دانوستاندن و یا راگه‌یاندنی ریوڕه‌سمی کرده‌ی"بڕۆن"؟!.
Monday, 30/05/2011, 12:00
ماوه‌یه‌که دانووستاندن و یا گفتوگۆ له گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات بۆته رۆژه‌ڤی میدیاکان. ئه‌م هه‌واڵه جۆرێک له دڵه‌ڕاوکێی له نێو خه‌لکی کوردستان ته‌نانه‌ت له نێو خودی ئۆپزسیۆن دورستکردووه. ئه‌گه‌ر به شێوه‌یه‌کی رووت سه‌یری کرده‌ی دانووستاندن بکه‌یت ، ره‌نگه به کرده‌یه‌کی پۆزه‌تیڤ له نێو لایه‌نه ناکۆکه‌کان بۆ یه‌کلاکردنه‌وه‌ی کیشه‌کان هه‌ژمار بکرێت ، به‌ڵام له هه‌رێمی کوردستان به دیدی زۆرێک له چاودێرانی سیاسی ،ره‌وشی سیاسی قۆناخی دانووستاندن له‌گه‌ڵ ده‌سه‌لاتیکی ملهوری تیرۆریست و تاڵانچی تێپه‌ڕاندووه.
ده‌یه‌ها نمونه‌ی بۆ دانووستاندنی بێ ئه‌نجام له میژوویه‌کی نزیک له به‌رده‌سته ، که تێکڕا دانووستاندنه‌کان دهچۆیهوه به‌رژه‌وه‌ندی لایه‌نی ده‌سه‌ڵاتدار ، ئه‌و لایه‌نه‌ی که پاره و ده‌سه‌لاتی به‌ده‌سته به بیانووی سه‌رکه‌وتنی! دانووستاندنه‌کان کاتی به فیرۆ ده‌دا و له‌ولاشه‌وه ده‌سه‌لات ئه‌وه‌نده‌ی دیکه خۆی به‌هێز ده‌کرد و لایه‌نه لاوازه‌کانی پینه‌وپه‌ڕۆ ده‌کرد.
له یادمانه کاتێ له دوای راپه‌ڕین و کۆڕه‌وه‌که 1991 . ده‌سه‌ڵاتی به‌عس ، سه‌رکردایه‌تی به‌ناو سیاسی کوردی په‌لکێشی به‌غدا کرد ، له هه‌مان کاتیش‌دا کاری ده‌کرد بۆ چاککردنه‌وه‌ی ناوماڵی خۆی و بڵاوه‌پێکردنی هێزه ئه‌منییه‌کانی له کوردستان به‌تایبه‌تی له که‌رکوک ، هه‌ر بۆ نموونه له کاتیکدا له گه‌رمه‌ی دانوستاندن دابوو باس له سروشتیکردنه‌وه‌ی باری که‌رکوک ده‌کرا ، سه‌ددام عاره‌بی هاورده‌ی زێده‌تر ڕه‌وانه‌ی که‌رکوک ده‌کرد.
دانووستاندن له نه‌بوون هاوسه‌نگی پێویستی ماددی ، کات به‌فێرۆدانه و ده‌چیته به‌رژه‌وه‌ندی ده‌سه‌لاتدار ، ئه‌وه‌تا ده‌سه‌لاتی هه‌ردوو بنه‌ماڵه ، که هیچ گومانێک نییه له سهددامبوونیان وه‌ک ریپۆرته نێوده‌وڵه‌تییه‌کان باسی لێوه‌ده‌که‌ن ، له‌گه‌رمه‌ی ده‌نگۆی دانووستاندن ، سیاسه‌تی تالانکردن و سه‌رکوتکردنی به‌رده‌وام به‌ڕێده‌که‌ن.
ئێستا خه‌ڵکی ده‌بێ پێش ئۆپزسیۆن ئه‌و راستییه بزانێت که هیچ سوودیک له ئه‌نجامدانی دانووستاندن له‌گه‌ڵ ده‌سه‌لاتیکی ئاوا نییه.له‌گه‌ڵ بوونی ره‌خنه‌گه‌لێک له ئۆپزسیۆن له کاتی به‌ڕێوه‌بردنی خۆپیشاندانه‌کان ، به‌لام خۆ ئامده‌کردنی بۆ دانووستاندن به پشتبه‌ستن به ئیراده‌ی گه‌ل ، خۆی له خۆیدا مانای ئه‌نجامنه‌دانی دانووستاندنه، ئه‌گه‌رچی به کرده به‌نیازن ده‌سه‌لات ببیینن.
ئه‌مه به‌مانای چیی؟.. ئۆپزسیۆن ئه‌و راستییه ده‌زانێت یه‌ک دزر ئه‌گه‌ر بمێنێت له نێوان خۆی و شه‌قام ، ده‌سه‌ڵات به‌سوودی خۆی ده‌یگێڕێت. کاریکی باشه ئۆپزسیۆن له هه‌وڵی رێژکخستنهوه و به‌هێزکردنی په‌یوه‌ندییه‌کانیه‌تی له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی کوردستان ، که دیاره بوونی ئه‌و په‌یوه‌ندییه ته‌ندورسته ، هیچ مه‌ودایه‌ک بۆ ده‌سه‌لات ناهێڵیته‌وه تا مانۆری کاتکوشتن به دانووستاندهکان بکات.
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد له دیمانه‌یه‌کی دا له‌گه‌ڵ KNN شه‌رعییه‌تی ده‌دا به درێژه‌کێشانی دانووستاندن که ئه‌مه‌ش خراپترین هه‌ل ده‌خاته به‌رده‌م ئۆپزسیۆن بۆ بچووکبوونه له‌به‌رده‌م ئیراده‌ی گه‌ل. ئه‌و که‌سه وای وینادهکرد که دانووستاندنه چاوه‌ڕوانکراوه‌که له نێوان دوو لایه‌نه ، ئۆپزسیۆن و ده‌سه‌لات ، بێ ئه‌وه‌ی به‌شداری خه‌ڵک له‌ته‌ک ئۆپزسیۆن ئاماژه پێ‌بدا ، که به‌لای زۆرانێک له چاودێرانی سیاسی ، ئاماژهپێنهدان به رۆڵی خه‌ڵک له‌و دانووستاندنه ، کارکردنه بۆ بچووککردنه‌وه‌ی رۆڵی ئۆپزسیۆن له دانووستاندنه‌کان ، به‌مانایه‌کی دیکه له‌ده‌ستدانی خاڵه به‌هێزه‌کانی ده‌ست ئۆپزسیۆنه ، چونکه شه‌رعییه‌ت لای شه‌قامه و هه‌ر ئه‌وانیش قوربانیان داوه، بێ ئه‌و شه‌رعییه‌ته دانووستانه‌کان به‌ره‌و به‌رژه‌وه‌ندی ده‌سه‌لات ده‌چێت.
ئه‌گه‌روایه چی بکرێت باشه؟ به‌رای زۆرێک له چاودێرانی سه‌ربه‌خۆ و پشتبه‌ستن به‌و رووداوه مه‌زن و گرنگانه‌ی ناوچه‌که ، خه‌ڵک قۆناخی دانووستاندنی له‌گه‌ڵ ده‌سه‌لات تیپه‌ڕاندووه و ئێستا ده‌بێ خۆ ئاماده‌بکرێت و پێیان بووتررێت: ده‌بێ ئێوه بڕۆن ، چونکه هیچ شهرعییهتێکتان نه‌ماوه. کاتێ خوێنڕژا له تونس و میسر و دواتر لیبیا و یه‌مه‌ن و سوریاش ، خه‌ڵکی شه‌رعییه‌تی له‌و ده‌سه‌ڵاتانه ستانده‌وه و دروشمی "چاکسازی" گۆڕی بۆ"بڕۆن". ئێستا خه‌ڵکی له‌وه‌ها قۆناخێکدان که ده‌بێ هه‌رچی زووه ئه‌و ده‌سه‌ڵاته تاڵانچیی و تیرۆریستهشار به‌ده‌ر بکات.
ئۆپۆزسیۆن به‌و چه‌که‌ی ده‌ستی، که شه‌رعییه‌تی خه‌ڵکییه ، ده‌بێ بێ سێ‌و دوو و بێ مجامه‌له ، له‌و دانووستاندنهدا ، به ده‌سه‌ڵات بلێت"
ده‌بێ بڕۆن" ، چۆن بڕۆن ، ئا به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه:
1-له میانی 24 کاتژمێر بکوژانی شه‌هیدانی خۆپیشاندانه‌کان بگیرێن و دادگایی ئه‌وان و ئه‌و که‌سانه‌ی که فه‌رمانی بۆ ده‌رکردن بکرێن.
2- له ماوه‌ی 72 سه‌عات حکومه‌ت هه‌ڵبوه‌شێته‌وه و حکومه‌تێکی ته‌کنۆکراتی بێلایه‌ن پێکبهێنرێت تا له‌ماوه‌ی 6 مانگدا هه‌ڵبژاردنیکی پاک ئه‌نجام بدرێت.
3- ئه‌و هه‌لبژاردنه نه له‌سایه‌ی کۆمسیۆنه‌که‌ی فه‌ره‌ج حه‌یده‌ری پاراستن و نه فه‌رمانبه‌رانی مالیکی ئه‌نجام بدرێت به‌ڵکو له‌لایه‌ن UNAMI و به چاودێری رێکخراوه نێو ده‌وڵه‌تییه‌کان به‌تایبه‌تی له ده‌ڤه‌ره‌کانی سۆران و بادینان و ناو هه‌ولێر ئه‌نجام بدرێت.
4-په‌رله‌مانه کارتۆنییه‌که‌ی پارتی ههڵبهسێردرێت و هیچ یاسایه‌ک ده‌رنه‌کات.
5- ده‌سه‌لاتی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم سڕ بکرێت ، به هۆی ئه‌وه‌ی ده‌زگایه‌کی ناشه‌رعییه.
6- کار بۆ ئاماده‌کردنی ده‌ستورێکی مۆدێرێنی دیموکراتی بکرێت .
7- ئه‌و حکومه‌ته له‌ته‌ک ئه‌و ئه‌رکانه‌ی که پێیسپێردراوه ، ده‌بێ کار بۆ گێڕانه‌وه‌ی موڵکی گشتی بکات.
ئه‌م چه‌ند خاڵه‌ی سه‌ره‌وه نه‌خشه رێگای بێ پێچ و په‌نای رزگارکردنی ره‌وشی خراپی سیاسی کوردستانه ، به ئه‌نجام نه‌دانی :
1- هه‌ر دانووستاندنێک ببێت له پیناو دانووستاندن ده‌بێت ته‌نها ، ده‌سه‌لات تێیدا قازانج ده‌کات.
2- متمانه له نێوان خه‌ڵک و ئۆپزسیۆن نامێنێت ، به‌مانایه‌کی دیکه خه‌ڵکی شه‌رعییه‌ت له ئۆپزسیۆنیش ده‌سێنێته‌وه ، به‌دوای ئه‌لته‌رناتیڤدا ده‌گه‌ڕێت.
ئه‌گه‌ر ده‌سه‌لات ملی نه‌دا ، خه‌ڵک و ئۆپزسیۆن ده‌بێت شه‌ڕی مان و نه‌مان بکه‌ن ، هه‌موو فاکته‌ره‌کانی سه‌رکه‌وتنی ئه‌و شه‌ره له ئارادایه: 1- هه‌لومه‌رجی جیهانی و پشتیوانی ئه‌مه‌ریکا و ئه‌وروپا بۆ هه‌ر گۆڕانێک که له ده‌رئه‌نجامی شۆڕشێک په‌یدا ده‌بێت له باره ، سه‌رۆک ئۆباما به راشکاوانه ئه‌وه چه‌ند جارێکه و له چه‌ند بۆنه‌یه‌کیشدا پشتیوانی خۆیانی بۆ گه‌لانی ناوچه‌که دوپاتکردۆته‌وه.
2- ئێستا ده‌سه‌ڵات له‌لایه‌ن چه‌نده‌ها ریکخراوی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه په‌رواێزخراوه و سه‌رکۆنه ده‌کرێت ، ناوده‌نگیان به سه‌ددام شوبهاندوه که ئه‌مه خاڵیکی یه‌کجار گرنگه بۆ شۆڕش و شۆڕشوانان.
3- ده‌سه‌لات سهرعییهتی نه‌ماوه پاش ئاشکرابوونی ئه‌و هه‌موو تالانییه که به ئاشکرا له بوودجه‌دا ده‌یکات وه‌ک دز و تاڵانچیی چاوی لێده‌کرێت نه‌ک وه‌ک ده‌سه‌ڵاتێکی به‌رپرس، له‌وه‌ش زیاتر ده‌سه‌لات هیچ بنه‌مایه‌کی یاسایی نه‌ماوه ، چونکه ئێستا خۆی دژی یاسا کارده‌کات و بکوژانی شه‌هیده‌کانی خۆپیشاندانه‌کان له چاوی یاسا و دادگاکان ده‌شارێته‌وه .
4- ئۆپزسیۆن و خه‌ڵکیش له خۆپیشاندانه‌کانی 62 رۆژه‌دا ، کۆمه‌ڵیک ده‌رسیان لیوهرگرت ، که ده‌بێته هانده‌ریک بۆ کاروکرده‌کانی دادێ.
له کۆتاییدا ده‌ڵیین: دانوستاندن له‌گه‌ڵ ده‌سه‌لات بێ خشته‌یه‌کی کات و نه‌خشه رێگایه‌کی روون و ئاشکرا که له هه‌فته‌یه‌ک تێپه‌ڕنه‌کات ، کات کوشتنه و ده‌چێته به‌رژه‌وه‌ندی ده‌سه‌لات. ئۆپزسیۆن و ده‌سه‌لات ئه‌و راستییه ده‌زانن که شۆڕشیک به‌ڕێوه‌یه که ئیدی چاوه‌ڕێی دانووستاندنی بێ ده‌رئه‌نجامی زووبه‌زوو ناکات ، خه‌ڵکی له‌سه‌ر پێیانه و هیچی که‌متر نییه له خه‌ڵکی سوریا و لیبیا و یه‌مه‌ن و میسر و تونس ،هه‌ر که‌سێ خه‌ڵکی کوردستان وه‌ک ئه‌وان دانه‌نێت سووکایه‌تی به مرۆڤبوونمان ده‌کات.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست