کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


کێن ئه‌وانه‌ی مۆڵه‌تی خۆپیشاندانه‌که‌ی سبه‌ی هه‌ولێریان وه‌رگرتووه؟!..‌

Monday, 03/01/2011, 12:00


به‌یانی له‌ هه‌ولێر خۆپیشاندان دژی یاسای قه‌ده‌غه‌کردنی خۆپیشاندان به‌ڕێوه‌ده‌چێت..ئه‌م خۆپیشاندانه‌ گرنگه‌، که‌ دژی ده‌سه‌ڵاتی تۆلیتاریانه‌ی بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود ئه‌نجام ده‌درێت ، دیاره‌ له‌ شوێنێکی وه‌ک هه‌ولێر، که‌ تێیدا ده‌نگه‌کان به‌ تیرۆر و تۆقاندن کپ و بێده‌نگ کراوه‌، مانایه‌کی زۆری هه‌یه‌.
به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌کان له‌ سه‌ره‌تادا هیچ ده‌نگۆی ئه‌وه‌ نه‌بوو، مۆڵه‌ت له‌ ده‌سه‌ڵاتێکی وا تۆقێنه‌ر و دژه‌مرۆیی و دژه‌ئازادییه‌کان وه‌ربگیرێت،  پلان وابووه‌، وه‌ک چۆن له‌ خورماڵ یاساکه‌یان به‌ ئیمزای مه‌سعود سووتاند، ئاواش به‌ ته‌مابوون له‌ هه‌ولێر بیسووتێنن، به‌ڵام ده‌رکه‌وت وه‌ک له‌ راگه‌یاندنه‌کان ئاماژه‌ی پێدراوه‌ کۆمه‌ڵێک که‌سی سه‌ر به‌ده‌سه‌لات بۆ ئه‌وه‌ی ئیحتوای ئه‌و هه‌نگاوه‌ بکه‌ن  چوون‌ له‌ پارێزگار مۆڵه‌تیان وه‌رگرتووه‌، بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌رێکه‌وه‌، ره‌وا به‌ یاساکه‌ی مه‌سعود بده‌ن و له‌ سه‌رێکی تریشه‌‌وه‌ کۆنتڕۆڵی خۆپیشاندانه‌که‌ بکه‌ن، ئه‌م که‌سانه‌ی به‌و کاره‌ هه‌ڵساون، کۆیله سۆرانییه‌کانی بنه‌ماڵه‌ن‌.
لێره‌دا به‌رای من، ره‌نگه‌ زۆرانێک له‌ چاودێران ئه‌م خۆپیشاندانه‌، که‌ تییدا کۆمه‌ڵێک جاشقه‌ڵه‌م مۆڵه‌تیان بۆ وه‌رگرتووه‌، شه‌رعییه‌تدانه‌ به‌و یاسا سه‌قه‌ته‌ی ده‌سه‌ڵات و جورئه‌تدانیشه‌ به‌ ده‌سه‌لاتێک که‌ ناره‌زایی به‌رینی کوردستان تۆقاندبووی ، به‌ مانایه‌کی دیکه‌ که‌مکردنه‌وه و ئیتواکرد‌نی فشاره‌کانه‌ بۆ سه‌ر ده‌سه‌لات و هه‌روه‌ها نه‌فه‌س وه‌رگرتنێکه‌ بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر په‌ل بۆ تاوانی دیکه‌ باوێت..
بۆیه‌ ئه‌و خۆپیشاندانه‌، ئه‌گه‌ر له‌ سه‌ره‌تادا کارێکی بویرانه‌ و تۆقێنه‌رانه‌ بوو دژی ده‌سه‌ڵاتێک، که‌ تیرۆر ناونیشانیه‌تی، به‌ڵام له‌ دواساتیدا وه‌رگه‌ڕا یان ده‌گه‌ڕێ بۆ شه‌رعییه‌تدان به‌ یاسایه‌ک، که‌ خه‌ڵکی کوردستان ره‌تی ده‌کاته‌وه‌.
ئه‌م ته‌کتیتیکه‌ی ده‌سه‌ڵات ره‌نگه‌ بۆ ماوه‌یه‌کی کورت به‌ عه‌مه‌لی بێت ، به‌ڵام بۆ ئاینده‌یه‌کی زۆر دوورنا به‌ شکستێکی گه‌وره‌ی دیکه‌ به‌سه‌ریدا ده‌شکێته‌وه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە