کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


تورکیا- مه‌سعود هه‌مان سیناریۆی ئاشبه‌تاڵه‌که‌ی 1975 دووباره‌ ده‌که‌نه‌وه‌

Sunday, 05/08/2012, 12:00


له‌ کوێ بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود بارزانی بوونی هه‌بێت، له‌و شوێنه‌ جاشایه‌تیی بوونی هه‌یه‌

پێشه‌کی:

رۆژانی به‌کرێگیراوه‌یی بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود بارزانی زۆر و پڕن له‌ وێستگه‌ی خیانه‌تی نه‌ته‌وه‌یی خه‌ته‌رناک بۆ سه‌ر داهاتووی کوردستان، ده‌کرێ ئێمه‌ ئاماژه‌ به‌ هه‌ندێکیان بده‌ین :
ئاشبه‌تاڵی 1975 ، خوێنڕشتنی خه‌باتوانانی کورد دوای ئاشبه‌تاڵ له‌ ساڵه‌کانی نیوه‌ی دووه‌می هه‌فتاکان به‌ تایبه‌تی هه‌کاری و کوشتوبڕی کوردانی رۆژهه‌لات .
له‌ هه‌شتاکانیش هۆکاری سه‌ره‌کی بوون له‌ هاندانی رژێمی فاشستی به‌عس بۆ کرده‌ی ئه‌نفالی بارزانییه‌کان و بادینان و کیمیابارانکردنی کوردستان به‌ هه‌ڵه‌بجه‌شه‌وه.
دوای راپه‌رینیش شه‌ڕی ناوخۆ ، به‌ کوشتدانی 3600 چه‌کدار بۆ تورکیا له‌ شه‌ڕیان دژی په‌که‌که‌.
له‌ دوای 2000 یشه‌وه‌ کارکردن بۆ قۆرخکردنی ده‌سه‌ڵات و دامه‌زراندنی سیسته‌میێکی خێڵه‌کی ویراسی ئه‌ویش به‌ دزین و تالانکردنی گیرفان و سه‌رخاک و ژێرخاکی خه‌لکی کوردستان و ده‌ست تێکه‌لکردن له‌گه‌ڵ گه‌وره‌ترین دوژمنانی کورد که‌ داگیرکاری تورکیایه.

ناوه‌ڕۆک:
هه‌ل و مه‌رجی کوردستان و ناوچه‌که‌ زه‌مینه‌یه‌کی ئه‌وهایان بۆ بنه‌ماڵه‌ی بارزانی خوڵقاندووه‌ تا وه‌ک گوێ له‌ مستێکی داگیرکاران به‌ تایبه‌تی تورکیا .ئاشبه‌تاڵێکی دیکه‌ بخوڵقێنێت، که‌ تیایدا ئه‌مجاره‌ له‌ جیاتی ده‌وڵه‌تی شاهه‌نسای ئێران تورکیای ئه‌ردۆگان جێگه‌ی گرتۆته‌وه‌ و له‌ غیابی هێز و لایه‌نه‌ کاریگه‌ره‌کانیش به‌ تایبه‌تی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان و ئۆپۆزیسیۆنێکی لاواز، بنه‌ماڵه‌ی بارزانی به‌ سه‌رۆکایه‌تی مه‌سعود - نێچیر دیسان چاره‌نووسی کوردان نه‌ک هه‌ر له‌م ده‌ڤه‌ره‌، به‌ڵکو له‌ ته‌واوی کوردستان ده‌خاته‌ به‌ر مه‌ترسییه‌کی گه‌وره‌ و له‌ جیاتی ناحه‌ز و دوژمنانی مرۆڤایه‌تی ئه‌مجاره‌ش، بنه‌ماڵه‌ی خیانه‌تکاری مه‌سعود، کورد بۆ زه‌مه‌نی ژێر ده‌ستی ده‌گێڕنه‌وه‌.

مه‌سعود بارزانی راست ده‌ڵێت، کاتێ ده‌بێژی: ئێمه‌ ده‌توانین پردێک تێک بده‌ین به‌ڵام هه‌رگیز ناتوانی دروستی بکه‌ین. مه‌سعود بارزانی ده‌توانێت یه‌کریزی کوردان تێک بدات به‌ڵام هه‌رگیز ناتوانی نێو ماڵی کوردان یه‌کبخات. نموونه‌ زۆرن ده‌کرێت ئاماژه‌ به‌ هه‌ندێکیان بده‌ین:

1- ئه‌و ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی پێیدا ده‌ڕوات به‌رامبه‌ر ناوخۆی هه‌رێم و دواتر به‌رامبه‌ر حکومه‌تی ناوه‌ندی بریتیه‌ له‌ دامه‌زراندنی حوکمی بنه‌ماڵه‌یی و ئه‌منی و ویراسی

2- ئه‌و ده‌ستێوه‌ردانه‌ی که‌ رۆژئاوای کوردستان ده‌کات، بریتییه‌ له‌ ده‌ستوه‌ردانێک که‌ تیایدا ئه‌جندای تورکیا جێبه‌جێ ده‌بێت و  ده‌کاته‌ پارچه‌ پارچه‌کردنی ریزی کوردان له‌و ده‌ڤه‌ره‌.

پێموانییه‌ پارته‌ ولاتپارێز و به‌ ئه‌مه‌که‌کانی ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌ی کوردستان ئه‌وه‌نده‌ ساویلکه‌ بن نه‌زانن که‌ بنه‌ماڵه‌ی خیانه‌تکاری مه‌سعود رێک یه‌کسانه‌ به‌ جاشایه‌تی بۆ داگیرکاران، له‌ کوێ بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود بوونی هه‌بێت، له‌و شوێنه‌جاشایه‌تی بوونی ده‌بێت.

هه‌موو ئاماژه‌کان له‌ نێوه‌ندی هۆکاره‌ بابه‌تییه‌کانی ره‌وشی ئیستای کوردستان و ده‌وروبه‌ر ئه‌وه‌ دووپات ده‌که‌نه‌وه‌ که‌ ئاشبه‌تاڵێکی دیکه‌ له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود بۆ کورده‌واری ئاماده‌کراوه‌، که‌ دیاره‌ ئه‌مجاره‌ جگه‌ له‌ بنه‌ماڵه‌ی خیانه‌تکاری مه‌سعود ناچێته‌ زبڵدانی مێژووه‌وه‌. ئه‌م ده‌رئه‌نجامه‌ کاتێ راست ده‌بێت، که‌ په‌که‌که‌ له‌ ئاواکردنتی پایه‌کانی ئاشبه‌تاڵی بێ ده‌نگ نه‌بێت و هێزه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود له‌ باشوری کوردستان چیدیکه‌ ته‌ماشاکار نه‌بن و قۆڵی راماڵینی بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود هه‌ڵبماڵن و تازووتر له‌ کۆڵ و کورد و مرۆڤایه‌تییان بکه‌نه‌وه.

بنه‌ماڵه‌ی خیانه‌تکاری مه‌سعود نه‌ک هه‌ر مه‌ترسین بۆ حازری ئێمه‌، به‌ڵکو بۆ ئاینده‌ی نه‌وه‌ی داهاتووش مه‌ترسی گه‌وره‌ن..جه‌لال تاڵه‌بانی ئه‌گه‌ر پاره‌ و ده‌سه‌ڵات که‌رامه‌تی نه‌هێشتبێت، به‌ڵام زوو به‌ ئاخافتنێکی پڕ له‌ مانا پێناسه‌ی ئه‌و بنه‌ماكڵه‌ی کردبوو کاتێ ده‌یووت:
 بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود شێرپه‌نجه‌ی جه‌سته‌ی کوردن!؛
به‌راستیش وایه‌! ‌

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە