دوای بیست و شه ش ساڵ له خه‌باتی چه‌کداری با پشتگیری داواکاریه‌که‌ی په‌که‌که بکه‌ین!!
Tuesday, 31/08/2010, 12:00
باسکردن و شرۆڤه کردن بۆمێژووی پڕ سه‌روه‌ری و فیداکاری و گیانبازی و به‌رخوودانی په‌که‌که له چه‌ند دێڕێک و بگره چه‌ند پهڕهیهکیشدا کارێکی ئاسان نیه و ڕه‌نگه نه‌گونجاویش بێت ، چونکهدروستبوونی وه‌ها پارتێک له پارچه‌یه‌کی له‌و شێوه‌ی کوردستاندا و له ژێر ڕژێمێکی ناسیۆنالیزمی که‌مالیستدا لێکدانه‌وه‌و ڕه‌هه‌ندگه‌لی جۆراوجۆر له خۆ ده‌گرێت ، به‌ڵام له ئێستادا که په‌که‌که پێ ده‌نێته بیست و حهوتهمین ساڵی خه‌باتی چه‌کداریه‌وه وه‌ستانێک و ئاوڕدانه‌وه‌یه‌ک له مێژووی ئه‌و پارته نه‌ته‌وه‌ییه پیشه‌یه‌کی پێویست و دروسته ئه‌گه‌ر ئه‌رکیش نه‌بێت، چونکه ئه‌وه‌ی ڕوونه له زه‌ینی هه‌موو تاکێکی کورددا و به تایبه‌ت ئه‌و که‌سانه‌ی شاره‌زاییان له مه‌ڕ ڕه‌وشی کوردستانی باکور هه‌یه ئه‌وه‌یه که له ماوه‌ی رابردوداو له ساله‌کانی سه‌ده‌ی بیسته‌مدا ئه‌گه‌ر له هه‌موو دنیادا ناوهێنانی وشه‌ی کوردستان و ئاخاوتنی کوردی و که‌لتوری کوردی جارێک قه‌ده‌غه بووبێت ئه‌وا له کوردستانی باکوردا ده‌یان جار قه‌ده‌غه و بڤه و هێڵی سور و کوشنده بووه، ئه‌مه‌ش هۆکاری ئه‌وه بووه که ئه‌و پارچه‌یه‌ی کوردستان له دوای په‌یمانی شوومی لۆزانه‌وه شومترین دۆخی به خۆیه‌وه بینی و له لایه‌ن دڕنده‌ترین و ناسیۆنالیزمترین سه‌رکرده‌ی سه‌ده‌ی بیسته‌وه پاکتاوکرا که (مسته‌فا که‌مال ئه‌تا وتورک)بوو،سه‌رکرده‌یه‌ک که هه‌تا سه‌ر مۆخ نه‌ک ئێسقان دژی هه‌ر ده‌نگێک و هه‌ر ڕه‌نگێک و هه‌ر که‌لتورێکی غه‌یره تورک بوو له چوارچێوه‌ی تورکیای دوای دابه‌شبوونی عوسمانی‌دا، به جۆرێک که بانگ و قورئان و هه‌موو بۆنه ئاینی و نیشتیمانی و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان به‌رگێکی کۆنکرێتی تورکییان به به‌ردا کرا، که ئه‌مه وایکرد ئه‌گه‌ر شۆڕش له هه‌ر پارچه‌یه‌کی تری کوردستاندا جارێک ئاستهمبووبێت له‌و پارچه‌یه‌ی کوردستاندا چه‌ندین به‌رامبه‌ر بووه، به جۆرێک ئه‌م سه‌رکرده ڕۆحانی و پیرۆزه بۆ تورک و دڕنده و خوێنمژه بۆ کورد که‌وته سڕینه‌وه‌ی ناسنامه‌ی کورد له‌و وڵاته‌دا که کوردبوون له‌لایه‌ن خودی کورده‌کانیشه‌وه به لێواری لهکهداربووندا ده‌چوو ، هه‌ر ئه‌م به‌رنامه که دوایی گۆرا به ئایدۆلۆجی که‌مالیست له تورکیادا به جۆرێک ڕه‌نگدانه‌وه‌ی په‌یداکرد که دوای چه‌ندین ساڵ و بگره ئێستاشی له گه‌ڵدا بێت ڕه‌وڕه‌وه‌ی له کار که‌وتنی به شێوه‌یه‌کی دیار ده‌رنه‌که‌وتووه، بیرکردنه‌وه‌کان و به‌رنامه‌کان و سیاسه‌ته‌کان و پلانه‌کانی ئه‌م سه‌رکرده بوون به تۆوی قڕ کردنی هاوخوێنانی ئێمه له ڕوی که‌لتوری و سیاسیه‌وه ، به جۆرێک که تاکی کورد له‌و پارچه‌دا که زۆرینه‌ی کورده‌کانی سه‌رڕوی زه‌مینیان پێکده‌هێنا له ڕوی ژماره‌وه توشی ڕه‌شبینیه‌کی وه‌ها بوون که ئیتر دروستبوونی ده‌وله‌تی کوردی و گێرانه‌وه‌ی ناسنامه‌ی کوردی و هه‌تا ئاخاوتنی زمانی کوردیش بوبو به خه‌ون، خه‌ونێکی باتڵ و تۆقێنه‌ر. راسته لێره و له‌وێ چه‌ند سهرههلدانێک دروست بوو به‌ڵام ئه‌م سهرههلدانانه هیچ نه‌بوون جگه له کهف و کوڵێک و هه‌ر زوو یان به هۆی خیانه‌تی ناوخۆییه‌وه یان به هۆی بێ هێزی سهرههلدانهکهوه له ناو چوون، له‌م کاته‌دا .. کاتێکی زۆر هه‌ستیار ، دۆخێکی زۆر ناله‌بار ، بێ ئومیدیهکی له سنوور ده‌رچووی تاکی کورد! کاڵبوونه‌وه‌ی هه‌موو هێما کوردیه‌کان له‌و پارچه‌دا،لاوازبوونی ئینتیما بۆ کورد بوون، په‌که‌که دروست بوو.! دروست بوو له ناو کۆمه‌لگه‌یه‌کی ماندوو ، خه‌مسارد، بێ هیوا. دروست بوو به بێ ئه‌وه‌ی پێشینه‌یه‌کی به‌رچاوی له‌و پارچه‌دا هه‌بێت له شۆڕش و بزوتنه‌وه‌ی چه‌کداری . دروست بوو له هه‌ناوی کۆمه‌ڵگه‌یه‌کدا که ئینتیمای نیشتیمانیان له لیواری خاڵی سفردا بوو(که گوناهی خۆیان نه‌بوو به‌لکوو له ئه‌نجامی بێ ئومێدیه‌کی زۆر خۆیان راده‌ستی قه‌ده‌ری ڕۆژگار کردبوو)، شۆڕشێک که تاقهتپروکێنترین به‌رپرسیارێتی و شه‌ره‌فی مێژووی که‌وته سه‌رشان به‌رامبه‌ر به زۆرترین له ڕوی ژماره و گه‌وره‌ترین پارچه‌ی کوردستان، به درووستبوونی په‌که‌که نه‌ک سهرههلدانێک و شۆڕشێکی سیاسی له ناو مێژووی کورددا جێگه‌ی گرت به‌ڵکو بومه‌له‌رزه‌یه‌ک و ئاوهژووبونی مێژووی نه‌ته‌وه‌یه‌ک به ڕویه‌کی تردا چه‌که‌ره‌ی کرد، هه‌رچه‌نده چۆنێتی دروستبوون و به‌هێز بوونی ئه‌م شۆڕشه له زۆر سه‌رچاوه‌دا به‌ر چاوی تاکی کورد که‌وتووه و له چه‌ندین نووسین و کتێبیشدا خودی درووستکه‌ر و ڕێبه‌ری شۆڕشه‌که(عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان) باسی لێوه کردووه به‌ڵام هه‌ندێک لایه‌نی شۆڕشه‌که و به‌راوردکردن و جیاوازی له گه‌ڵ شۆڕشه‌کانی تری کوردستان له هزری زۆر تاکی کورد به ناڕونی ماونه‌ته‌وه که جێگه‌ی داخه هه‌تا ئێستا نوسه‌رێک یان لێکۆڵه‌رێکی سیاسی کوردستان ئه‌م ئه‌رکه‌ی له ئه‌ستۆ نه‌گرتووه و ئه‌وه‌شی هه‌یه چه‌ند باسێکی کورت و که‌من که له چوارچێوه‌ی باسگه‌لی تر و له شوێنگه‌لی تردا باسکراون، به‌ڵام چه‌ند تایبه‌تمه‌ندیه‌کی ئه‌م شۆڕشه هه‌یه که ته‌نانه‌ت بێ وردبوونه‌وه‌و توێکار کردنیش ده‌توانین بیکه‌ین به خاڵی جیاوازی په‌که‌که له گه‌ڵ هه‌موو شۆڕش و سه‌رهه‌ڵدانه‌کانی تری کوردا، له لایه‌که‌وه په‌که‌که جگه له‌وه‌ی که شۆڕشێکی چه‌کداری و بزوتنه‌وه‌یه‌کی جه‌ماوه‌ری و نه‌ته‌وه‌یی بوو شۆڕشێکی فه‌لسه‌فی و مه‌عریفی و کامڵ بوو، واته په‌که‌که جگه له‌وه‌ی که چه‌کهه‌ڵگری خاکێکی داگیرکراوو گه‌لێکی سته‌ملێکراو بوو خاوه‌نی فه‌لسه‌فه و ئایدۆلۆجیایه‌کی بونیاتنراویش بوو، شۆڕشێکی ته‌قلیدی و هه‌ڕه‌مه‌کی و کورت بین نه‌بووه و نیه به‌لکوو خاوه‌ن به‌رنامه‌یه‌کی داڕێژراو و ئاماده‌کراوه که له مێژووی کوردا شۆڕشێکی له‌و شێوه‌یه نابینرێت، وه ههلقولاوێکی راسته‌قینه‌ی ناو هاوڵاتیان و وڵاتپارێزانی کورد بووه و هه‌موو هاوکاری و پشتیوانیه‌کی لۆجستی و مادی و مه‌عنه‌وی له تاکی کورده‌وه پێگه‌شتووه که ئه‌مه وایکردوه په‌که‌که نه‌چێته ژێر باری سیاسه‌تی هیچ لایه‌نێکی ده‌رکی و لایه‌نی ده‌ره‌کیش نه‌یانتوانیوه په‌که‌که به کار بهێنن بۆ مه‌به‌ستی تایبه‌تی خۆیان که له هه‌ندێک شۆڕشی تری کوردی‌دا ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌کی به ئاشکرا هه‌ستپێکراوه. ئێستا ئه‌و پارته نه‌ته‌وه‌ییه له دوای خه‌تمکردنی بیست و شه‌ش ساڵ له درێژه دان به خه‌باتی چه‌کداری و وشیارکردنه‌وه‌ی بنه‌ڕه‌تیی ده‌سه‌ڵاتی تورک که ئه‌بێت گوێ بۆ داخوازیه‌کانی کورد له‌و پارچه‌دا بگرێت چونکه له ئه‌زموونی ڕابردووی شه‌ڕی چه‌کداری په‌که‌که له گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی تورکیادا ئه‌وه‌ی فێری ئه‌و ده‌سه‌ڵاته سه‌رکێشه کرد که ڕێگه چاره‌ی به کار هێنانی چه‌ک هیچ جاره‌سه‌رێکی به دواوه نابێت جگه له قوڵترکردنهوهو تۆخترکردنهوهی خه‌باتی تاکی کورد له هه‌مبه‌ر ده‌سه‌ڵاتی داگیرکه‌ر و به په‌رۆشبوون بۆ به ده‌ستهێنانی مافه سروشتی و بنچینه‌ییه‌کانی خۆیان(هه‌رچه‌نده تورکیا خۆی له‌م ڕاستیه گێل ده‌کات)،له‌لایه‌کی تره‌وه مۆدێلێکی تری خه‌باتی فێری تاکی کورد کرد که به‌ستنه‌وه‌ی خه‌باتی چیایه له گه‌ڵ ده‌نگهه‌ڵبڕین و ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی گه‌وره‌ی خه‌ڵکانی سڤیلی کورد له کوردستانی باکوردا ،چونکه ڕاستیه‌کی حاشاههلنهگره که ئه‌وه‌نه‌ی په‌که‌که توانیویه‌تی شه‌قامی کوردی له کوردستانی باکور و ئه‌وروپا بجوڵنێت و بیکات به زمانحاڵێکی به‌هێزی پشتگیری شۆڕشه‌که‌ی هیچ شۆڕشێکی تری کوردی له سه‌رده‌می شاخدا نه‌یانتوانیوه به‌و ئه‌ندازه سود له‌و کارته به‌هێزه وه‌رگرن. ته‌نانه‌ت سیاسه‌تی لێزانانه‌ی په‌که‌که به ڕاده‌یه‌ک مامه‌له‌ی ژیرانه‌ی له گه‌ڵ ره‌وشی سیاسی تورکیادا کردووه له کاتێکدا که پارتێکی قاچاخ و بگره ناوزه‌ندکراوه به (تیرۆریست)یش توانیویه‌تی له ژێر ناوی جیاجیا دا‌و له ناوچه جیاجیاکانی دنیا و به تایبه‌ت کوردستانی باکور چه‌ندین ڕێکخراو و پارت دروستبکات و بێ ئه‌وه‌ی بیانوی زه‌ق و ڕونی هه‌ستیار به ده‌سته‌وه بده‌ن ببن به داینه‌مۆی ناساندن و هه‌نگاونانی په‌که‌که له ڕوی سیاسیه‌وه، هه‌موو ئه‌م سیاسه‌ته دوربینانه‌ی په‌که‌که بووه به هۆی مانه‌وه‌ی له ماوه‌ی بیست و شه‌ش سالی ڕابردوو له کاتێکدا که له لایه‌ن(شه‌شه‌م هێزی سه‌ربازی سه‌ر روی زه‌مین و به چه‌کی ناتۆ و موخابه‌راتی چه‌ندین وڵاتی زلهێزی مۆسادو میت و ئیتڵاعات و سی ئای ئه‌ی)توشی ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی سه‌خت هاتوون، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی داخ و ئه‌سه‌فه له‌ساڵیادی شۆڕشی چه‌کداری په‌که‌که‌دا،، نه‌بوون و کاڵ و کرچی هه‌لوێستی حکومه‌تی خۆماڵیه له هه‌مبه‌ر ئه‌م شۆڕشه‌دا ، ناڕوونیه له مامه‌ڵه‌کردنی حکومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتدارانی کورد له گه‌ڵ په‌که‌که‌دا که زمانحالی زیاد له بیست ملیۆن کوردی گه‌وره‌ترین پارچه‌ی کوردستانه، ئه‌وه‌ی جێگه‌ی ڕه‌خنه‌ی تونده له حکومه‌تی کوردی ئه‌وه‌یه که وه‌ک یارمه‌تیده‌رێکی باش نه‌بوون بۆ ئه‌م شۆڕشه بێ لایه‌نێکی سالمیش نه‌بوون ، نیوانگرێکی بێلایه‌نیش نه بوون ، بگره به ڕێگه دان به چه‌ندین بنکه‌ی سه‌ربازی تورک له ناو خاکی هه‌رێم و خستنه سه‌ری ئابڵوقه بۆ سه‌ر قه‌ندیل و هه‌ندێک جار لێدوانی توند له سه‌ر په‌که‌که بوون به هۆی ساردبوونه‌وه‌ی هه‌موو هیوایه‌کی کوردانی پارچه‌کانی تری کوردستان به حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، ئه‌بێت ده‌سه‌ڵات و حکومه‌تی هه‌رێم باش ئه‌و ڕاستیه بزانێت که بمانه‌وێت و نه‌مانه‌وێت په‌که‌که ئیراده‌ی زیاد له سی ملیۆن کورده له هه‌موو ناوچه جیاجیاکانی جیهاندا ، په‌که‌که ناسنامه‌ی گه‌لێکی سته‌مدیده و به‌شخوراوه که ساده‌ترین مافی سروشتی پێ ڕه‌وا نابینرێت ، ئیتر نابێت ئاراسته‌ی بیرکردنه‌وه‌کانی بهولایهنهدا ببات که په‌که‌که ڕێکخراوێکی نامۆیه به پارچه‌کانی تری کوردستان و زمانحاڵی چه‌ند چه‌کدار و خانه‌واده‌یه‌کی سه‌ر به‌و پارته‌یه،له لایه‌کی تریشه‌وه نابێت به‌و دروشمه ساف و بریقه‌دارانه‌ی ده‌سه‌ڵاتی تورک تێبکه‌وێت که باس له کرانه‌وه‌ی تورکیا ده‌کات به ڕووی کروردا چونکه پارتی داد و گه‌شه پێدان و سوپای تورکیاش باش ئه‌وه ده‌زانن که ئه‌وه‌ی ده‌بێت باسی چاره‌سه‌ری ئاشتیانه‌ی له گه‌ڵدا بکرێت زیاد له ده ساڵه لای خۆیان به‌ند کراوه، ئه‌وه‌شی ماوه‌ته‌وه ئه‌وه‌یه که پێویسته حکومه‌تی هه‌رێم ، ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له هه‌رێم، ڕێکخراوی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی کوردی ، ڕۆژنامه و ڕاگه‌یاندنی کوردی به سه‌ربه‌خۆ و ئۆپۆزسیۆن و ده‌سه‌ڵاته‌وه ، ڕۆشنبیران و نوسه‌رانی کورد.پشتگیری له‌م هه‌نگاوه تازه و داواکاریه تازه‌ی په‌که‌که بکه‌ن که له دوای بیست و شه‌ش ساڵ له خه‌باتی چه‌کداری، له خوێن ڕشتن ، له جه‌رگ سوتانی دایکانی کورد و تورک،داوای مافی خود موختاری(ئۆتۆنۆمی)بۆ کوردستان ده‌که‌ن که ساده‌ترین داواکاریه ئه‌گه‌ر له ده‌وله‌تێکی دیموکراتی بکرێت له کاتێکدا تورکیا خۆی به ده‌وڵه‌تێکی دیموکراتی ده‌زانێت..
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست