کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


7ی مانگ زه‌ماوه‌ند بکه‌ن..ئاشتیانه‌ راپه‌ڕن له‌ دژی سته‌مکاریی..

Sunday, 06/03/2011, 12:00


به‌یانی رێکه‌وتی 7ی مانگی ئازاره‌ و یادی راپه‌ڕینه‌ مه‌زنه‌که‌ی سلێمانییه‌ که‌ له‌م شاره‌ قاره‌مانه‌دا نه‌خشی سیاسی , به‌ هاوکار و هاوئاهه‌نگی ده‌روازه‌ی راپه‌ڕین ، باشوری کوردستانی گۆڕیی.. ئیمڕۆش هه‌مان رۆژه‌ ، ئه‌وشاره‌ دیسان له‌ ژیان و ماندووبون وخه‌باتی نه‌پساوه‌دایه‌ بۆ سبه‌یه‌کی خۆش و گه‌شتر بۆ گه‌نجانی دوای راپه‌ڕین..
سته‌مکاریی هیچ ناونیشانی نییه‌ ، نه‌ نه‌ته‌وه‌ ، نه‌ ره‌نگ نه‌ ئایین ، نه‌شوێن ، هیچ ناسنامه‌یه‌کی نییه‌ له‌ هه‌رکوێیه‌ک بن و له‌هه‌ر زه‌مه‌نێکبن هه‌ریه‌کن ، بۆیه‌ ئیمڕۆ  بنه‌ماڵه‌ی جه‌لال تاڵه‌بانی و بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود بارزانی  له نێوخۆیان  له‌گه‌ل رژێمی سته‌مکاری به‌عسدا جیاوازییه‌ک چییه‌ نه‌یانهێڵاوه‌ته‌وه‌، هه‌ر ده‌لێی کتومت به‌عسییه‌کانن. راپه‌ڕین هێشتا له‌و شاره‌ زیندووه‌ ،له‌گه‌ڵماندایه‌ و له‌ رۆح و هه‌ستونه‌ست و ویژدانمانه‌ ،ناتوانین بۆ له‌حزه‌یه‌کیش چییه‌ لێی دوربکه‌وینه‌وه‌ ، چونکه‌ راپه‌ڕین هی  ئێمه‌یه‌ ، ئیمه‌ش هی راپه‌ڕینین ، سته‌مکاری دوژمنی هه‌موانه‌ ..خه‌ڵکی کوردستان ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێت بژیین ، ده‌بێ خۆتان له‌ راپه‌ڕین جیانه‌که‌نه‌وه‌ ، ئامان ده‌ستی بگرن ئه‌گینا ونده‌بین ، ونبوونیش یانی مردن..
گه‌لانی تونس و میسر و ئێستاش لیبیا و یه‌مه‌ن ده‌یه‌ها ساڵه‌ وونن ، له‌دواجاردا  لاوانیان به‌دوای که‌رامه‌ت گه‌ران له‌ راپه‌ریندا دۆزیانه‌وه‌..که‌رامه‌تی مرۆڤ سووته‌مه‌نی راپه‌ڕینه‌ ، خه‌ڵکی کوردستانیش خاوه‌ن که‌رامه‌ته‌ ، بۆ له‌ده‌ستنه‌دانی و خاوه‌ن ده‌رکه‌وتن له‌ قوربانیانی راپه‌رینه‌ تازه‌که‌ی ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌ ،ده‌بێ درێژه‌ به‌ راپه‌ڕین بده‌ین لیی جیانه‌بینه‌وه‌ .. فه‌رموون له‌گه‌ڵ ئه‌م یوتوبه‌ که‌ خوێنه‌ریک بۆی ناردوین:



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە