ئیتر به‌سه!.... ئه‌ی که‌رکووکییه زوڵملێکراوه ده‌ستبڕاوه‌کان!
Monday, 22/11/2010, 12:00
ساڵانێکی دوور و درێژ و خوێناوی چاوه‌ڕوانی سه‌رفرازی بووین و به هه‌زاران که‌سمان بوونه قوربانی. ده‌یان ساڵه تاڵان ده‌کرێین و ئیعدام ده‌کرێین و سووکایه‌تیمان پێ ده‌کرێ و هه‌ر کۆڵمان نه‌دا. ساڵه‌های ساڵ بۆیاغچی پێڵاوی داگیرکه‌ر بووین و شه‌قامه‌کانی شاری خۆمان بۆ بکوژانی که‌سوکارمان و داگیرکه‌رانی خاکه‌که‌مان گسک ده‌دا و خۆمان له په‌راوێزدا، ژیانی مه‌مره و مه‌ژیمان به سه‌ر ده‌برد. به‌ڵام له‌گه‌ڵ هه‌موو چه‌وسانه‌وه‌یه‌کدا گیانی کوردستانی بوونمان گه‌شه‌ی ده‌کرد و له ناخ و ڕۆحه‌وه به‌هێزتر و به‌هێزتر ده‌بووین و خوێنی قاره‌مانی ترمان ده‌ڕژا.
به ڕووخانی به‌عس هیوامان گه‌ش بووه‌وه و گوتمان ده‌ستدرێژی کردنه سه‌ر که‌رامه‌تمان ته‌واو! به‌ڵام له سه‌رده‌می به‌عس خراپتر ده‌ستدرێژی ده‌کرێته سه‌ر که‌رامه‌تمان. ته‌عریب ته‌واو! به‌ڵام ته‌عریب له سه‌رده‌می به‌عس چڕتر بووه‌وه! کوشتن ته‌واو! که‌چی چه‌کی بێده‌نگمان لێ خرانه کار. چه‌وساندنه‌وه کۆتایی هات! به‌ڵام به بێ چه‌کی به‌رگریکردن نێردراینه خۆپیشاندان و وه‌ک جووه‌کانی دووه‌م جه‌نگی جیهانی، ئاگرباران کراین و دوایی بکوژانمان خه‌ڵات کران!
که‌رکووک هه‌ر ئه‌وه‌نده خاوه‌ندارێتی ده‌کرێ تاڵان بکرێ. هه‌ر ئه‌وه‌نده له سه‌ری به‌ده‌نگ دێن نه‌وتی هه‌بێ. هه‌ر ئه‌وه‌نده ناوی ده‌هێنن کوڕانی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌ملا و ئه‌ولای ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی که‌رکووک به‌کوشت بچن. ئه‌گه‌ر پێشتر لێره و له‌وێ ته‌قینه‌وه‌یه‌ک ده‌بوو، ئێستا له په‌نای پۆلیس و به‌رپرس و باره‌گای حیزبه‌کانه‌وه بازاڕی ئاڵتۆنچییه‌کان تاڵان ده‌کرێ و خه‌ڵک ده‌کوژرێن. ئه‌گه‌ر جاران جاروبارێ کوردکوژێک ده‌ستگیر ده‌کرا، ئێستا به‌رانبه‌ر له به‌رپرسانی کورد ده‌گرن: به مه‌رجێک دوانتان لێ ئازاد ده‌که‌ین پێنجمان ئازاد بکه‌ن! له کاتێکدا دووی ئێمه بێ‌تاوانن و پێنجی ئه‌وان کوردکوژن. ئێستا ته‌عریبچییه‌کان به زمانی ڕوون له سای به‌رپرسانی کورددا قسه ده‌که‌ن و خۆیان به سه‌ر شاره‌که و خه‌ڵکه‌که‌یدا ده‌سه‌پێنن. جاران، بۆ زیادکردنی جه‌ماوه‌ری حیزبی عه‌ره‌بمان ده‌هێنایه‌وه که‌رکووک، ئێستا کورد چۆڵی ده‌که‌ن... وه‌ک خورماتوو و جه‌له‌ولا، کوردی که‌رکووکیش له سه‌روبه‌ندی سه‌رژمێریدا کۆچ ده‌که‌ن!
مادده‌ی 140 به حیساب مادده‌ی چاره‌سه‌ری کێشه‌کانی که‌رکووکه به‌ڵام خۆی له خۆیدا بووه کێشه‌ی سه‌ره‌کی که‌رکووک و هۆکاری ڕه‌گداکوتانی عه‌ره‌بی ته‌عریب له شاره‌که‌دا.
ئێستا ڕوون بۆته‌وه ده‌بێ خۆمان، خه‌می خۆمان بخۆین. ئه‌وه‌ی ده‌ستدرێژی ده‌کرێته سه‌ر که‌رامه‌تی، که‌رکووکییه و ئه‌و کچانه‌ی ده‌ڕفێندرێن که‌رکووکین و ئه‌وانه‌ی له خۆپیشانداندا ده‌ستڕێژیان لێ ده‌کرێ، که‌رکووکین. تا له شۆڕشدابووین، که‌رکووک دڵ و قودسی کوردستان بوو، به‌ڵام ئێستا ڕۆژی دیپلۆماسییه‌ته و که‌رکووک ده‌ستی لێ هه‌ڵگیراوه و بۆته قوربانی ده‌ستکه‌وتی تر. ئێمه‌ی که‌رکووکی ئه‌رکه له سه‌رمان به‌رگری له خۆمان و شه‌ره‌فمان و شاره‌که‌مان بکه‌ین ده‌نا ده‌بێ خۆمان بۆ ڕه‌وکردن ئاماده بکه‌ین! به دڵنییاییه‌وه ئه‌گه‌ر ده‌ست له که‌رکووک هه‌ڵگرین به‌ر نه‌فره‌تی خوا و خه‌ڵک و نه‌ته‌وه‌که‌مان و نه‌وه‌کانی داهاتووی خۆمان ده‌که‌وین و شایسته‌ی ئه‌وه نابین که‌س به‌زه‌یی پێمان‌دا بێته‌وه! له کاتێکدا کچی کورد ده‌ڕفێنن، ده‌بێ ئه‌و کچانه وه‌ک خاکه‌که‌مان شه‌ره‌ف و نامووسمان بن، ده‌نا به ڕووزه‌ردی له به‌ر ده‌روازه‌ی پێشکه‌وتنخوازیدا ده‌وه‌ستین و ڕێی چوونه‌ژووره‌وه‌مان نابێ!
ده‌سه‌ڵاتدارانمان، له ڕێی هه‌ندێ له ڕۆشنبیرانه‌وه، خه‌ریکی سه‌رقاڵکردنی که‌رکووکییه‌کانن به بابه‌تی لاوه‌کییه‌وه: مامر و هێلکه کامیان له کامیانه؟! ئاڵای کوردستان په‌ڕۆیه و نابێ له پێناویدا منداڵێکی ته‌عریبچی له خه‌و بکرێ! عه‌وله‌مه باوی شه‌ڕی چه‌کدارانه‌ی نه‌هێشتووه. له به‌رانبه‌ریشدا، نه عه‌وله‌مه پێش به ته‌عریب ده‌گرێ نه پێشکه‌وتنخوازی ته‌عریبچییه‌کان له کوردکوشتن سارد ده‌کاته‌وه، نه دین چه‌کی بێده‌نگیان ده‌کاته ده‌نگدار نه چینایه‌تی به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شی نێوانیان ده‌خولقێنێ.
جه‌ماوه‌ری سته‌مدیده‌ی که‌رکووک!
سه‌دان ساڵه ئێمه کۆیله و موالین و ئیتر به‌سه! ده‌یان ساڵه درۆمان له‌گه‌ڵدا ده‌کرێ و ئیتر به‌سه! ده‌یان ساڵه به‌کوشت ده‌چین و ئیتر به‌سه! ده‌یان ساڵه دووی ده‌جاڵ و خه‌یاڵ و کڵاوی بابرده‌ووی برایه‌تی که‌وتووین و ئیتر به‌سه! ده‌یان ساڵه شه‌ره‌ف و که‌رامه‌تمان پێشێل ده‌کرێن و ده‌بێ بڵێین ئیتر به‌سه! ئیتر به‌سه و با به‌رگری له شاره‌که‌مان و خوشک و هاوسه‌ر و دایک و کچه‌کانی خۆمان بکه‌ین... نه که‌س وه‌ک ئێمه خاوه‌نی که‌رکووکه و نه که‌س وه‌ک ئێمه ئازاری ڕاسته‌وخۆی پێ ده‌گا و نه که‌سیش وه‌ک ئێمه له به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌ی ئاواره‌بووندایه! ده‌بێ ئه‌وه‌ش باش بزانین ده‌ستبه‌ردانمان له که‌رکووک، به هۆی هه‌ر مادده‌یه‌کی قانوونی و ناقانوونی و دینی و نادینی و چینی و ناچینییه‌وه بێ، ده‌سبه‌ردانمانه له که‌رامه‌تی خۆمان. جگه له‌وه‌ش ده‌بینه‌وه به دۆم و قه‌ره‌ج و میسرییه‌کانی جارانی شاره‌کانی تری کوردستان و ئه‌و ده‌مه‌ش شایسته‌ی ئه‌وه‌ین له‌وه‌ش خراپترمان پێ بگوترێ! ئێمه خۆمان هه‌بین، هه‌موو کوردێکی دڵسۆز پاڵپشتمانه و نه‌بین که‌سمان که‌س نییه.
که‌رکووک به بێ تورکمان و ئاشووری و کلدان و ئه‌رمه‌نییه هاوشارییه‌کانمان تام و ڕه‌نگی خۆی له‌ده‌ست ده‌دا و با بزانن چاره‌نووسی ئه‌وانیش له چاره‌نووسی کورد باشتر نابێ به‌ڵام نۆره‌یان نه‌هاتووه... پێویسته ئه‌وانیش و ئێمه‌ش ڕیزی خۆمان یه‌ک بخه‌ین و پێکه‌وه بیر له چاره‌نووسی که‌رکووک بکه‌ینه‌وه!
لیژنه‌ی به‌رگریکردن له که‌رکووک1 ـ 11 ـ 2010
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست