تاوانه‌کانی جاش و مسته‌شاره‌کان له چاو تاوانه‌کانی هه‌ردوو بنه‌ماڵه ، قابیل به‌به‌راوردکردن نین..
Monday, 01/11/2010, 12:00
ئه‌نیشتاینی گه‌وره زانا وفه‌یله‌سوف ، تیوری رێژه‌یی دۆزییه‌وه ، که شۆڕشیکی گه‌وره‌ی له دنیای زانستی فیزیا و بیرکاری و فه‌له‌ک قه‌وماند ، ئه‌و پێشکه‌وتنانه‌ی ئیمڕۆ ده‌بینرێت دیاره به‌شێکی ته‌واوکه‌ری ئه‌و تیورییه.
تێوری رێژه‌یی به مه‌زه‌نده‌ی زۆربه‌ی خه‌ڵکی شاره‌زا له بورای زانستی سوسیۆلۆجی و رامیاری و ئابوری‌دا رۆڵێکئی گه‌وره ده‌گێڕێت. بۆ ژیانی تاک به‌تاکی ئێمه‌ش دیاره ئه‌م تێوره حزوری هه‌میشه‌یی هه‌یه و ناکرێت بێ ئه‌وه ژیان بگوزه‌رێت و، ناکڕێت له هه‌ڵسه‌نگاندندا په‌نای بۆ نه‌به‌ین.
له ئامارکردنی نه‌خۆشیه‌ک له نهخۆشییهکانا له کۆمه‌ڵگایه‌ک بۆ کۆمه‌ڵگایه‌کی دیکه یا ته‌نانه‌ت له یه‌ک کۆمه‌ڵگاش رێژه به‌کاردیت ، دوو بۆ سێی ژن له چاو پیاو تووشی فڵانه نه‌خۆشی ده‌بن .. ئه‌م سیسته‌مه دیموکراتیتره له‌وه‌ی پێشووی یا خراپتره و هه‌روه‌ها.
بێشکچی له کتێبه‌که‌یدا "کوردستان کۆلۆنیالیزمێکی نێوده‌وڵه‌تیه" ده‌نووسێت و ده‌ڵیت ، کورد جیاوازه له تورک بۆیه پێویسته رێز له که‌ڵچه‌ر و زمانی کوردان بگیرێت ، ئه‌وه‌ی بانگه‌شه‌ی یه‌ک زمان ده‌کات و ده‌یه‌وێت زمانێکی دیکه تونا بکات ، له دژی سروشت و مرۆڤایه‌تیدان. له خوێندنگایه‌ک مامۆستایه‌ک له خوێندکاره‌کانی ده‌پرسێت : یه‌ک سێ‌و و یه‌ک هه‌نار و یه‌ک هه‌رمێ چه‌ند ده‌که‌ن؟ له‌وه‌ڵامدا زۆربه‌یان ووتیان سێ . ته‌نها یه‌کێکیان نه‌بێت ووتی: ده‌کاته یه‌ک سێ‌و و یه‌ک هه‌نار و یه‌ک هه‌رمێ . مامۆستاکه‌ش ئافه‌رینی پێووت.
ئه‌گه‌ر بێینه سه‌ر کرۆکی بابه‌ته‌که‌مان ، که دیاره ده‌رهه‌ق به موسته‌شاره‌کان و ده‌سه‌ڵاته ، ده‌بێ به‌راوردێکی بهویژدانهیان له ته‌کیدا بکه‌ین ، تا ئه‌وکاته ریژه‌ی باشی و خراپی به پێودانگی دادپه‌روه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی و تاوانی گه‌وره ده‌ستنیشان بکه‌ین.
جاش و مسته‌شاره‌کان له زه‌مه‌نێکدا جاشایه‌تیان له دژی ئه‌و بزاڤه چه‌کدارییه هه‌ڵبژارد و له ته‌ک رژێمی به‌عسدا تاوانی گه‌وره‌یان له دژی خه‌ڵکی کوردستان و دۆزه‌که‌ی ئه‌نجامدا ، ئه‌وان لایه‌کی هاوکێشه‌که بوون ، خۆ لایه‌نی دووه‌م که ئه‌و بزاڤه چه‌کدارییه‌ی شاخ بوو ،بێ تاوانی گه‌وره نه‌بوو و ، ئێستاش پاش ئه‌و زه‌مه‌نه هیچی که‌متر نابێت له تاوانی جاش و مسته‌شاره‌کان بگره زۆر گه‌وره‌تریشه.
دوای شاخ و هاتنه‌وه بۆ شار له راپه‌ڕینی خه‌ڵکی کوردستان ، ده‌سه‌ڵاتی هه‌ردوو بنه‌ماڵه و به‌تایبه‌تی له شه‌ڕی ناوخۆ کارێکیان نه‌کرد یا تاوانێکیان ئه‌نجام نه‌دا که‌متر بێت له‌وه‌ی که جاش و مسته‌شاره‌کان ئه‌نجامیاندا .
من نه‌مبیستووه و هیچ به‌ڵگه‌یه‌کم له به‌رده‌ستا نییه مسته‌شارێک 25 مرۆڤ به دیلی کوشتبیتن ، به‌ڵام مه‌سعود بارزانی و به فه‌رمانی ئه‌و زیاتر له‌و 25 مرۆڤه له بۆنه‌ی جیاجیا و لایه‌نی جیاجیا به‌دیلی و بهدهستبهستراوهیی گولهبارانکردووه.
کاکه‌مین نه‌جار به به‌رچاوی جاشه‌کانی خۆی 23 دیلی یه‌کێتی گوله‌بارانکرد ، مه‌سعود به‌به‌رچاوی خه‌ڵکی مه‌سیف 8 دیلی کۆمیته‌ی یه‌کێتی له مه‌سیف گوله‌بارانکرد ، هه‌ر مه‌سعود و جه‌مال مورتکه‌ی تیرۆریست به‌به‌رچاوی خه‌ڵکی هه‌ولێر زیاتر له 70 گریلا و چاڵاکوانی مه‌ده‌نی باکور و رۆژئاوا و باشوری به یاوه‌ری میت گوله‌بارانکرد .
هه‌ربۆ وهبیرهێنانهوهبه پیی ئاماره نزیکه‌کانی سه‌ر به هه‌ردوو بنه‌ماڵه، مه‌سعود و جه‌لال زیاتر له 10 هه‌زار که‌سیان له‌شه‌ڕی ناوخۆ به‌کوشتندا ، ده‌یه‌ها هه‌زاری دیکه بریندار و ماڵ‌وێران و ئاواره‌ی دنیاێی بوون ، خۆ ئه‌گه‌ر قه‌باره‌ی تاوانه‌کانی مه‌سعود و جه‌لال له‌گه‌ڵ هی کۆی هه‌موو جاش و موسته‌شاره‌کان به‌راورد بکه‌یت ، یه‌کجار گه‌وره‌تر ده‌رده‌چن ، ده‌کرێت هه‌ر به‌راورد نه‌کرێن.
مسته‌شار و جاشه‌کان قسورییان نه‌کردووه له ئه‌نجامدانی تاوان ده‌رهه‌ق به خه‌ڵکی سڤیلی کوردستان ، به‌ڵام تاوان و خیانه‌ته‌کانی مه‌سعود و جه‌لال ده‌رهه‌ق به ته‌واوی خه‌ڵکی کوردستان هه‌رگیز قابیل به‌به‌راوردکردن نییه.
هه‌ندێ له دڵسۆزان له خه‌لکی کوردستان باس له دادگایی جاش و مسته‌شاره‌کان ده‌که‌ن ، من لێره‌دا ده‌پرسم کام دادگا؟! ئه‌و دادگایه‌ی که مه‌سعود و جه‌لال دایانناوه و له ژێر کۆنترۆڵی ئه‌واندایه؟ ئه‌گه‌ر داوا له بکوژ و خیانه‌تکار بکرێت بۆ دادگایی‌کردنی جاش و مسته‌شاره‌کان خۆ هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنه.
ده‌یان و بگره سه‌دان دۆکۆمێنت له‌م ماوه‌یه‌دا بڵاوکراوه‌ته‌وه که هه‌ردوو بنه‌ماڵه ده‌ستییان له‌گه‌ڵ دوژمنانی خه‌ڵکی کوردستان و داگیرکارانی کوردستان بۆ لێدانی بزاڤی ئازادیخوازه‌که‌ی تێکهلکردووه و به‌ته‌نها له سلێمانی زیاتر له 500 چاڵاکوانی سیاسی و پێشمه‌رگه‌ی لایه‌نه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له لایه‌ن زه‌لامه‌کانی ده‌زگای زانیاری و ئیتڵاعات و هه‌مان ژماره ئه‌گه‌ر که‌متریش بێت له ده‌ڤه‌ری ژیرده‌سه‌ڵاتی پاراستن ، تیرۆرکراون.
خۆ باسی 31ی ئاب و 66 شیش هه‌رناکه‌ین ، ره‌نگه به‌لای هه‌نێ له خه‌ڵکی کوردستانه‌وه ، ئه‌م دوو ژماره به‌س بێت بۆ سووککردنی تاوانه‌کانی جاش و مسته‌شاره‌کان.
له کۆتاییدا ئه‌گه‌ر بیینه‌وه سه‌ر تێوره‌که‌ی ئه‌نیشتاین ، باری تاوانی مسته‌شاره‌کان له چاو تاوانه‌کانی مه‌سعود و جه‌لال ، یه‌ک بۆ هه‌زاره.
هیوادارم ئه‌م نووسینه‌م نه‌چیته قاڵبی به‌رگریکردن له جاش و مسته‌شاره‌کان ، به‌ڵکو زیاتر بۆ نیشاندانی قه‌باره‌ی ئه‌و تاوانانه‌یه که ده‌سه‌ڵات رۆژانه له دژی خه‌ڵکی کوردستان ئه‌نجامی ده‌ده‌ن. جاش و مسته‌شاره‌کان با له دادگایه‌کی عادیلانه و خاوه‌ن گره‌نتی له ته‌ک هه‌ردوو گهورهجاش وگهورهتیرۆریست و گه‌وره خیانه‌تکار و تاڵانچی ،دادگایی بکرێن .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست