کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بۆچی نێچیر بۆ تورکیا په‌لکێشکرا؟!..

Wednesday, 27/10/2010, 12:00


پێش عه‌وله‌مه‌ و دنیای په‌یوه‌ندییه‌کان ، سه‌رانی ناسیاسی کورد له‌شاخدا دوور له‌ چاوی خه‌ڵکی کوردستان و میدیاکانی دنیا ئه‌وه‌ی به‌ خه‌یاڵیان داهاتووه‌ له‌ کوشتن و شه‌ڕی یه‌کتر و دزی و سه‌انه‌ و جاشایه‌تی بۆ ئه‌و ده‌وڵه‌تی داگیرکار و بۆ ئه‌م ده‌وڵه‌تی دیکه‌یان ئه‌نجامده‌دا . خه‌ڵکی کوردستان ئه‌و جاششاخانه‌یان به‌ فریشته‌ و رزگارکاری خۆیانیان ده‌زانی . ئێستا به‌ڵگه‌کان پاش ئه‌و زه‌مه‌نه‌ و له‌ته‌ک شۆڕشی په‌یوه‌ندییه‌کان و ئه‌نته‌رنێت که‌وتۆته‌ به‌ردیدی خه‌ڵکی و،   ئاشکرابوو  ئه‌و سه‌رۆکجاش شاخانه‌ چ کاره‌ساتێکیان بۆ کورد له‌ شاخدا ده‌خوڵقاند و چ تاوانێکیان دژی نه‌ته‌وه‌ و مرۆڤایه‌تی ئه‌نجامده‌دا؟!.
نێچیر پاش سه‌فه‌ره‌ شه‌رمهێنه‌ره‌که‌ی مه‌سعود بۆ تورکیا و چنینه‌وه‌ی کۆمه‌ڵی ئیهانه‌ی سیاسی ، بۆ تورکیا په‌لکێشکراوه.. له‌ چه‌ند گرته‌یه‌کی خێرا و بێمانا له‌ سه‌ر شاشه‌کانی ته‌له‌فزیۆن به‌ده‌رکه‌وت . قسه‌مان له‌سه‌ر ئه‌وه‌نییه‌ که‌ ئایا وه‌ک سیاسییه‌ک پێشوازیی لێکراوه‌ یا وه‌ک سه‌رۆکجاشێک ، چونکه‌ میدیاکانی تورکیا و خودی داودئۆغلوش نه‌یان شاردۆته‌وه‌ که‌وه‌ک سه‌رۆک قروجییه‌ک واته‌ سه‌رۆک جاشێک و سه‌رۆکی عێڵێکی عێراق پێشوازی لیکراوه‌ ، به‌ڵکو قسه‌مان له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه‌ که‌ بۆچی له‌م کاته‌ نێچیر په‌لکێشی تورکیا ده‌کرێت؟
دیاره‌ بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م پرسیاره‌ ، ده‌بێ هه‌لومه‌رجی باکوری کوردستان وه‌ک خۆی به‌ کورتی ببینرێت ، که‌ دیاره‌ پێشکه‌وتنه‌کان ئه‌وه‌نده‌ خێران مرۆ نازانێت له‌ کوێ ده‌ستپێبکات ، به‌ کورتی ده‌توانین بڵێن خه‌ڵکی کوردستان ئه‌وه‌نده‌ هۆشیاره‌ که‌ به‌ پیلانه‌کانی ئه‌که‌په‌ هه‌ڵناخه‌ڵه‌تێندرێت ، ده‌یان و بگره‌ سه‌دان پیلان له‌ ماوه‌یه‌کی زۆر کورتدا له‌ به‌رده‌م ئیراده‌ی خه‌ڵک پووچه‌لبوونه‌ته‌وه‌ ، بۆیه‌ ده‌کرێت بڵێین ئه‌که‌په‌ به‌ ته‌مای پیلانێکه‌ بۆ ته‌سفییه‌ی دۆزی ره‌وای کوردان به‌ هاوکاری و پشتیوانی جاشکورده‌کان ، جا ئه‌و پیلانه‌ چی ده‌بێت سیاسی ، عه‌سکه‌ری و راگه‌یاندن ئه‌وه‌ گرنگ نییه‌ چونکه‌ ده‌یه‌ها پیلان له‌ دژی خه‌ڵکی کوردستان له‌ رێگای بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود و جه‌لاله‌وه‌ ئه‌نجامدراوه‌ و ئامانجه‌کانیان رۆژ به‌دوای رۆژ له‌ کورتیانده‌دا و خاڵی ده‌بۆوه‌‌.
ئه‌که‌په‌ ده‌یه‌وێت له‌ کۆبوونه‌وه‌ی ئیمڕۆی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی تورکیا به‌ڵێنی نووسراو و کۆنکریتی مه‌سعودیان پێ بێت بۆ ئه‌وه‌ی مێلیشیاکانیان یا جاشه‌کانیان به‌شداری فیعلی ببن له‌و ئۆپه‌راسێۆنه‌ی که‌ ده‌مێکه‌ به‌ هاوکاری ئه‌مه‌ریکا ده‌یانه‌وێت بیکه‌نه‌ سه‌ر قه‌ندیل بۆ شکاندنی هه‌یبه‌تی کوردان ئه‌مه‌ش له‌ پێناو گوایه‌ چاره‌سه‌ری کێشه‌ی کورد له‌ تورکیا وه‌ک خۆیان ده‌یانه‌وێت . ئه‌که‌په‌ باش له‌وه‌ گه‌یشتووه‌ که‌ ناتوانێت په‌که‌که‌ له‌ نێو ببات به‌ڵام ده‌یه‌وێت لاوازی بکات تا بتوانێت له‌ چاره‌سه‌ری کێشه‌ی کورددا په‌که‌که‌یه‌کی لاواز له‌ سه‌ر مێزی گفتوگۆ دابنیشێت ، هه‌ر بۆیه‌ ئه‌که‌په‌ به‌ هه‌موو هێزێکی ده‌یه‌وێت و به‌ پشتیوانی به‌کرێگیراوانی کورد له‌ ده‌ره‌وه‌ی سنوری تورکیا به‌تایبه‌تی بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود گورزیک له‌ سه‌ری په‌که‌که‌ بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانیی چاره‌سه‌ریی وه‌ک خۆیان ده‌یانه‌وێت به‌سه‌ر کورددا بسه‌پێنن.
له‌م ماوه‌یه‌داعه‌لی بیراند گه‌وره‌ نووسه‌ری شۆڤینی تورک له‌ زه‌مانی تورکی ئیعترافێکی که‌م وێنه‌ی کرد و نووسیبووی ، بێ ئۆجه‌لان ئه‌که‌په‌ ناتوانێت هیج چاره‌سه‌رییه‌ک بۆ کێشه‌ی کورد دابنێت.، ئه‌م نووسینه‌ راستییه‌کی تاڵه‌ بۆ تورکیا ، هه‌ربۆیه‌ ده‌یه‌وێت له‌ رێگای لاوازکردنی په‌که‌که‌ له‌ قه‌ندیل مه‌رجه‌کانی کورد بۆ چاره‌سه‌ری که‌م و لاواز بکات .
نێچیر ئیمڕۆ له‌ تورکیایه‌ که‌ خاوه‌ن پێگه‌یه‌کی لاوازی سیاسیین له‌ نێو خودی باشوری کوردستان ، ئه‌و راستییه‌ تورکیاش ده‌زانێ ، میت رۆژانه‌ له‌ کوردستانه‌وه‌ راپۆرتی تێروته‌سه‌ل به‌به‌رچاوی ده‌زگای داپلۆسێنه‌ر و تیرۆریستی پاراستن بۆ تورکیا ده‌نێرێت و ده‌زانن قورسایی بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود چه‌نده‌ ، به‌ڵام له‌ بێچاره‌ییدا ئه‌که‌په‌ بۆ سه‌رگرتنی پیلانه‌که‌ی هانا بۆ مه‌سعود و مێلیشیاته‌کانی ده‌هێنێت بۆ هاریکاریکردنیان له‌و په‌کێچه‌ی که‌ دژی دۆزی کوردان ئاماده‌کراوه‌.
لێره‌دا پرسیارێکی جددی خۆقووت ده‌کاته‌وه‌، ئایا ده‌وڵه‌تی تورکیا به‌ وه‌ره‌قه‌ دۆڕاوه‌کانی ده‌ستی که‌ یه‌کێکیان سوپایه‌کی بێ مۆڕال و سه‌رۆکجاشێکی وه‌ک مه‌سعودی بێ مۆڕاڵه‌ له‌ ته‌ک ده‌یان وه‌ره‌قه‌ی دیکه‌ به‌رامبه‌ر به‌ ئیراده‌ی پۆڵایینی خه‌ڵکی کوردستان له‌ باکوری کوردستان چی پێده‌کرێت؟!.
ئه‌و به‌ڵگانه‌ی که‌ نێچیر ئه‌گه‌ر ئیمڕۆ له‌گه‌ڵ تورکیا بۆ لێدانی دۆزی ره‌وای نه‌ته‌وه‌یه‌ک مۆریان ده‌کات ، هه‌رزوو ئاشکرا ده‌بن و، ده‌بن به‌ فاکته‌ری دیکه‌ بۆ لاوازبوونی زیاتریان له‌ باشوری کوردستان و مێژوویه‌کی ره‌شتریش بۆ بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود ده‌نووسرێته‌وه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە