ده‌ڵاڵییه‌که‌ی مه‌سعود بۆ جه‌لال بوو، نه‌ک بۆ مافه‌کانی نه‌ته‌وه‌یی ، جه‌لالیش ئه‌وه‌نده‌ی دیکه بێکه‌رامه‌تی خۆی نیشاندا.
Friday, 12/11/2010, 12:00
کورد ده‌بێت چاوه‌ڕێی راپه‌ڕیین و خۆ رێکخستنه‌وه بێت بۆ راماڵینی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌م دوو بنه‌ماڵه خۆسه‌پێنه‌ره.له‌م چه‌ند رۆژه‌ی رابوردوودا و ئێستاشی له گه‌ڵدابێت، مه‌سعود به فه‌رمانی ئیتلاعات بۆ به‌تاڵکردنه‌وه‌ی ده‌ستپێشخه‌رییه‌که‌ی سعودیه، ده‌سپێشخه‌رییه‌کی خسته روو، که له رووکه‌شدا وه‌ک ده‌ستپێشخه‌رییه‌ک پیشاندرا، که بۆ چاره‌سه‌ری قه‌یرانی دورستکردنی حکومه‌تی عێراقه، به‌ڵام له ناوه‌ڕۆکدا هه‌روه‌ک دواتر بینرا یان بۆ له‌مه‌ودوا باشتر ده‌بینرێت و رووداوه‌کان خۆیان باشتر وه‌ده‌رده‌خه‌ن، که ناوه‌ڕۆکێکی به‌تاڵی هه‌یه له ئاست داخوازییه نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی کورددا.
جه‌لال به هۆی دورکه‌وتنه‌وه‌ی له گۆڕه‌پانی سیاسی هه‌رێمی کوردستان چانسێکی زێده زۆری به بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود دا تا بکه‌وێته گیانی یه‌کێتی نیشتمانی و وه‌ری سورێنێته سه‌ر حزبێکی بنه‌ماڵه‌یی ئاوکوفی خۆی و سه‌ره‌کوتله به‌هێزه‌کانیش لاواز بکات. هێشتا ئه‌رکه‌کانی مه‌سعود ته‌واو نه‌بووه، بۆیه له‌گه‌ل به‌جێهێنانی ئه‌رکه پێسپێردراوه‌کانی له‌لایه‌ن ئیتڵاعاته‌وه، که‌وته ده‌ڵاڵیکردن بۆ جه‌لال تا بکرێته‌وه به سه‌رۆک کۆمار و ئه‌وه‌نده‌ی دیکه له کوردستان دووری بخاته‌وه و به ته‌واویی گیان له‌به‌ر یه‌کێتی نه‌هێڵێت تا له‌دوا قۆناخیشدا له ماوه‌ی یه‌ک دوو ساڵێکدا ته‌سلیم به پارتی دایک پارتی بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود ببێته‌وه.
مه‌سعود له نێو خودی بنه‌ماڵه‌که‌یدا وه‌ک میدیاکان باسی لێوه‌ده‌که‌ن کێشه‌ی هه‌بێت، نیه‌تی، به‌لکو به‌رژه‌وه‌ندی بنه‌ماڵه‌ییان له ده‌سه‌ڵات و تاڵانیی زۆر وایلێکردوون یه‌کتر بپارێزن، بۆیه به‌لای زۆر له چاودێران ناکۆکییه‌ک نییه له نێوان مه‌سرور و نێچیر، به‌لکو ته‌بایی هه‌ی، ئه‌ویش له به‌تاڵانبردنی سامانی گشتی. به‌که‌رکردنی ئه‌ندام و لایه‌نگره‌کانی خۆیان به‌وه‌ی ناته‌بایی هه‌یه و جیاوازی بۆچوون هه‌یه له نێو بنه‌ماڵه، ئه‌مه‌ش بۆ خۆی سیاسه‌تێکه بۆ ئیحتواکردنی ته‌نگژه‌کان، چونکه له بوونی جیاوازی، مافی هه‌ڵبژاردن ده‌بێت.. به‌مانا کاتێک کادیر و ئه‌ندامه‌کانی پارتی له لایه‌ن به‌ناو کوتله‌یه‌وه له بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود لێده‌درێت، به‌ناو کوتله‌که‌ی دیکه وه‌ریده‌گرێته‌وه ، تا کۆیله‌بوون و به‌که‌رکردنی ئه‌ندام و کادیره‌کانی خۆیان له نێو چوارچێوه‌ی سیاسه‌ته‌کانی بنه‌ماڵه به‌رده‌وامی هه‌بێت.
که‌واته شتێک یا ئه‌رکێک که پارتی یا راستتر بڵیین بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود له ئه‌وله‌ویاتی دانابێت، دیاره گه‌لێکن ، گرنگترینیان پووکانه‌وه‌ی یه‌کێتی و ته‌سلیمبوونه‌وه‌یه‌تی ، ئه‌م ئه‌رکه‌ش هه‌نوکه به گرنگی ده‌زانێت ، بۆیه ده‌ڵاڵیکردنی مه‌سعود بۆ جه‌لال له گه‌رمه‌ی کێشمه‌کێشه‌کانی قه‌یرانی کوتله‌سیاسییه‌کان بێ هۆ نه‌بوو، به‌مانایه‌کی دیکه وه‌رگرتنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆک کۆمار له چاو به ته‌وسیقکردنی مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی کورد له‌گه‌ڵ لیسته‌وبراوه‌کان شتێکی ئه‌وتۆ نییه، هه‌روه‌ک عه‌رابی کلکایه‌تیکردن بۆ ده‌سه‌لات دکتۆر مه‌حمود له‌چه‌ند بۆنه‌یه‌کدا له‌م ماوه‌یانه‌دا بۆ رۆژنامه‌کان ده‌ده‌وێت و ده‌ڵێت: هیچ زه‌مانه‌تێک له هیچ لایه‌ن و کوتله‌یه‌کی سیاسی عێراقی بۆ مافه‌کانی نه‌ته‌وه‌ییمان وه‌رنه‌گیراوه. باشه ئه‌گه‌ر وایه خێره مه‌سعود ئه‌وه‌نده مکوڕ بوو بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆک کۆماری بۆ جه‌لال؟!. ئه‌م هه‌ڵوێسته یا ده‌ڵاڵیکردنه‌ی مه‌سعود جێگای تێرامانه!.
هه‌رچی جه‌لاله دیاره که‌سێکه ده‌مێکه که‌رامه‌تی نه‌ته‌وه‌یی خستۆته‌ژێر پا، هه‌نوکه وه‌ک مرۆڤێکی کورد خۆی ناحه‌سبێنی،به‌ڵکو وه‌ک بازرگانێکی سه‌رلێشێواو، یان وه‌ک مرۆڤێک شێت و هاری وشه‌ی" فه‌خامه‌تی الره‌ئیسه" ده‌بینرێت.
له سوێندخواردنه‌که‌ی به‌رامبه‌ر نوجه‌یفی که‌رامه‌تی خۆشی خسته ژێرپای شۆڤینیسته عاره‌به‌کان وه‌ک مناڵێکی که‌تنکار سوێندی ده‌خوارد به‌وه‌ی دڵسۆز ده‌بێت بۆ عێراقی عاره‌بی، به‌مانایه‌کی دیکه تا قه‌بوڵی بکه‌ن و لێیبگه‌ڕێن ببێ به سه‌رۆککۆمار چش له که‌رامه‌ت و ته‌نانه‌ت مۆڕاڵی که‌سێکی به‌ساڵاچوو.. به‌گۆچانه‌که‌ی له ئه‌رزی په‌رله‌مان گیرده‌کرد و ده‌یویست مه‌لیکانه‌تر له مه‌لیک بپه‌یڤێت.
کورد له‌سایه‌ی ئه‌و دوو بنه‌ماڵه نه‌ک هه‌رنابێت چاوه‌ڕێی ده‌ستکه‌وت بکات، به‌ڵکو ده‌بێ چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ش بکات که ده‌ستکه‌وته‌کانی راپه‌ڕینی 1991یش له‌ده‌ستده‌دات.
وا خه‌ریکه له‌نێو دڵی هه‌موو خه‌مخۆرانی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان ، بیرۆکه‌ی راپه‌ڕینێکی دیکه چه‌که‌ره بکات، راپه‌ڕینێک بێت عه‌رشی ئه‌و دووبنه‌ماڵه خیانه‌تکاره بۆ هه‌تاهه‌تایه رابماڵێت.. خه‌ڵکی چیدیکه بۆ عه‌یامیکی دیکه چاوه‌ڕێ ناکه‌ن تا له هه‌ڵبژردنێکی دیکه مه‌سعود و داروده‌سته‌که‌ی به‌ته‌زویر ده‌سه‌ڵات بگرنه‌وه ده‌ست و درێژه به کۆیله‌تی و تاڵانکردن بده‌ن.
باشترین هه‌ل بۆ گه‌نجان خۆ رێکخستنه له چوارچێوه‌ی رێکخستنێک بۆ تۆڵه‌کردنه‌وه، بۆ راماڵینی خیانه‌تکار و تاڵانچییه‌کان، ئه‌مه ئه‌رکێکه ده‌که‌وێته ئه‌ستۆیان، بۆ ئه‌وه‌ی به‌که‌رامه‌ت بژین ده‌بێ راپه‌ڕینیکی دیکه سه‌رهه‌ڵبدات . ئه‌مه‌ش دوور نییه هاکا روویدا.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست