کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


به‌راستیش وایه‌..پارێزه‌ره‌ی شه‌ره‌فی کورده‌

Tuesday, 19/07/2011, 12:00


خوێنه‌رێکی کوردستانپۆست ، وینه‌یه‌کی پڕ له‌ مانا و پڕ له‌ شانازی بۆناردین ، ته‌علیقێکی وه‌ک تایتڵ به‌لام تایتڵێکی پڕاوپری وینه‌که‌ بۆ نووسیوین.
ئه‌م وێنه‌یه‌ هی گریلایه‌که‌ که‌ کچێکی به‌رخۆده‌ر بۆ ئازادی کورد و ژنانی ولاته‌که‌مان بێ سڵکردنه‌وه‌ ده‌جه‌نگێ ،بارته‌قای ئه‌و جوانییه‌ که‌ له‌ نووکی تفه‌نگه‌که‌یه‌وه‌ ده‌تکێ ، خوینه‌ره‌ ‌ پڕ له‌ هه‌سته‌که‌ی مه‌ڕ خۆشمان له‌سه‌ر وێنه‌که‌ نووسیویه‌تی : ئه‌م گریلایه‌ شه‌ره‌فی کورد نییه‌ ، به‌ڵکو پارێزه‌ره‌ی شه‌ره‌فی کورده‌.
حکومه‌تێک ، سه‌رۆکێکی هه‌ریم ، په‌رله‌مانیک ، سه‌رۆک کۆمارێک ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌یه‌ک ، له‌ مه‌زنییدا ناتوانن و ناگه‌ن به‌ یه‌ک چرکه‌ساتی ئه‌و کچه‌ گریلا و باقی گریلاکانی دیکه‌ که‌ پارێزه‌ره‌ی شه‌ره‌فی کورده‌وارین.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ له‌ترسی لێپێچینه‌وه‌ ئیمرۆ نه‌یوێرا ئاماده‌ی دانیشتنی په‌رله‌مانی عێراقی بیت بۆ وه‌لامدانه‌وه‌ی، که‌ بۆچی به‌شێک له‌ خاکی عێراقه‌که‌ی بۆمبارانده‌کرێت و بێ ده‌نگه‌؟ هۆشیار زێباری نه‌ک هه‌ر مووی که‌رامه‌تی به‌ته‌نیا به‌لکو مووی کوردایه‌تی بۆ ئه‌نفالێکی دیکه‌ش ناجووڵێ ، که‌سێک له‌ ناوه‌ڕۆک و له‌ شه‌کلیشدا وه‌ک جاشیک له‌ زهنیه‌ت و هه‌ڵسوکه‌وت هه‌میشه‌ خۆی بۆمان نمایش ده‌کات، باچاوه‌ڕێ نه‌که‌ین شتێک بۆ کورد بکات.
بۆ ئه‌وانی دیکه‌ش به‌ هه‌مان شێوه‌ ، قسه‌که‌ی حه‌سه‌ن عه‌له‌وی که‌ ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی جه‌لال تاله‌بانی به‌ پێڵاو شوبهاند ، زۆری بۆداناوه‌ به‌لام ئێمه‌ به‌ بیری ده‌هێنینه‌وه‌ که‌ جووته‌ ئه‌دیداسه‌که‌ی ئه‌و کچه‌ گریلایه‌ زۆر به‌رز و به‌ به‌هاتره‌ له‌ ده‌سه‌لاته‌که‌ی جه‌لال تاڵه‌بانی.
بۆ سه‌رۆکی به‌ناو هه‌رێمیش ، وه‌ک مێش میوانی نه‌بێت وا ده‌جوڵێ، مانگێکه‌ بۆمبارانی ئێران بۆ باشوری کوردستان به‌رده‌وامه‌ ، که‌چی له‌ دزی و چاکسازییه‌ ته‌زویره‌کانی ناکه‌وێت ، ئه‌ویش ئه‌وه‌نده‌ سووکه‌ له‌ باری مرۆڤدۆستی و کوردایه‌تی هه‌رگیز به‌ پشتێنه‌که‌ی ئه‌و کچه‌ گریلایه‌ به‌روارد ناکرێت.
گریلاکانی په‌ژاک ئیمڕۆ و دوینێ و ئه‌وا هه‌فته‌یه‌که‌ به‌ریان به‌ سوپای فاشستی جه‌مهوری ئیسلامی ئێران گرتووه‌ و نایه‌لن پیشره‌وی بکه‌ن و جێگه‌ بۆیان چۆڵ ناکه‌ن .ئه‌وانه‌ن به‌راستی پارێزه‌ری شه‌ره‌فی کوردن ، نه‌ک ئه‌و دزو تالانجیی و خیانه‌تکارانه‌ی لای خۆمان.
بۆ ئه‌و رووناکبیره‌ش ،که‌ خووینه‌رێکی کوردستانپۆسته‌، ئه‌وه‌نده‌ ده‌لێم: ده‌ستخۆش بۆ ئه‌و ده‌ربڕینه‌ که‌ به‌ته‌واوی له‌  جێگه‌ی خۆیدا بوو.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە