کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


کۆبوونه‌وه‌ی سێ قۆڵی ، هه‌ڵه‌یه‌کی کوشنده‌یه‌ بۆ گۆڕان ، هاتنه‌وه‌شه‌ بۆ چوارگۆشه‌ی سفر..

Thursday, 24/03/2011, 12:00


له‌ سه‌روبه‌ندی رووخانی حوسنی موباره‌کدا ، ده‌سه‌لات که‌وته‌ بانگه‌شه‌کردنی ئۆپزسیۆن بۆ دانیشتن له‌گه‌ڵیاندا به‌ مه‌به‌ستی ساردکردنه‌وه‌ی شه‌قام ، کۆمه‌ڵێک ته‌رحی جۆراوجۆری ده‌وته‌وه‌ که‌ بای ئه‌وه‌نده بوو‌ لیکی ئۆپزسیۆن پێبێنیته‌وه‌. کۆمه‌ڵێک لایه‌نی ئۆپزسیۆن به‌شداریان له‌و کۆبوونه‌وه‌کرد ، که‌ له‌ ژێر وینه‌یه‌کی گه‌وره‌ی موباره‌کدا بوو ، ئه‌وه‌نده‌ی نه‌برد هه‌ردوای کۆبوونه‌وه‌که‌ خه‌ڵکی راپه‌ڕیو له‌ گه‌نجانی شۆڕش له‌ هه‌موو مه‌یدانه‌کانا ، خه‌تێکی ئه‌ستوری راستوچه‌پیان به‌و کۆبوونه‌وه‌دا و ،به‌رده‌وامی خۆیان دووپاتکرده‌وه‌ بۆ رووخانی موباره‌ک و رژێمه‌که‌ی. ئیستا هه‌مان سیناریۆ له‌ یه‌مه‌ن خه‌ریکه‌ دووپات ببێته‌وه‌ که‌ دڵنیاین ئه‌ویش به‌ده‌ردی ئه‌وه‌ی میسر ده‌چێت و ده‌بێت ئیراده‌ی گه‌لان سه‌ربکه‌وێت.
ئیخوان موسلمینی میسر که‌ به‌دوای بانگه‌وازه‌که‌ی موباره‌ک که‌وت و به‌شداریکرد ، ئێستا له‌ نێوه‌نده‌ سیاسییه‌کاندا سه‌رکۆنه‌ ده‌کرێت.
هه‌نووکه‌ هه‌والێک له‌ ئارادایه‌ ، که‌ گوایه‌ له‌ ژێر فشاری ئه‌مه‌ریکا و به‌ریتانیا ئاماده‌کاری کۆبوونه‌وه‌یه‌کی سێ قۆڵی له‌ نێوان هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی مافیا و گۆران ده‌به‌سترێت . ئه‌م کۆبوونه‌وه‌ له‌ ژێر فشار و هه‌ر به‌لێنێکی ده‌سه‌لات ئه‌نجام بدرێت هیچ ئاکامیکی نابێت جگه‌ له‌ پێوانی بۆ له‌مه‌وداوای گۆڕان به‌ پێودانگه‌کانی ده‌سه‌ڵات و ئیدی خه‌ڵک وه‌ک هێزیکی گۆڕانکاری راسته‌قینه‌ سه‌یری ناکات به‌لکو وه‌ک چۆن راگه‌یاندنه‌ چه‌واشه‌کاره‌کانی ده‌سه‌ڵات ده‌ڵێن: گۆڕان ئه‌گه‌ر ده‌سه‌لاتی بدرێتێ ، ئه‌ویش رازی ده‌بێت به‌ ده‌سه‌لاتی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ ، ئاوا راستی و دورستی ئه‌و تۆمه‌تانه‌ ده‌رده‌که‌وێت و خه‌لکیش پشتیان تێده‌کات.
گۆڕان ئه‌گه‌ر هه‌ر ده‌یه‌وێت کۆبوونه‌وه‌ بکات و وه‌ک نه‌وشیروان ده‌ڵێت: ده‌رگای گفتوگۆ داناخه‌ین ، ئاماده‌ین بۆ چاکسازی و گۆرانکاری ریشه‌یی ، ده‌بێت ئه‌و پێشمه‌رجانه‌ له‌سه‌ر ده‌سه‌لات دابنێ و داکۆکی له‌سه‌ر بکات:
1- ته‌سلیمکردنه‌وه‌ی تاوانباران و تیرۆریستانی لقی چوار و باقی لقه‌کانی بنه‌ماڵه‌ له‌ چه‌مچه‌ماڵ و که‌لار و بکوژان و تیرۆریستانی سه‌ر به‌ دژه‌تیرۆری جه‌لال تاڵه‌بانی و ، سه‌رباری ته‌سلیمکردنه‌وه‌ی تاوانبارانی سووتانی باره‌گاکانی گۆڕان و ته‌له‌فزیۆنی گۆران له‌ هه‌ولێر و هه‌روه‌ها ته‌له‌فزیۆنی نالیا له‌ سلێمانی به‌ دادگایه‌کی بێلایه‌نی تایبه‌ت که‌ هه‌ر ئێستا کاری بۆ بکرێت بۆ پێکهێنانی ئه‌و دادگا تایبه‌ته‌.
2- هه‌لگرتنی ئه‌و باره‌ نائاساییه و عورفییه‌‌ که‌ بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود له‌سه‌ر هه‌ولێر و بادینان دایناوه‌ و هه‌ر له‌م ماوه‌یه‌دا له‌و دوو ده‌ڤه‌ردا ده‌بێ ریگه‌بدرێت به‌ رێکخستنی خۆپشاندانێکی گه‌وره‌ی هاوشێوه‌ی خۆپیشاندانه‌کانی سلێمانی و شاروشارۆچکه‌کانی ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌.
3- هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ یا هه‌موارکردنی هه‌موو ئه‌و یاسایانه‌ی په‌رله‌مان وه‌ک خۆپیشاندان و هه‌ڵبژاردن و ده‌ستور و ئه‌وانی دیکه‌ له‌ میانی 72 سه‌عاتدا.
4- وه‌ک نیه‌تپاکییه‌ک بۆ هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ ، باره‌گاکانیان له‌ سه‌رێ ره‌ش و مه‌سیف و دوکان ته‌سلیم به‌ حکومه‌ت بکه‌نه‌وه‌ ، خه‌ڵکی راپه‌ڕیوی کوردستان له‌ هه‌ردوو شویندا یا هه‌رسی شویندا بمێنێته‌وه‌ بۆ دڵنیابوون له‌ جێبه‌چێکردنی ئه‌و بڕگه‌یه‌.
4- پاش جێبه‌جێکردنی ئه‌و چوار خاڵه‌ی سه‌ره‌وه‌ ، ئینجا باس له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌ بکرێت به‌م مه‌رجانه‌:
5-1- کۆبوونه‌وه‌که‌ نابێت سێ لایه‌نه‌ بێت به‌لکو ده‌بێ پێنج لایه‌نه‌ بێت ، به‌مانا ئیسلامییه‌کان به‌تایبه‌تی یه‌کگرتوو و کۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌گه‌ڵدا بێت ، ئه‌مه‌ سه‌رباری ئه‌نجومه‌نی کاتی سه‌رای ئازادی ، به‌شدارنه‌بوونی ئه‌و دوولایه‌نه‌ له‌ ژێر وینه‌ی هه‌ردوو گه‌وره‌ مافیا مه‌سعود و جه‌لا ل ، جگه‌ له‌ مایه‌پووج بوونی کۆبوونه‌وه‌که‌ و شکستێکی کوشنده بۆ گۆران هیچی لێ سه‌وز نابێت.


5-2-- پێویسته‌ ده‌ستبه‌جێ حکومه‌ت هه‌ڵبوه‌شێته‌وه‌ ، حکومه‌تێکی ته‌کنۆقرات دابمه‌زرێت ، سه‌رۆکی هه‌رێمیش ئیقاله‌ پێ بکرێت ، چونکه‌ تا ئێستا سه‌رۆکی پارتی بووه‌ نه‌ک سه‌رۆکی هه‌ریم..
5-3-- پاش متمانه‌ به‌خشین به‌ حکومه‌ته‌ ته‌کنۆقراته‌که‌ یه‌کسه‌ره‌ په‌رله‌مان خۆی هه‌ڵبوه‌شێنیته‌وه‌ و یا خۆی هه‌ڵبواسێت تا هه‌ڵبژاردن ده‌کرێته‌وه‌ ، هیچ بڕیاریک ده‌رنه‌کات و هیچ ده‌نگێکی به‌ ئه‌رێ و نه‌ریی لێ نه‌یه‌ت ، چونکه‌ په‌رله‌مانیکه‌ ته‌نها 40%ی ته‌مسیلی ده‌نگی پاکی خه‌لکی ده‌کات.
5-4- ئه‌و حکومه‌ته‌ی که‌ پێکده‌هێنرێت ، کار بۆ هه‌ڵبژاردنێکی پێشوه‌خت بکات له‌ میانی 3 مانگدا ، هه‌لبژاردنه‌که‌ بۆ مه‌به‌ستی: پێکهێنانی په‌رله‌مانێکی بی ته‌زویر و ته‌مسیلی راسته‌قینه‌ی خه‌ڵکی کوردستان بکات. ده‌ستورێک بخریته‌ ریفراندۆم که‌ کۆک بێت له‌گه‌ل ده‌ستوری عێراق ، سه‌رۆکایه‌تی هه‌ریم وه‌ک سه‌رۆکایه‌تی عێراق له‌ په‌رله‌مانه‌وه‌ هه‌لبژیردریت ، نابێ مه‌سعود یا یه‌کێ له‌ بنه‌ماڵه‌که‌ی خۆیان هه‌لبژیرنه‌وه‌.
به‌م ئاماده‌سازییه‌ ده‌کرێت بووترێت ، کۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ل هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی تالانجی سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست ده‌هێنی ، ئه‌گینا هه‌ر هه‌نگاویک بێ ئه‌و ئاماده‌سازییه‌ شتێک نابیت جگه‌ له‌ کات کوشتن و ساردکردنه‌وه‌ی خه‌لکی راپه‌ڕیوی کوردستان.
گۆڕان ده‌بێ پێداگری بکات بۆ ئه‌و ئاماده‌سازییه‌ ، ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات نه‌یتوانی هه‌روه‌ک ناشتوانێ ئه‌و ئاماده‌سازییه‌ بکات ، ئه‌وا ده‌بێ ئۆپزسیۆن به‌ ته‌واوی هێزییه‌وه‌ بچینته‌ نێو خۆپیشانده‌رانه‌وه‌ و له‌ هه‌ولێر به‌تایبه‌تی ده‌ست به‌خۆپیشاندانێکی فره‌وان بکرێت و مانگی نیسان بکرێ به‌ مانگی تووره‌یی و رووخانی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌. ئه‌گه‌ر ده‌سه‌لاتی تاڵانچی به‌و ئاماده‌سازییه‌ قایل نه‌بێت ، ده‌بێت سه‌قفی داواکارییه‌کان له‌ چاکسازی ریشه‌یی تێپرێندرێ ، دورشمی رۆیشتن(ارحل) له‌ هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ به‌رزبکرێته‌وه‌..ناکرێت هه‌تا سه‌ر خه‌لکی به‌ خۆپیشاندانێکی قه‌تیسماو له‌سه‌رای ئازادی خه‌ریک ببێت ، به‌لکو ده‌بێت ئۆپزسیۆن دوودڵی نه‌کات له‌ مشاره‌که‌ کردنی راسته‌قینه‌ و قوربانیدان بۆ یه‌کلاکردنه‌وه‌ی ده‌سه‌لات و سه‌ندنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات له‌ هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی ملهور و تاڵانچی.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە