قسه‌یه‌کی چۆپی فه‌تاح...
Monday, 29/06/2009, 12:00
ده‌سه‌ڵاتی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی مافیای کوردستان ، به‌عس ئاسا ، به‌ڵکو خراپتر هه‌موو جومگه‌کانی ژیانی کورده‌واریان کۆنترۆڵ کردووه ، شتێک نه‌ماوه ده‌ستی بۆ نه‌به‌ن و پیرۆزییه‌که‌ی له‌که‌دار نه‌که‌ن یا زیاتر بڵێین خه‌ڵتانی خیانه‌ت و گه‌نده‌لییه‌کانی خۆیان نه‌که‌ن..
هونه‌رمه‌ندان به‌وانه‌ی له ناوه‌وه‌ن و به‌تایبه‌تیش ئه‌وانه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ن بیبه‌ش نه‌بوونه له‌و له‌وتاندنه به‌و ئاکاره قێزه‌وه‌نه ناشایسته..
زۆرێکیان خاوه‌نی که‌سێتی و جه‌ماوه‌ری خۆیان بوون ، به‌ڵام کاتی چوونه نیو بازنه‌ی ده‌سه‌ڵات و له‌گه‌لیاندا تێکه‌ڵاو بوون ، هه‌موو یا زۆربه‌ی قورسایی خۆیان وه‌ک هونه‌رمه‌ندێک له ده‌ستدا.
ئه‌و پلانه‌ی ده‌سه‌ڵات دایرژتووه بۆ تێکه‌لکردنی هونه‌رمه‌نده ناودار و خۆشه‌ویسته‌کانه به تاوانه‌کانیان و ، بۆ جوانکردنه‌وه‌ی بیچمی ده‌سه‌لاتیانه و ده‌یانه‌وێت ئه‌وانیش وه‌کو هه‌موو ئامرازه‌کانی دیکه‌ی ده‌ستیان بۆ خۆیان به‌کاریان ببه‌ن..
چه‌نده کاریکی پیرۆز ده‌بوو ئه‌گه‌ر هونه‌رمه‌ندان له نێو خه‌ڵکی سته‌مدیده خۆیان بدیایه‌وه و ئه‌وانیش پرتۆستۆی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته مافیایانه‌یان بکردایه ، به هاتنیان بۆ بانگه‌شه‌کردن بۆ مانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی مافیا بریتی ده‌بێت له بردنی پارووی ده‌می خانه‌واده‌ی ئه‌نفالکراوێک و بنه‌ماڵه‌ی هه‌ژارێکی ئه‌و وڵاته خێر له خۆ نه‌دیوه ، به‌مه‌ش دووجار تۆمه‌تبار ده‌بن ، جاریکیان ئه‌وان هونه‌رمه‌ندن هه‌ست ناسکن نابێت تاوانی له‌و جۆره ئه‌نجام بده‌ن ، جاری دووه‌میشیان دیاره وه‌کو به‌شداربوویه‌ک هه‌ژمار ده‌کرێن له دزین و تاڵان‌کردنی خه‌ڵکی کوردستان و ئه‌وه‌نده‌ی دیکه ده‌سه‌ڵاتی مافیا هانده‌ده‌ن بۆ به‌رده‌وام بوونیان.
بێ ناوهێنانی هێچ ناوێک هونه‌رمه‌ندانێک له په‌نا هونه‌ره‌کانیان بوون به بازرگانی گه‌وره ، بازرگانێک نه‌ک له بواری هونه‌ر به‌ڵکو له بازرگانیکردن و شه‌راکه‌تی ده‌سه‌ڵاتی مافیا ، که دواجار وێرای هونه‌ره‌که‌ی خۆیان ،جه‌ماوه‌ره‌که‌ی خۆشیانیان دۆڕاند.
ئێمه له کوردستانپۆست به‌رگریمان له هێرشی چه‌ند که‌سانێک ده‌کرد که ده‌کرانه سه‌ر چۆپی ، به‌ڵام ده‌رکه‌وت تا راده‌یه‌ک ناهه‌ق بووین ، چونکه ئه‌وه‌تا نییه چۆپی قسه‌یه‌کی هه‌یه ده‌ڵیت:
منیان داوه‌ت کردووه گۆرانی بۆ لیستی کوردستانی بڵێم و ئاهه‌نگیان بۆ ساز بکه‌م وه‌ک کارێکی بازرگانی ئه‌و شته ده‌که‌م! ، نه‌ک کارێکی سیاسی..راسته بۆ کارێکی بازرگانییه ، به‌ڵام بازرگانی به قووتی خه‌ڵکی ، ئه‌و پاره‌یه‌ی که ده‌درێته هونه‌رمه‌ندانی وه‌ک چۆپی ئاسا ، هی خه‌ڵکی خێر له خۆ نه‌دیوه ، له‌وه‌ش زیاتر ئه‌و بازرگانییه بازرگانییه‌کی سووک و زیانبه‌خشه وه‌ک بازرگانیکردن به تلیاک و مه‌وادی موخه‌دیره ..چونکه به سازدانی ئاهه‌نگ بۆ سه‌رکه‌وتنی ده‌سه‌ڵاتی مافیا چه‌پڵه لێدانه بۆ له ده‌ستدانی که‌رکوک و هه‌ژارکردنی خه‌ڵکی و تێپه‌ڕاندنی ده‌ستورێک که ده‌بێته بڕوانامه‌ی له دایکبوونی دیکتاتۆریکی سه‌ددامئاسا..
کاتێک چۆپی بۆ ئاسیا سێڵ ریکلام ده‌کات به دیدی ئێمه تاراده‌یه‌ک کارێکی ئاساییه ئه‌گه‌رچی ئه‌و کۆمپانیایه‌ش هی بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانیه ، به‌ڵام ریکلامکردن بۆ ده‌سه‌ڵاتێک تا به‌رده‌وامبێ له ده‌ستخستنه بیناقاقای خه‌ڵکی کوردستان ، به‌شدارییه له‌پرۆسه‌ی به هه‌ژار کردنی خه‌ڵکی کوردستان ، تاوانێکی گه‌وره‌شه و هیچی که‌متر نییه له تاوانه‌کانی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی مافیا و خیانه‌تکار.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست