت ، ئیدی تا وه‌ک کۆیله‌ و قورجییه‌کی ئه‌ودیوی سنوور له‌ دژی بزاڤی رزگاریخوازی خه‌ڵکی له‌ باکوری کوردستان به‌کاریان ببات ، له‌ به‌رامبه‌ریشدا تورکیا هاوکاریان ده‌بێت له‌ مانه‌وه‌ی ده‌سه‌لاتی تۆتالیترانه‌یان له‌ باشوری کوردستان.
ئه‌ردۆغان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانی ناوه‌راستی ئیمسالیش ده‌یه‌وێت ئه‌و په‌یامه‌ بدات به‌ خه‌ڵکی باکوری کوردستان که‌ ئه‌وه‌تا ، په‌یوه‌ندییه‌کی باشم هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ باشوری کوردستان ، ئه‌گه‌ر له‌یلا زانا مه‌دالیای "بارزانی" وه‌رده‌گرێت ، ئه‌وه‌تا مه‌سعود بارزانی وه‌ک کۆیله‌یه‌کی گوێرایه‌ل له‌ خزمه‌تمان دایه‌.
PKk ئه‌و راستییانه‌ ده‌زانێت ، به‌ڵام جێگای تیرامانه‌ له‌ بنه‌ماڵه‌یه‌کی وا تیرۆریست و به‌کرێگیراو چاوده‌پۆشێت.
1- پێویسته‌ ده‌ستبه‌جێ گورزیک له‌ پیاوه‌کانی میت که‌ له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعوده‌وه‌ له‌ هه‌ولیر و به‌تایبه‌تی له‌ قه‌زای"سۆران" چالاکن ، بوه‌شێنێت ، په‌یامێک به‌ تورکیا بدات ،که‌ ئیدی باشوری کوردستان ئه‌و گۆڕه‌پانه‌ ئارامه‌ نییه‌ بتوانێت به‌ هاسانی ته‌راتێنی تێدا بکات.
2-کۆمپانیا گومانلیکراوه‌کانکه‌ له‌ باشوری کوردستاندا کارده‌که‌ن و ده‌ستیان تێکه‌ڵکردووه‌ له‌گه‌ل بنه‌ماڵه‌ مه‌سعود ، له‌ نێو باکوری کوردستان و تورکیا به‌سزایان بگه‌یه‌نێت و هه‌ڕه‌شه‌يی جددیان لی بکات بۆ پاشه‌کشه‌کردن له‌ باشوری کوردستان .
3- هه‌ڵمه‌تێکی جددی و خێرا له‌ دژی هه‌موو ئه‌و ناوه‌نده‌ به‌کرێگیراوانه‌ ساز بکات که‌ له‌ رێگای پاره‌ی دزراوی خه‌ڵکی باشوری کوردستان ، بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود له‌ باکوری کوردستان و تورکیا به‌ڕێوه‌یان ده‌بات و پرۆپاگه‌نده‌ بۆ ده‌وله‌تی فاشیستی تورکیا ده‌که‌ن.
4- هه‌ڵمه‌تێک له‌سه‌ر ئه‌و دیمانه‌ی نێچیر ئه‌نجام بده‌ن و که‌ گوایه‌ PKK رێگره‌ له‌ ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی 300 گوند له‌سه‌ر سنوور ، با ئه‌و لۆژیکه‌ لاواز و سازشکار و درۆیانه‌ به‌ ئاماژه‌دان به‌ فرۆشتنه‌وه‌ی که‌رکوک به‌ تورکیا گرێبده‌ن ، با هه‌زاران گوندی گه‌رمیان به‌ نمونه‌ بهێننه‌وه‌ که‌ ئیستاش کاول و وێرانه‌یه‌ له‌ کاتێکدا یه‌ک گریلای PKK لێ نییه‌. نێچیر ئه‌م درۆیانه‌ بۆ کێ ده‌کات؟. رۆژ تیڤی با ریپۆرتاژێک به‌ زمانی تورکی بۆ رای گشتی تورکیا ئاماده‌ بکات ده‌رهه‌ق به‌ وێرانه‌یی ئه‌و هه‌زاره‌ها گونده‌ که‌ له‌ سایه‌ی بنه‌ماڵه‌ی تاڵانچی مه‌سعود وێرانه‌تر بووه‌.PKK راگه‌یاندنیان بۆ که‌ی هه‌ڵگرتووه‌ ؟ ئه‌رێ کاتی نه‌هاتووه‌؟! ، بۆ ناچن له‌که‌رکوک له‌ خه‌لکی تورکمان و کورده‌ هه‌ژار و که‌مده‌رامه‌ته‌که‌ بپرسن که‌ له‌سایه‌ی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی مافیا ژیانیان چۆن ده‌گوزه‌رێت؟!.
پێویسته‌ PKK قۆڵی لیهه‌ڵبماڵێت ، چیدیکه‌ له‌ بنه‌ماڵه‌ی تیرۆریست و به‌کرێگیراوی مه‌سعود بارزانی قه‌بوڵ نه‌کات.
ئێستا گه‌لانی ناوچه‌ به‌ چرکه‌ساتێکی مێژووی تێپه‌ڕ ده‌بێت ، پێویسته‌ هه‌ر لایه‌نێک که‌ ئازادی ئامانجییه‌تی مۆری خۆی لێ بدات . په‌راوێز خستنی ئه‌و چرکه‌ساته‌ ، دلنیاین په‌روایزی ئه‌و لایه‌نه‌یه‌ که‌ ره‌نگه‌ بۆ چرکه‌ساتێکی ئه‌وها زه‌مه‌نێکی زۆری له‌ چاوه‌ڕوانی ده‌وێت ، تا مۆری خۆی لێبدات.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە