کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


رۆژئاوای کوردستان له‌ به‌رده‌م مه‌ترسی جددی دایه‌، بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود ده‌بێ ته‌مبێ بکرێت

Sunday, 11/11/2012, 12:00


مه‌سعود و بنه‌ماڵه‌که‌ی بۆ هه‌مووان وه‌ک خیانه‌تکارێکی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ کێشه‌ی کورد ده‌رده‌که‌وێت، دوو که‌سی به‌ ویژدان ناکۆک نابن و له‌و باوه‌ڕه‌دا ده‌بن، که‌ مه‌سعود چاوچنۆکی ناکات بۆ وه‌ستانه‌وه‌ له‌ دژی پرسه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌کان.
ئێستا بۆ باشور، 31ی ئاب گه‌وره‌ترین نیشانه‌ی ناسینه‌وه‌ی ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه‌، خۆگێلکردنی یه‌کێتی بۆ ماوه‌یه‌کی درێژ و نه‌ناساندنی وه‌ک خیانه‌تێکی نه‌ته‌وه‌یی، سه‌ری خۆی به‌ قوڕدا کرد.
ئه‌وه‌تا به‌ لای 25 ملیۆنی کوردی باکوور، ته‌نانه‌ت به‌ لای ده‌وڵه‌تێکی شۆڤینی ئاکه‌په‌شدا وه‌ک قوروجییه‌کی قێزه‌وه‌نی بێ به‌ها چاوی لێ ده‌کرێت.
‌ مێژووی پڕ خیانه‌تی مه‌سعود و بنه‌ماڵه‌که‌ی ، دیاره‌ به‌ باوکیشییه‌وه‌، ده‌رهه‌ق به‌ رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ئه‌وه‌نده‌ زه‌قه‌ قابیل به‌ ئاماژه‌دان نییه‌.
ئیستا بۆ رۆژئاوای کوردستان ، مه‌سعود به‌ هه‌ماهه‌نگی ده‌وڵه‌تی تورک ، چه‌ند حیزبیکی کارتۆنیان قووت کردۆته‌وه‌ ، له‌ به‌ره‌یه‌کی پر شه‌رمه‌زاری به‌ناوی ئه‌نجومه‌نی کوردی سوریا ،کۆکراونه‌وته‌وه‌ ، هه‌موو خه‌بات و تێکۆشانیان چڕ کردۆته‌وه‌ بۆ لێدانی ده‌ستکه‌وته‌کانی خه‌لکی کوردستان له‌ رۆژئاوا.
بۆ به‌رگرتن له‌م خیانه‌ته‌ی تازه‌ی مه‌سعود و بنه‌ماڵه‌که‌ی ، PKK وه‌ک دامه‌زراوه‌یه‌کی تۆکمه‌، پێشنیاری چه‌ند هه‌نگاوێکی‌ بۆ ده‌کرێت:
1- گه‌فکردن له‌ مه‌سعود بۆ دانانی سنوورێک بۆ ده‌تستێوه‌ردان له‌ کاروباری رۆژئاوای کوردستان ، دوا مه‌نزڵی ئه‌و گه‌فه‌ش‌ هێرش کردن بیت بۆ سه‌ر ئه‌و کۆمپانیا تورکی و بیانییه‌ مافیاینه‌ی که‌ له‌ بواری نه‌وت له‌ باشوری کوردستان کارده‌که‌ن. گریلا ئه‌گه‌ر توانی بێتی به‌رامبه‌ر به‌ دووه‌م هێزی گه‌وره‌ی ناتۆ بوه‌ستێته‌وه‌ رۆژانه‌ ده‌رسی مێژووی قورسیان پیبدا ، بۆ ده‌سه‌ڵاته‌ له‌رزۆکه‌ بێ جه‌ماوه‌رییه‌کی مه‌سعود کارێکی ئه‌وه‌نده‌ قورس نابێت.
داواکاریکردن له‌ PKK بۆ کار و چاڵاکییه‌کی وا گرنگ ، ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ په‌رۆشیان بۆ پرسی کورد له‌ هه‌ر کوییه‌ک هه‌بێت.
2- راگه‌یاندن بێ شه‌رمانه‌ باس له‌ خیانه‌تی مه‌سعود و بنه‌ماڵه‌که‌ی بکات ، ئیدی کاتی ئه‌وه‌ هاتووه‌ رووی ره‌شی مه‌سعود و پله‌به‌رزی له‌ خیانه‌ت بۆ خه‌ڵکی ئاوه‌لا بکرێت ، با چیدیکه‌ به‌ ناراسته‌وخۆ باس له‌ خیانه‌تیان نه‌کرێت وباهه‌رچی زووه‌ له‌سه‌ر ده‌ستێوه‌ردانه‌کانی له‌ رۆژئاوای کوردستان ، ریسوا بکرێن.
بۆ PYDش ئه‌م پێشنیارانه‌ ده‌خه‌مه‌روو:
1- هه‌رچی زووه‌ دامه‌زراوه‌ ئه‌منی و عه‌سکه‌رییه‌کان تۆکمه‌تر بکات ، وا بێت به‌رگه‌ی هه‌ر پیلانیک له‌ هه‌ر ئاراسته‌یه‌که‌وه‌ بێت ، بگرێت.
2- ئاشته‌وایی و سازانێکی خێرا له‌گه‌ڵ کورد- کورد ، کورد -عه‌ره‌ب و گه‌لانی دیکه‌ له‌ رۆژئاوای کوردستان ده‌سته‌به‌ر بکات ، با له‌ دامه‌زراه‌کانیان هاوبه‌شی به‌ عاره‌ب و تورکمان و کریستیان بکرێت ، ئه‌وانیش ئه‌م دامه‌زراوانه‌ به‌ هی خۆیان بزانن. ته‌جره‌به‌ی باشوری کوردستان له‌ دور‌ستکردنی پارتی کارتۆنی تورکمانی و کریستیانی و عاره‌ب خۆ لێ نه‌ده‌ن ، با خۆیان له‌سه‌ر بناخه‌ی ولاتپارێزیی و مرۆڤدۆستی و پێکه‌وه‌ژیان بخه‌نه‌ گۆڕه‌پانی ژیانی سیاسی جڤاکی.
3- راگه‌یاندنه‌کانیان پتر پرۆفیشنالانه‌ بکه‌وته‌گه‌ڕ ، هه‌رچی راستییه‌ رۆژانه‌ بیده‌ن به‌ گوێی خه‌ڵکی ، با سنووری دیمانه‌کردن له‌ نێو چه‌ند که‌سێکه‌وه‌ بجێته‌وه‌ ده‌ره‌وه‌ ، خه‌ڵکی دیکه‌ بگرێته‌وه‌ ، به‌تایبه‌تی له‌ "روناهی تیڤی". کوالیتی ته‌له‌فزیۆنه‌که‌ش باشتر بکرێت ، کاریگه‌ری له‌سه‌ر سه‌لیقه‌ و بینینی خه‌ڵکی زێده‌تر ده‌کات.
4- پیویست ده‌کات ، PYD په‌یوه‌ندی خۆی له‌گه‌ڵ گروپه‌ راسته‌قینه‌کانی نێو سوپای ئازادی سوریا ، زیده‌ بکات ، به‌ تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی که‌ دان به‌ بوونی کوردستانبوونی رۆژئاوایی کوردستان داده‌نێن. له‌ نێو سوپای ئازاد به‌ ده‌یان گروپی چه‌ته‌ و توندڕه‌وه‌ ئیسلامییه‌کان هه‌ن که‌ مه‌ترسین له‌سه‌ر ئاینده‌ی سوریا ، که‌ به‌شێک له به‌رپرسیاره‌تی ئه‌و مه‌ترسییه‌ بۆ ئه‌مه‌ریکا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ که‌ خۆی ته‌سلیمی ئیراده‌ی تورکیا کردووه‌ ، که‌ ئه‌ویش بێ شه‌رمکردن وه‌ک له‌ گاردیان بلابۆوه‌ ،ئه‌که‌په‌ ده‌ستی هه‌یه‌ له‌ هێنان و بردن و پڕ چه‌ککردنی قاعیده‌ له‌ سوریا.
5- بتوانێت به‌ هۆی جه‌ماوه‌ره‌وه‌ ، ئه‌و پارته‌‌ وابه‌ستانه‌ی سه‌ر به‌ تورکیا و بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود سنوردار بکات و بێ کاریگه‌ریان بکات ، ئه‌وه‌نده‌ش له‌ راگه‌یاندنه‌کان گرنگیان پێ نه‌دا ، چونکه‌ به‌راستیش ، له‌گه‌ڵ جاش و زهنیه‌ته‌که‌ی ته‌نها گه‌مارۆدان و خنکاندنی ده‌شێ به‌کار بێت.
6- ئاڵای کوردستان ، هی هه‌رێمی باشوری کوردستان نییه‌ ، بۆیه‌ ده‌کرێت به‌ ئالای هه‌مووان دابنرێت ، ئه‌و حه‌ساسیه‌ته‌ش دورست نه‌بێت بۆ هه‌ڵدانی ، راسته‌ ئه‌م ئالایه‌ هیچ ئیجماعێکی نه‌ته‌وه‌یی له‌سه‌ر نییه‌ ، به‌لام ده‌کرێت هه‌لدانی ئه‌وه‌نده‌ حه‌ساسیه‌ت لای جه‌ماه‌ره‌وه‌ دورست نه‌کات . له‌ په‌نا ئه‌م ئاڵایه‌وه‌ ، به‌داخه‌وه‌ ، بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود گه‌وره‌ترین خیانه‌ت و تاڵانی ده‌کات ، پیویست ده‌کات خه‌ڵکی له‌ باشور هه‌ڵوێست بۆ پیسکردنی ئه‌م ئاڵایه،‌ وه‌ربگرن.تاکه‌ ئالایه‌ک که‌ ده‌ربری مه‌سعود و بنه‌ماڵه‌که‌یه‌تی ئاڵای تورکیایه‌ ، ده‌یان تاوان ده‌کرێت له‌ ژیر ئاڵای کوردستان نقه‌ی لێوه‌ نایه‌ت ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر گه‌نجێکی توره‌ ئالای تورکیا بسوتینێ ، قیامه‌ت هه‌ڵده‌گرن!.
7- پێویست ده‌کات له‌گه‌ڵ هێزه‌ عیلمانی و لیبڕاله‌کان زێده‌تر بێت ، له‌سه‌ر شاشه‌ی ته‌له‌زیۆنی روناهی ببینرێن ، به‌ مانایه‌کی دیکه‌ ، وا نیشان بدرێت که‌ کورد و هێزه‌کانی نامۆنین ، با ته‌جره‌به‌ی تاڵی باشوری کوردستان له‌گه‌ل عاره‌ب با دووباره‌ نه‌بێته‌وه‌.
8- په‌یوه‌ندییه‌کانی ئه‌و دیوی سنوور له‌گه‌ڵ پارت و ده‌وڵه‌ت و که‌سایه‌تییه‌ سیاسییه‌کان زێده‌تر بکرێت ، ئیدی ئه‌وان ئێستا له‌ نێو هاوکێشه‌ی ده‌وڵه‌تی سوریا بوونیان هه‌یه‌ پیویست ده‌کات په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان و جامیعه‌ی ده‌وڵه‌ته‌ عاره‌بییه‌کان و رێکخراوه‌ نیو نه‌ته‌وه‌ییه‌کان زێده‌تر بکرێت.
9- PYD کارێکی پڕاوپر مرۆڤدۆستانه‌ ده‌کات به‌وه‌ی کێڵگه‌کانی حه‌شیشه‌ له‌ کوبانی که‌ هی پیاوه‌کانی مه‌سعوده‌ تارومارده‌کات ، ئه‌م کاره‌ به‌وه‌نده‌ ته‌واو نابیت له‌ راگه‌یاندن نیشان بدرێت به‌ڵکو نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان و جامیعه‌ی عاره‌بی و رێکخراوی WHO و ئه‌نترپۆلی لێ ئاگادار بکرێته‌وه‌ ، ئه‌م چالاکییه‌ ئه‌وه‌نده‌ گرنگه‌ که‌ راستییه‌ک ده‌سه‌لمینێت ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئه‌وانه‌ له‌ رۆژئاوایی کوردستان ده‌وڵه‌تدارییه‌کی مه‌ده‌نی مرۆڤدۆستانه‌ ده‌که‌ن.
10- پاراستنی سامانی نه‌وت گرنگه‌ ،دانانی سیاسه‌تێکی راست و شه‌فاف ،ئاینده‌یه‌کی گه‌ش بۆ خه‌ڵکی ده‌سته‌به‌ر ده‌کات . مه‌سعود ئێستا وه‌ک تالانچی نه‌وت له‌ باشور و عیراق و دنیا ناوده‌برێت ، ئه‌م ناتۆره‌ که‌ به‌ر مه‌سعود و بنه‌ماڵه‌که‌ی که‌وتووه‌ ، له‌که‌یه‌که‌ تا دنیا مابێت لییان نابێته‌وه‌.
11- ئه‌و کادیرانه‌ی که‌ پێشتر PKK بوون و دواتر به‌ هه‌ر هۆکارێک جگه‌ له‌ خیانه‌تکردن ، ئه‌گه‌ر دابڕابووبن ، با ئێستا ئاشت بکرێنه‌وه‌ و له‌ جیاتی دوژمن سوودیان لێ ببینێت با خه‌لکی سوودیان لێ وه‌ربگرێت.
بۆ باشوری کوردستانیش ده‌مه‌وێت ئه‌م پێشنیاره‌ بخه‌مه‌ڕوو:
1- راگه‌یاندنه‌کان به‌ تایبه‌تی ئه‌هلی و ئازاده‌کان با گرنگییه‌کی زیاد به‌ رۆژئاوای کوردستان بخه‌نه‌ روو ، با مێزگرد و دیمانه‌کان ئه‌وه‌نده‌ زۆربن ، تا خه‌لکی له‌ وێنه‌یه‌کی ته‌وه‌ی ئه‌وێدا ژیان بکه‌ن..ئه‌م هه‌له‌ی که‌ بۆ رۆژئاوای کوردستان هه‌ڵکه‌وتووه‌ وا خه‌ریکه‌ به‌ مه‌سعود و تورکیا له‌ به‌ینی ببه‌ن ، جا ئاشکراکردنی ئه‌ پیلانانه‌ سنوورێک بۆ ده‌تێوه‌ردان داده‌نێت یا به‌لایه‌نی که‌مه‌وه‌ رای گشتیان لێ هانده‌درێت.
2- پیویست ده‌کات ئه‌و راگه‌یاندنه‌ سه‌ربه‌خۆ ئازادانه‌ ، په‌یامنیر بنێرن بۆ رۆژئاوای کوردستان تا له‌وێوه‌ ئه‌و جوغزه‌ چه‌قبه‌ستووه‌ی راگه‌یانده‌کان تییکه‌وتوون بشکینن و چیدیکه‌ له‌ لۆکاڵی نه‌میننه‌وه‌ و خزمه‌تێکی جددیش به‌ پرسی ره‌وای کوردان له‌و ده‌ڤه‌ره‌ بگه‌یه‌نن.
3- پارت و لایه‌نه‌ سیاسییه‌کان جگه‌ له‌ بنه‌ماڵه‌ی خیانه‌تکاری مه‌سعود پێوییست ده‌کات خۆیان پیشنیاری یه‌کتر بینین و سه‌ردانی ئه‌مدیو ئه‌ودیوی یه‌کتر بکه‌ن بۆ دورستکردنی زه‌مینه‌ی هاوخه‌می و هاوچاره‌نووسییه‌کی جددی .
4- هاندانی خه‌ڵکی رۆژئاوای کوردستان ئه‌وانه‌ی ئاواره‌ی باشور بوونه‌ ، بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ زێدی خۆیان ، تا ئه‌وانیش بتوانن له‌ ره‌سمکردنی دوارۆژ رۆڵیان هه‌بێت ، مانه‌وه‌ له‌ هه‌رێمی کوردستان وه‌ک بارمته‌ له‌ده‌ست پاراستن و میت ده‌مێننه‌وه‌ و دواتر به‌کارده‌برێنه‌وه‌ دژی دۆزی ره‌وای خۆیان .
له‌ کۆتاییدا ، ده‌توانم ئه‌وه‌نده‌ وه‌ک له‌سه‌ره‌وه‌ پێشنیارم کردووه‌ ، بکه‌م ، بۆ به‌رگرتن له‌ به‌کریگیراوی مه‌سعود و بنه‌ماڵه‌که‌ی له‌ تێکدان و له‌ ده‌ستدانی ده‌تکه‌وته‌کانی رۆژئاوای کوردستان . له‌ چاوه‌ڕێدا ده‌بین بزانین رووداوه‌کان رۆژئاوی کوردستان ئاراسته‌ ده‌کات ، یا خۆمان ئاراسته‌ی ده‌که‌ین، هه‌رکاتێک رووداوه‌کان ئاراسته‌ی کردین ، فاتیحه‌یه‌ک بۆ دوارۆژی نه‌ته‌وه‌یه‌ک گه‌ره‌که‌ بخوێنرێت ، ئه‌وه‌تا باشووری کوردستان له‌سایه‌ی بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعودی خیانه‌تکار و بنه‌ماڵه‌ی جه‌لالی ته‌سلیمبوو و غیابی ئۆپزسیۆنێکی جدیی ، وه‌ک که‌شتییه‌کی بێ که‌شتییوان شه‌پۆڵه‌کانی ئاو هه‌ڵمانده‌سوڕێنن.به‌ گۆته‌یه‌کی مالیکی ، ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد و یا ئه‌ردۆغان په‌رله‌مانه‌ خه‌وتووه‌که‌مان و حکومه‌ته‌ دزه‌که‌ ، دنیایان لیدێته‌وه‌یه‌ک.باشوور ئه‌گه‌ر نه‌بێته‌ پشتیوانی پارچه‌کانی دیکه‌ ، ئه‌وا با نه‌بێته‌ رێگر.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە