کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


جه‌لالێکی پاشکۆ و فێڵباز، مه‌سعودێکی خیانه‌تکار."گۆڕان"ێکیش دۆستی ئه‌م دوانه‌

Tuesday, 11/12/2012, 12:00


هێز کۆکردنه‌وه‌ به‌ بیانووی قیاده‌ی پرۆسه‌کانی دیجله‌ ، سه‌ردانه‌ مه‌کوکییه‌کانی جه‌لال بۆ لای نه‌وشیروان ، خۆنیشاندانی مه‌سعود و کوڕه‌کانی وه‌ک پاڵه‌وانی نه‌ته‌وه‌یی ، بێ به‌هاکردنی ناساندنی جینۆساید به‌ ئه‌نفال له‌ په‌رله‌مانی سوێد، دواجاریش به‌رزکردنه‌وه‌ی نرخی سووته‌مه‌نی له‌ کۆنفراسه‌که‌ی تالانچی گه‌وره‌" نێچیر" که‌ گوایه‌ کوردستان ده‌باته‌ سه‌ر نه‌خشه‌ی وزه‌ی جیهانی ، له‌پاڵ ئه‌مانه‌یشدا رووی هه‌زار روویی ده‌سه‌ڵات و ئۆپزسیۆن به‌ تایبه‌تی گۆڕان ، به‌ ده‌رخست ، خه‌ڵکی دیان و ئێستاش ده‌یبینن.

دۆکۆمێنتاری بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود ته‌ژیین به‌ خیانه‌ت ، له‌ نێو میلله‌تێکی هۆشیار و پارت و گروپی کارا و زیندوو ، هه‌زارجار بانگه‌شه‌ی کوردبوون و مرۆڤبوون بکه‌ن ، باوه‌ڕی دورست ناکه‌ن .

له‌ یه‌کێ له‌ میدیاکان به‌ هه‌ڵه‌ ، دیمانه‌یه‌کی کورتی ژنێکی هۆشیاری ئامێدی نیشاندا ، به‌ دوو رسته‌ هه‌موو نمایشه‌کانی مه‌سعودی بۆ ناحاڵییه‌کانی به‌تاڵکرده‌وه‌، کاتێ وتی: ده‌بێ جیاوازی چیی هه‌بێت له‌ نێوان هێزه‌ داگیرکاره‌کانی تورکیا له‌ ئامیدی و بامه‌ڕنی له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی دیجله‌. به‌م دوو رسته‌یه‌ ، ئه‌و ژنه‌ هۆشیاره‌ به‌ هه‌مووانی ووت: مه‌سعود و بنه‌ماڵه‌که‌ی ناتوانن هه‌تا سه‌ر خیانه‌تمان پێ بفرۆشنه‌وه‌ ، ناتوانن 31ی ئابمان لی بکه‌ن به‌ قاره‌مانێتی و پاڵه‌وانی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی ، ناتوانن به‌ کوشتدانی سێ هه‌زار چه‌کدار بۆ تورک له‌ دژی کورد به‌ کرده‌یه‌کی نه‌ته‌وه‌ییمان بۆ حساب بکه‌ن.

له‌ کاتێکدا هێزه‌کانی عێراق به‌و ده‌ستوره‌ی که‌ هه‌ر زوو ئێمه‌ له‌ کوردستانپۆست ره‌تمانکرده‌وه‌، جاشقه‌له‌مه‌کانی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ که‌وتنه‌ په‌لاماردانمان، رێگا به‌ سوپای عێراق ده‌دات بێنه‌ سه‌ر سنووره‌کان ، مه‌سعود بارزانیی، که‌ بنیاتنه‌ری سوپای دیجله‌شه‌ ، له‌ سیناریۆیه‌کدا رێگایان پێنادا و به‌کاریکی نه‌ته‌وه‌یی هه‌ژماری ده‌کات ، که‌چی له‌ولاوه‌ هێزه‌کانی داگیرکارێکی فاشی وه‌ک تورک بۆ چه‌ندین ساڵه‌ له‌ به‌شێکی به‌رچاوی باشوری کوردستان جێگیرن و نقه‌ی لێوه‌ نایه‌ت ، ئه‌م دوو فاقییه‌ ، یه‌ک راستی ئاشکرا ده‌کات ، مه‌سعود له‌ پێناو مانه‌وه‌ی ده‌سه‌لات ، خیانه‌تکردن لای ئاو خواردنه‌وه‌یه‌ ، له‌وه‌ش زیاتر ده‌کرێ بووترێت مه‌سعود له‌ کوێ بوو ، خیانه‌ت و تیرۆر له‌وێدایه‌.

جه‌لال و رێکخستنه‌ لێکهه‌ڵواشه‌وه‌که‌ی ، ئه‌وه‌نده‌ سووک بوون که‌ ئیدی وێڕاناگه‌ن به‌دوای کرده‌ خیانه‌ته‌کانی مه‌سعود بکه‌ون، له‌ پاشماون ، به‌ جۆرێک له‌ نێو خۆیان خۆ ره‌خنه‌بار ده‌که‌ن که‌ زووتر و زیاتر له‌ کاروکرده‌وه‌کانی مه‌سعود نه‌چوونه‌ته‌ پێش و نه‌بوونه‌ته‌ یه‌ک بۆ پشتیوانکردنی له‌ خیانه‌ته‌کانی مه‌سعود.

به‌رهه‌م ساڵح له‌ دانیشتن و کۆبوونه‌وه‌یه‌کی خۆبه‌خۆدا راستی پاشکۆبوون و هیچ نه‌بوونی خۆیانی به‌رامبه‌ر بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود ئاشکراکرد ، کاتێ ووتی: شیرینی یه‌کی له‌ گرێبه‌سته‌کانی نه‌وت له‌ ده‌ڤه‌ری ئه‌نفال و گه‌رمیان ، کۆمپانیاکه‌ 460 ملیۆن دۆلاری دا ، له‌و پاره‌ی شیرینییه‌ 60 ملیۆن چووه‌ سه‌ر ژماره‌ بانکییه‌کانی هیرۆ و ئه‌وه‌ی دیکه‌ش بۆ بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود !.

پاشکۆبوونی جه‌لال بۆ خیانه‌تکانی مه‌سعود ، یه‌کیتی و سه‌رکردایه‌تییه‌که‌ی سفرکردۆته‌وه‌ ، بۆ ئه‌وه‌ی ئۆپۆزیسیۆنیش له‌ ته‌ک بوونی سیناریۆکانی هه‌ڵایی پرۆسه‌ی دیجله‌ کالببێته‌وه‌ و بێکارا بێت ، جه‌لال سیاسه‌تی ئه‌رزی مه‌یدانی سووتاو به‌کار ده‌بات " له‌سه‌ر خۆم و دوژمنه‌کانم'، که‌وته‌ په‌لکێشکردنی گۆڕان بۆ نێو خۆ بۆ به‌ پاشکۆکردنی سیاسه‌ته‌ خیانه‌تکاره‌کانی مه‌سعود، سه‌ردانه‌کان به‌ڵگه‌ن .

له‌ نه‌بوونی پلانێکی تیژبینی ئۆپزسیۆن به‌تایبه‌تی گۆڕان ، له‌خشته‌بردنیان و بێ جه‌ماوه‌ریکردنیان کارێکی هه‌روا گران نابێت.

لیستی "العراقیه‌" که‌ دوژمنی سه‌رسه‌ختی مالیکیه‌ ، که‌چی نه‌بووه‌ ته‌ره‌ف بۆ پشتیوانیکردنی مالیکی هه‌رچه‌نده‌ مالیکی ئه‌گه‌ر به‌ پێودانگی بیرکردنه‌وه‌ی عاره‌ب بێت ، ده‌بێ پشتیوانی لێ بکرێت، که‌چی گۆڕان و ئۆپزسیۆن له‌ ژێر لافیته‌ی نه‌ته‌وه‌یی‌ که‌وته‌ دژایه‌تیکردنی مالیکی به‌مانایه‌کی دیکه‌ که‌وته‌وه‌ باوه‌شی ده‌سه‌ڵاتیکی خیانه‌تکار.

به‌م پێودانگه‌ ئه‌گه‌ر یه‌کێتی و جه‌لال له‌ نێو هاوکێشه‌ی سیاسی باشوری کوردستان ،که‌ سه‌نگی نییه‌ ،ده‌ربهێنرێت ، ئه‌وا بنه‌ماڵه‌ی خیانه‌تکاری مه‌سعود خۆی هاوتاکرد له‌گه‌ڵ ئۆپزسیۆن به‌تایبه‌تی گۆڕان ، به‌مانایه‌کی دیکه‌ ئیدی گوتاری ئۆپزسیۆن ئه‌وه‌نده‌ جیا نابێت له‌ گوتاری خیانه‌تکاریکی وه‌ک مه‌سعود و بنه‌ماڵه‌که‌ی.

خه‌ڵکی کوردستان ئه‌و راستییه‌ ده‌زانن ، که‌ سیناریۆکانی ئۆپه‌راسیۆنی دیجله‌ ئه‌گه‌ر جارێک خزمه‌تی مالیکی کردبێت ، ئه‌وا ده‌یانجار خزمه‌تی به‌ بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود کرد ، به‌وه‌ی ئۆپزسیۆنی کرده‌ پاشکۆیی خۆی بێ کاریگه‌ریکرد.

ئه‌م سیناریۆیه‌ خه‌رجی هه‌بووه‌ و ده‌بێت ، بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود ، بوودجه‌ و پاره‌ی به‌ تاڵانبراوی نه‌وت به‌ هی خۆیان ده‌زانن ، بۆیه‌ یه‌ک دۆلار له‌و پاره‌ بۆ ئه‌م سیناریۆیه‌ خه‌رج ناکه‌ن . نرخی به‌نزین و سووته‌مه‌نییه‌کانیان به‌ شێوه‌یه‌کی شێتانه‌ زیاد کرد ، تا خه‌رجی هێز هێنان و بردنه‌که‌ی پێ بده‌ن ، که‌واته‌ به‌ گیرفانی خه‌ڵکی ،بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود سیناریۆیه‌کی دیکه‌یان بۆ لێدانی ئۆپزسیۆن جێبه‌جێکرد .له‌ هه‌ر شوێنیکی دنیادا و له‌ نێو گه‌لانی زیندوو و ئۆپزسیۆنێکی کارا ، به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نان و سووته‌مه‌نی شۆڕس ده‌قه‌ومینێ ، ئۆپزسیۆن به‌پێش خه‌ڵک ده‌که‌وێت ته‌خت و تاراجی ده‌سه‌ڵات ده‌هه‌ژێنیت و یا ده‌روخێنیت ، که‌چی هه‌ڵسوکه‌وتیکی ئاوا لای خۆمان ئۆپزسیۆن بێ ده‌نگ ده‌کرێت ، خیناتکار و تاڵانچی وه‌ک پاڵه‌وانی شه‌ڕ وێنا ده‌کرێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە