به‌بێ هۆشی و سه‌رخۆشی، هۆشیار زێباری کوفر ده‌کات!
Thursday, 06/01/2011, 12:00
له کۆتایی سه‌ده‌ی رابوردودا ، ده‌وڵه‌تی تورکیا له رێگای هه‌میشه به‌کرێگیراویکی خۆیدا به پرۆژه‌یه‌کی پیرۆزی کوردان که له‌لایه‌م فرانسۆ میترانه‌وه پێشنیار کرابوو ، زانی.
ئه‌مه ئه‌گه‌ر له رووی مۆڕاڵی سیاسییه‌وه شیکاری وردی بۆ بکرێت ده‌چێته خانه‌ی خیانه‌تی مه‌زن ،که‌چی نه‌ک هه‌ر هیچی له دژی نه‌کرا به‌ڵکو پاداشتکرا.
دوای رووخانی به‌عس و پێکه‌وه‌ناته‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی نوێی عێراقی ، ئه‌و هه‌میشه به‌کرێگیراوه ، به پشتگیری بنه‌ماڵه‌ی تیرۆریستی مه‌سعود گه‌وره‌ترین پۆستی پێدرا ، که‌چی نه‌ک هه‌ر خزمه‌تی کوردی پێنه‌کرد به‌ڵکو بوو به مه‌هزه‌له‌ی ده‌وڵه‌تانی عاره‌بی و ته‌نانه‌ت خودی له‌شفرۆشه‌کانیش .نه‌بووه ژنێکی له‌شفرۆش
جه‌وازی دیبلۆماسی پێبدرێت که‌چی دوور له هه‌ر دابونه‌ریتێکی دیبلۆماسی ئه‌وه‌شی کرد، له دانیشتنێکی چه‌ند که‌سییدا مالیکی ئه‌وه‌ی به چاوی جه‌لالی خه‌ڵه‌فاو دادابۆوه.
ویکیلێکس به‌مدواییه ئاشکرایکرد که ئه‌و(هه‌میشه به‌کرێگیراوه بۆ هه‌مووان) جاسوسی بۆ ئه‌مه‌ریکا دژی ئێران کردووه و ناوی هه‌موو ئه‌وانه‌ی که له ئێرانه‌وه بۆ وه‌رگرتنی پۆستی دیپلۆماسی له عێراقدا هاتوون ، ناوه‌کان و زانیاری وردیانی داوه‌ته ئه‌مه‌ریکا.
هۆسیار زێباری که له نێو خانه‌واده‌یه‌کی په‌روه‌رده‌کراوی جاشایه‌تی و به‌کڕیگیراوی هاتۆته دنیاوه ، سڵ ناکاته‌وه ئه‌گه‌ر هه‌موو کورد بفرۆشێت بۆ مانه‌وه‌ی له ده‌سه‌لاتی زه‌لیلی ژێر ده‌ستی داگیرکاران ، دوێنێ ئه‌گه‌ر ناوی ئێرانییه‌کانی دابێته ئه‌مه‌ریکیاکان ، ئیمڕۆ له به‌رده‌م وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران دێت و هێزیکی گه‌وره‌ی وه‌کو (په‌ژاک) به تیرۆریست ناوده‌بات .
هۆشیار زێباری ده‌یه‌وێت به‌م گۆته‌یه‌ی بۆ ئێرانییه‌کان باری لاری راست بکاته‌وه و بۆیان بسه‌لمێنێ که ئه‌و جگه له که‌لوپه‌لێک و که‌ره‌سته‌یه‌کی هه‌راجکراو هیچ نییه به‌ڵکو خزمه‌تکاریکی زه‌لیلی به‌رده‌ستی ئه‌م و ئه‌وه، کێ زیاد بدات بۆ ئه‌و له‌حزه‌یه هی ئه‌وه ، ده‌یه‌وێت بیسه‌لمێنێت بۆ داگیرکاران لای ئه‌و هیچ په‌یوه‌ست بوونێکی نییه له‌گه‌ڵ قه‌وم و نه‌ته‌وه‌که‌ی خۆی کێ زیاتر بدات له داگیرکاران ده‌که‌وێته خزمه‌تی ئه‌وانه‌وه.
بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود له‌وه‌ته‌ی هه‌ن بوونه‌ته به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م هه‌ر پێشکه‌وتنێک ، ئه‌گه‌ر له رابوردوودا خه‌ڵکی کوردستان دڵنیانه‌بووبن له به‌کرێگیراوه‌ییان ئه‌وه ئیمڕۆ بۆ هه‌مووان به‌دیارکه‌وت که ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه بۆ تۆزقاڵێکیش په‌یوه‌ست نین به کوردایه‌تی و ژیانی کورده‌واریی ، تێکڕا ئاکار و کرده‌یان بریتییه له پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه بنه‌ماڵه‌ییه‌کانیان له به‌رامبه‌ریشدا هۆکاری له باربردن و ئاشبه‌تال پێکردنی خه‌بات و قوربانییه‌کانی خه‌ڵکی کوردستانن .
په‌ژاک که ئیمڕۆ له هه‌ر رۆژێک
زیاتر حزوری له شه‌قامی کوردی له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان دیاره . هۆشیار زێباری دیاره زۆر به بێ هۆشی و ئاگایانه ده‌دوێت ، ئاگایی له‌وه نییه که چۆن دایکی زیندانییه‌کی سیاسی کوردان مه‌ردانه به‌رامبه‌ر به جه‌لاده‌کان ده‌وه‌ستێته‌وه و ترسی لییان نییه ، زۆر بێ هۆشه ده‌رهه‌ق به‌و روداوه‌ی که دوێنێ له سنه بۆ ده‌ربازکردنی چاڵاکوانێکی سیاسی خه‌ڵکی چۆن بوون به پارێزه‌ری نه‌یانهێشت ده‌ستگیر بکرێت.
هۆشیاری بێ هۆش و ئاگاداره له‌وه‌ی که خه‌ڵکی کوردستان خه‌ڵکی به‌رێ نییه ، دۆست و دوژمنه‌کانی باش ده‌ناسێ و ده‌زانێت چۆن مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بکات.
ئه‌و ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌موو تاوانانه‌ی ده‌رهه‌ق به‌خه‌ڵکی کوردستان کردبێت خه‌زینه‌ی تاوانه‌کانی بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود قورس‌تر ده‌کات و له ریسوابوون و ره‌وانه‌کردنیان بۆ زبڵدانی مێژوو نزیکتریان ده‌کاته‌وه.
با بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود ئه‌وه‌نده گاڵته به موقه‌ده‌راتی خه‌ڵکی نه‌کات و ئیراده‌ی ئه‌و خه‌ڵکه ئه‌وه‌نده به سووک سه‌یر نه‌کات ، ئه‌وه‌تا بۆ له گۆڕنانی یاساکه‌ی خۆپیشاندان به ئیمزاکه‌وه سووتێنرا و ئیدی ئه‌و به‌ناو یاسایه هه‌موار بکرێت یا نه‌کرێت قیمه‌تێکینه‌ما.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست