بانگه‌وازێک له‌هۆڵه‌نداوه‌ بۆ پشتگیری له‌په‌یکه‌ری ئازادی

Sunday, 30/05/2010, 12:00




ڕه‌وه‌ندی کوردی دانیشتووی هۆڵه‌ندا بانگهێشت ئه‌که‌ین بۆ پشتگیری دارایی‌و پاڵپشتی مه‌عنه‌وی له‌و‌پڕۆژه‌یه‌ی کاک (به‌کر عوسمان)، برای (سه‌رده‌شت عوسمان)ی جوانه‌مه‌رگ ڕایگه‌یاندووه‌، بۆ مه‌به‌ستی دانانی په‌یکه‌رێک بۆ کاکه‌سه‌رده‌شت وه‌کو مۆنومێنتی ئازادی له‌شوێنی ڕفاندنه‌که‌ی له‌شاری هه‌ولێر.

له‌کاتێکدا که ‌ڕفاندن‌و تیرۆری سه‌رده‌شت عوسمان کۆمه‌ڵگای کوردستانی توشی شۆک کرد، به‌ڵام شه‌پۆلی ناڕه‌زایه‌تیه‌کان‌و خرۆشانی جه‌ماوه‌ری شارو شارۆچکه‌کانی کوردستان، به‌ده‌نگه‌وه ‌هاتنی ڕه‌وه‌ندی کوردی له‌هه‌نده‌ران، ڕاچڵه‌کینی گۆڕی بۆ ئیراده‌یه‌کی گشتگیر له‌دژی دوژمنانی ئازادی‌و ئه‌و هێزانه‌ی له‌ئازادی تۆقیون.

مرۆڤ به‌بێ ئازادی له ‌داهۆڵێک زیاتر نیه‌. کۆمه‌ڵ به‌بێ ئازادی له‌زیندانێک به‌ولاوه‌تر نیه‌. مۆنومێنتی ئازادی به‌ناوی سه‌رده‌شته‌وه ‌له‌و جێیه‌ی لێی ڕفێنرا، ئه‌بێته ‌سیمبۆلێک بۆ دوو هه‌فته ‌ده‌نگهه‌ڵبڕین‌و وه‌ستانه‌وه‌ی خه‌ڵکی کوردستان ‌بۆ به‌رگری له‌ئازادی، له‌ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌ری، له‌ئازادی سیاسی، له‌ئازادی ڕه‌خنه‌گرتن له‌مێژوودا. کوردستان ئه‌م ڕۆژانه ‌نیشانیدا پێویستی به‌هێمایه‌که‌ بۆ ئازادی. بۆ درێژه‌دان به‌کاروانی خه‌بات له‌پێناوی ئازادیدا پێویستمان به‌باڵای به‌رزی سه‌رده‌شته‌کانه‌.

هه‌موو پێکه‌وه‌ ئه‌م سه‌روه‌ریه ‌ئه‌توانین تۆمار که‌ین. ئێمه ‌هه‌موومان له‌ده‌ستمان دێت به‌پشتگیری مادی‌و مه‌عنه‌وی پڕۆژه‌که‌ی کاک به‌کر عوسمان بکه‌ینه ‌ئه‌مری واقع. ئه‌توانین په‌یکه‌رێکی شایسته ‌به‌ڕه‌خنه‌و ڕاستی ووتنه‌کانی سه‌رده‌شت بکه‌ینه ‌کارێکی کرده‌نی. هه‌ر ئێمه ‌ئه‌توانین وێناو ماناو به‌هاکانی ئه‌و سه‌دان هه‌زار گه‌رووه‌پڕ له‌تووڕه‌ییانه‌ی بۆ دیفاع له‌ئازادی‌و بۆ ڕیسواکردنی تیرۆریستان ڕژانه ‌شه‌قامه‌کانی کوردستان‌و جیهانه‌وه‌، له ‌سیمبۆلێکدا بۆ سه‌رده‌شتی چاونه‌ترس‌و ئازادو ڕه‌خنه‌گری بێباک بۆ هه‌میشه‌دا بڕێژین.

چاوه‌ڕوانی هیمه‌تی دڵسۆزانه‌تان ئه‌که‌ین.

ئێمه ‌بڕی به‌شداریتان به‌لیست ڕائه‌گه‌یه‌نین. بۆیه‌ داواکارین زانیاری پێویست له‌گه‌ڵ بڕی پاره‌که‌دا به‌ووردی بنووسن بۆمان. زانیاریه‌کانیشتان لامان پارێزراو ئه‌بێت!
به‌شدارییتان له‌م پڕۆژه‌یه‌دا له‌ڕێگای ئه‌م ژماره ‌بانکیه‌وه ‌ده‌گاته ‌شوێنی مه‌به‌ست:-
بانک: ING bank
ناوی خاوه‌نی حساب بانکی: K Issa
ژماره‌ی حساب بانکی: 6846162
ناوی شار: Nieuw-vennep
ووڵات: Nederland(Holland)
[email protected] ته‌له‌فۆن: 0031684540084
جه‌لال سۆفی
که‌سایه‌تی سیاسی‌و ئازادیخواز
نوێنه‌ری به‌کر عوسمان له‌هۆڵه‌ندا بۆ پڕۆژه‌ی په‌یکه‌ری ئازادی
30ئایار2010

 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە