دوو وێنه له حزوری نێچیری موراهیقدا!
Wednesday, 13/05/2009, 12:00
وێنه‌ی یه‌که‌م بریتیه له قوتابخانه‌ی شویهفاتی لوبنانی -ئه‌مریکی که له هه‌ولێر کراوه‌ته‌وه بۆ هه‌موو مناڵانی ده‌سه‌لات ، به تایبه‌تی بۆ مناڵانی سه‌ر به‌بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود و نێچیری گه‌نده‌لکار و خیانه‌تکار .. ئه‌م قوتابخانه بۆ خاتری کوروکچهکهی نێچیر بنیاتنراوه که، کولفه‌که‌ی ره‌قه‌مێکی فه‌له‌کی خه‌یاڵییه و بریتییه له زیاتر له 300 ملیۆن دۆلار ، که به‌م مه‌بله‌غه زیاتر له 400-500 قوتابخانه‌ی له کوردستان پێدورست ده‌کرا.
بۆ زانیاری خوێنه‌رانی خۆشه‌ویست له نێو قوتابخانه‌که‌ش ، مناڵانی نێچیری موراهیق و براکانی له نیهادی داوێنپیس و سیدادی تیرۆریست و ئه‌وانی دیکه ، له کاتی نانخواردنی نیوه‌ڕۆیان ، نانی تایبه‌تیان له سه‌رێ ره‌شه‌وه بۆ دێت ، نایه‌ڵن خواردنی ئه‌و قوتابخانه بخۆن .. له‌وه‌ش زیاتر ، زیاتر له فه‌وجێکی چه‌کداریشیان بۆ پاراستنی مناڵه‌کانی خۆیان ته‌رخانکردووه ، هه‌موو ئه‌مانه ، به 300 ملیۆن دۆلاره‌که و فه‌وجه چه‌کداره‌که و خواردنییان هه‌مووی له‌سه‌ر گیرفانی خه‌ڵکی کوردستانه ، که نێچیر و مه‌سعودی دز به رۆژی رووناک له بودجه‌ی خه‌ڵکی کوردستان ده‌یدزن.
وێنه‌ی دووه‌م دیاره قوتابخانه‌یه‌که سێ ده‌وامی تێدا ده‌کرێت و ئاستی خویندنی تییدا زۆر خراپه ، خۆ ئه‌گه‌ر به‌راوردێک له نێوان هه‌ردوو قوتابخانه (قوتابخانه‌که‌ی نێچیر و قوتابخانه‌که‌ی خه‌لکی)بکه‌یت ، دوو دنیا جیاواز ده‌بینیت و هه‌رگیز هه‌ست ناکه‌یت ، که ئه‌م دوو قوتابخانه چه‌ند کیلۆمه‌ترێک له‌یه‌ک دوورن.
خوێنه‌ری خۆشه‌ویست له گوندی وا هه‌یه قوتابخانه له نێو دووژووری گڵدایه و خوێندکارانیش له‌سه‌ر ئه‌رزی رووت داده‌نیشن و ده‌رس وه‌رده‌گرن. له پای بوونی میزانییه‌کی 10 ملیاردۆلاری کاره‌ساته قوتابخانه‌ی له‌و جۆره هه‌بێت.
ئه‌و ناعه‌داله‌تییه‌ی بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود و نێچیری گه‌نده‌ڵ و تاڵانچی که بۆ خه‌ڵکیان فه‌راهه‌م کردووه ، له مێژووی نزیکدا ته‌نانه‌ت له‌سه‌رده‌می به‌عسی فاشیشدا نمونه‌ی نه‌بووه.
به هه‌رحاڵ بریاردان بۆ تاوانبارکردنیان ده‌خه‌مه ئه‌ستۆی ویژدانی خه‌ڵکی کوردستان و لێیان ده‌پرسم و ده‌ڵێم : ئایا ئێوه ئامادهیتان تێدایه ئه‌و دووسهرهگهوره تالانچییه سزا بده‌ن و بۆ هه‌تایه بخه‌نه زبڵدانی مێژوو؟ پرسیارێکه پاش هه‌ڵبژاردن وه‌ڵامه‌که‌ی وه‌رده‌گرینه‌وه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست