دانوستان له‌گه‌ڵ کێ؟!.
Tuesday, 31/05/2011, 12:00
له نووسینی پێشووماندا ، باسمان له هه‌لومه‌رجی گرێدانی دانووستانی چاوه‌ڕوانکراوی نێوان ده‌سه‌ڵات و ئۆپزسیۆن له هه‌رێمی کوردستان کرد. پاش خوێندنه‌وه‌ی وتاره‌که، لای خۆمان و زۆرێک له چاودێرانی سیاسی بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندکردنی نووسینه‌که، پرسیاریک خۆی فه‌رزکرد که دیاره پرسیاریکی زۆر گرنگه و بریتییه له: دانووستاندن له‌گه‌ڵ کێ؟!.
پێموانییه لایه‌نی ئۆپزسیۆن ، ده‌سه‌لات نه‌ناسێ ، هه‌ریه‌که له‌و لایه‌نانه مێژوویه‌کی تاڵیان هه‌یه له‌گه‌ڵ هه‌ردوو بنه‌ماڵه ، که دیاره دوو بنه‌ماڵه‌ن ، نه‌ک دوو هێزی سیاسی. شارۆن له کتێبه‌که‌ی"
مژکرات ارییل شارون" که وه‌رگێڕراوه‌ته سه‌ر زمانی عاره‌بی له‌لایه‌ن"انگوان عبید" باس له خاڵێکی گرنگ ده‌کات له مه‌ڕ دانووستاندنی ئیسرائیل له‌گه‌ڵ سادات، له‌وێدا باس له ناسینی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی که‌سێتی لایه‌نی به‌رامبه‌ر ده‌کات ، ده‌ڵێت: گرنگییه‌که‌ی ئه‌وه‌نده‌یه که زه‌مانه‌تی سه‌رکه‌وتنی دانووستاندنه‌کان له به‌رژه‌وه‌ندی خود ده‌کات.
له‌و باوهڕییهدا نین ، لایه‌نه‌کانی ئۆپسزسیۆن ،که‌سێتی ده‌سه‌لات نه‌ناسن ، هه‌روه‌ک پێشتر باسمان لێوه‌کرد ، مێژوویه‌کیان له‌گه‌ڵدا بردۆته‌سه‌ر.
هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی مافیا ، که هه‌ریه‌که له جه‌لال تاڵه‌بانی و مه‌سعود بارزانی خاوه‌ندارێتیان ده‌که‌ن ، لای خه‌ڵکی ناسراون که بریتین له دوو بنه‌ماڵه‌ی به‌رهه‌مهێنه‌ری ناعه‌داله‌تی کۆمه‌لایه‌تی ، خیانه‌ت ، درۆ و له دوایینجاریش دوو بنه‌ماڵه‌ی ناگرێدراو به ولات.
مه‌سعۆد بارزانی له زۆر بۆنه‌دا ، درۆ ده‌کات وه‌ک به‌شێک له کهسیتییهکهی ، که به‌زه‌قی خۆ نمایش ده‌کات ، لای ئه‌و ئاساییه ، به‌مانایه‌کی دیکه یه‌کێ له چه‌که هه‌ره خراپه‌کانی ده‌ستی مه‌سعود ، درۆکردنه و نه‌گه‌یاندنی بهلێنهکانه که دایداته به‌رامبه‌ر، ئێستا ئاماریکی وردمان له به‌رده‌ستدا نییه که 1991 وه تاوه‌کو ئێستا چه‌ندجار به‌ڵێنی داوه ، دواتر درۆی کردووه ، له‌وه‌ش خراپتر له که‌سێتییه‌که‌یدا شه‌رمکردن نییه له به‌رامبه‌ر کرده‌ی درۆکردن. ده‌یان نمونه ده‌توانین وه‌ک به‌ڵگه بهێنینه‌وه بۆ ئه‌و رووهته قێزه‌وه‌نه‌ی مه‌سعود بارزانی.
جا ئه‌گه‌ر باس له که‌سێتی جه‌لال تاڵه‌بانیش بکه‌ین ، عاره‌ب وه‌ته‌نی"حدپ و لا تحرج" ، که‌سێتی تاڵه‌بانی لیوانلێوه له نامرۆڤبوون ، کاتێک ده‌ڵێت: وای له‌بۆ چه‌ند هه‌ڵه‌بجه‌یه‌کی دیکه! ، یا رشتنی فرمێسکی تیمساحاوی بۆ گۆڕی ئه‌تاتورک و خومه‌ینی ، رێک کهسیتیهکهیت ده‌دا به‌ده‌سته‌وه ، که‌سێتییه‌کی بێ به‌زه‌یی و بێ ویژدان‌و ده‌ستڕه‌ش و له‌سه‌رو هه‌مووشیانه‌وه که‌سێتییه‌کی ساخته‌چی.
له‌م نووسینه‌دا ، مه‌به‌ستمان ته‌نها وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی که‌سیتی ئه‌و دووانه‌یه که بڕیاره دانووستاندنیان له ته‌کدا بکرێت . پێموانییه که‌سێ له ئۆپزسیۆن هه‌بێت ئه‌و کهسیتییانه نه‌ناسیت ، بۆیه پرسیاره‌که‌مان ره‌وایه‌تی هه‌یه ، ئه‌گه‌ر بڵێین: باشه دانووستاندن له‌گه‌ڵ ئه‌و جۆره کهسیتیانه ده‌کرێت؟!.
ئێمه بۆ خۆمان ئه‌و دانووستاندنه ، به مردوو ده‌زانین ته‌نانه‌ت پێش له دایک بوونیشی . دانووستاندن له‌گه‌ڵ که‌سانێک ده‌کرێت که لایه‌نی که‌می په‌یوه‌ستبوون و گرێدانی به پرینسیپه‌کانی به‌های مرۆڤایه‌تی هه‌بێت.چۆن له‌گه‌ل تیرۆریست و دز و تالانچی و بێ‌ویژدان و درۆزان ده‌کرێت؟!.
ئێستا ئۆپزسیۆن خۆی تووشاری ئیلتزاماتێک کردووه که ده‌بێ دانووستانه‌که له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتێکی ئاوا بکات ، سه‌رکه‌وتنی، خودی ئۆپزسیۆن نه‌ک دانووستاندنهکه ، له‌وه‌دا خۆی ده‌بینێته‌وه که شه‌قام حزوری هه‌ره‌سه‌ره‌کی هه‌بێت له یه‌که‌م دانیشتنیان ، چونکه ئه‌و ده‌سه‌لاته دوژمنی شه‌قامه ، ره‌نگه وایدانابیت ئۆپزسیۆن به چه‌ند فشارێک ده‌سته‌مۆ بکات، به‌لام دیاره هه‌رگیز شه‌قامی پێ ده‌سته‌مۆ ناکرێت ،چونکه سیسته‌مه تۆتالیتاره‌کان دوژمنی سه‌ره‌کیان "شه‌قامه" هه‌ر شه‌قامیش بۆته میردزمهی ده‌سه‌لاتیان.
له‌سه‌ر ئۆپزسیۆنه ، ئه‌وراقی ده‌سه‌ڵات ئیحاله‌ی خه‌ڵکی کوردستان و شه‌قام بکات ، با خۆی نه‌خاته پێگه‌یه‌که‌وه مێژووی ره‌شی ئه‌و دوو بنه‌ماڵه‌یه سپی بکاته‌وه ،چونکه ناتوانێت ، ئه‌وه‌ی ده‌توانێت ئهواراقیان له "تیرۆر و دزی و تالانکردن و خیانه‌ت" تاوتوێ بکات دیاره شه‌قامه ، شه‌قام ده‌بێ دوا قسه‌ی خۆی بکات.
مه‌سعود بارزانی له پای تاوانه‌کانی تیرۆری سۆرانی مامه حه‌مه له ناو چه‌قی که‌رکوک و سه‌رده‌شت عوسمان له نێو چه‌قی هه‌ولێر ده‌بوو ئێستا له زیندان بوایه سزای مه‌رگی به‌سه‌ر دابدرایه ، نه‌ک زیندووکردنه‌وه‌ی و دانیشتن له‌گه‌ڵیدا..جه‌لال تاڵه‌بانیش له پای ئه‌و هه‌موو تاوانانه‌ی که ئێستاش به‌رده‌وامی هه‌یه ده‌بوو ئه‌ویش دادگایی بکرابایه نه‌ک دانیشتن له‌گه‌ڵی.
ئۆپزسیۆن تا زووه خۆتان بکه‌نه زمانحاڵی راسته‌قینه‌ی خه‌ڵکی کوردستان به جیاوازی بیروبۆچوونه‌کان، له‌سه‌ر ئێوه ته‌نها گه‌یاندنی راسپارده‌کانی خه‌لکی کوردستانه ، گه‌یاندنی راسپاره‌ده‌ی شه‌هیده‌کان و خاوه‌ن شه‌هیده‌کانه ، گه‌یاندنی راسپارده‌کانی خه‌ڵکی خێر له‌خۆ نه‌دیوی که‌رکوک و ناوچه‌دابڕاوه‌کانی باشوری کوردستانه. بۆیه ئه‌رکی ئێوه قورس نییه ، له پێگه‌یه‌کی به هێزهوهشن ، تا له‌گه‌ڵ شه‌قام و خه‌ڵکبن ، ده‌سه‌لات زه‌فه‌رتان پێ نابات ، خۆ بچووککردنه‌وه ته‌نها به دابڕانتان ده‌بێت له خه‌ڵک .. تکایه ئه‌و راستییه‌تان له به‌رچاوان بێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست