کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


کۆسره‌ت ره‌سوڵ له‌ دڵه‌راوکییه‌کی بێ وێنه‌دایه‌..هه‌واڵه‌که‌ خۆی بڵاوی کردۆته‌وه‌..

Friday, 24/07/2009, 12:00


سه‌رچاوه‌یه‌کی هه‌وال پییراگه‌یاندین که‌ کۆسره‌ت ره‌سوڵ له‌چاوه‌ڕیی ئاینده‌یه‌کی نادیاردایه‌ و به‌یانی یا هه‌فته‌ی دادێ ده‌کرێت نه‌خشه‌ی سه‌ره‌تایی دوارۆژیی سیاسی وه‌دیار بکه‌وێت.
ئیمڕۆ ده‌نگۆی سه‌نگه‌ر گواستنه‌وه‌ی کۆسره‌ت بۆ نێو بزاڤی گۆڕان به‌ به‌ربڵاوی بڵاوبۆته‌وه‌ ، به‌شیوه‌یه‌ک په‌شێوییه‌کی زۆری له‌ نێو هه‌وادار و کوتله‌که‌ی کۆسره‌ت ره‌سوڵ هێناوه‌ته‌ کایه‌وه‌ ، ئه‌م ده‌نگۆیه‌ ئه‌گه‌ر بوونیشی سه‌د له‌سه‌د نه‌بێت به‌ڵام راستییه‌که‌ که‌ کۆسره‌ت ره‌سوڵ به‌دوای په‌ناگه‌یه‌کی ئه‌وها ده‌گه‌ڕێت که‌ بتوانێت ئاینده‌ی سیاسی دابین بکات.
کۆسره‌ت ره‌سوڵ هیچ متمانه‌یه‌کی به‌ هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی مافا نییه‌ ، ئه‌وه‌ش به‌و مانایه‌ نایه‌ت که‌ کۆسره‌ت به‌شداری ئه‌و گه‌نده‌لییه‌ و فه‌وزایه‌ی نێو ده‌سه‌ڵاتی نه‌کردبێت ،به‌لام دیاره‌ ئه‌و باش ده‌زانێت له‌ په‌نا به‌هێز بوونی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی مافیا تێچوونی حه‌تمییه‌تی ،‌ هه‌ردولا پێکهاتوون که‌ ده‌بێت هیچ ده‌نگێک له‌ ده‌نگی ئه‌وان به‌رزتر نه‌بێت، بۆیه‌ پیگه‌ی کۆسره‌ت ته‌نها له‌ نێو ئه‌و سیسته‌مه‌ کۆیلایه‌تییه‌ که‌ ئه‌مه‌ش کۆتایی یه‌کجاره‌کی سیاسییه‌تی.
به‌ هه‌رحاڵ بوونی ده‌نگۆیه‌کی ئه‌وها ره‌نگه‌ خۆی بڵاوی کردبێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت دوای ده‌رئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژاردنی به‌یانی که‌ ئه‌گه‌ر پۆزه‌تیڤ بوو(که‌ پێموایشه‌ هه‌روا ده‌بێت ئه‌گه‌ر شیمانه‌ی ته‌زویر به‌دوور بخه‌ینه‌وه‌) ، به‌ بزاڤی گۆڕان بلێت: ئه‌و هه‌واڵه‌ی که‌ بڵاوم کرده‌وه‌ کاریگه‌ریی هه‌بوو له‌ ده‌ر ئه‌نجامه‌کان.
له‌ کۆتاییدا ئه‌م هه‌واڵه‌ بوونی هه‌یه و راسته‌‌ ، به‌لام چه‌نده‌ کۆسره‌ت ره‌سوڵ جدییه‌ ئه‌وا بابه‌تێکی دیکه‌یه‌ ، چه‌ند سه‌عاتێکی له‌ پێشدا ماوه‌ ، دواتر هیچ دادی نادات.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە