نیۆرک تایمز : چه‌کداره‌کانی بارزانی له بری هه‌ڵدانی به‌رددا، منداڵی چوارده ساڵیان کوشتووه
Sunday, 06/03/2011, 12:00
دوای ئه‌وه‌ی له حه‌ڤده‌ی شوباتدا خه‌ڵکی سلێمانی خۆپیشاندانیکرد و داوای چاکسازی و نه‌مانی گه‌نده‌ڵییان له ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمکرد . به‌ڵام له لایه‌ن چه‌کدارانی لقی چواری پارتی دیموکراته‌وه به گووله وه‌ڵامدرانه‌وه و له کاتێکی که‌می که‌مت...ر له خوله‌کدا بیکه‌یسی و کڵاشینکۆف و ده‌مانچه‌کانی لقی چوار گه‌نجانیان گولله بارانکرد و زیاد له شه‌ست که‌سیان خه‌ڵتانی خوێنکرد و جاده‌ی سالمیان له خوێنی گه‌نجاندا هه‌ڵکێشا و ڕێژوانی چوارده ساڵیان شه‌هید کرد و به جۆرێک زمناکۆ ڕزگاریان بریندار کرد که هه‌تا ئێستاش هۆشی نه‌هاتووه‌ته‌وه، ڕوداوه خوێناویه‌که‌ی ئه‌و ڕۆژه زۆربه‌ی میدیا عه‌ره‌بی و بیانیه‌کانی هێنایه ده‌نگ و هاوشێوه‌ی کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفال دووباره قه‌ڵاچۆکردنی گه‌لی کورد بوویه‌وه به مانشێتی میدیا عه‌ره‌بی و بیانیه‌کان به‌ڵام ئه‌مجاره به ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتدارانی کورد، له‌و ڕۆژه‌دا سه‌دان راگه‌یاندن وێنه‌ی گه‌نجی سورکراو به خوێن و که‌له‌ی سه‌ر ته‌قاو به فیشه‌کی ده‌سه‌ڵات و تێکه‌ڵبوونی خوێن و شه‌قامیان له ناوه‌نده‌کانیاندا په‌خشکرد، که‌ناڵی الجزیرە یه‌کێک بوو له‌و که‌ناڵانه‌ی که به شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ له سه‌ربانی ئوتێل ئاشتیه‌وه بۆ چه‌ند خوله‌کێک هاوشیوه‌ی ڕوداوه‌کانی تونس و میسر ڕوداوه‌کانی سلێمانی ده‌گواسته‌وه، که‌ناڵی نالیاش له ناوخۆدا درێغی له گواستنه‌وه‌ی هه‌واله‌کاندا نه‌کرد و له لایه‌ن شه‌قامی کوردیه‌وه نازناوی الجزیرە ی کوردی پێ به‌خشرا، به‌لام دوای چه‌ند شه‌وێک له لایه‌ن گروپێکی په‌نجا که‌سیه‌وه که ته‌نانه‌ت منداڵانی پێنج ساڵانیش ده‌یانزانی له کوێوه هاتوون که‌ناڵه‌که سوتێنرا،
ڕوداوه‌که‌ی سلێمانی و قه‌سابخانه‌که‌ی به‌رده‌م لقی چواری پارتیی دیموکراتی کوردستان هه‌ر زوو په‌ڕیه‌وه بۆقاره‌ی ئه‌مریکا و ناوه‌نده راگه‌یاندنه‌کانی ئه‌مریکا به گه‌رمی باسیان له‌و کرده‌وه دڕندانه کرد،
یه‌کێک له‌و ڕۆژنامانه‌ی که به دیارترین و کاریگه‌رترین ڕۆژنامه داده‌نرێت له شه‌قامی ئه‌مریکی و جیهانیدا (نیۆرک تامیز)ه که به وردی باس له ڕوداوه‌کانی کوردستان و به تایبه‌ت سلێمانی ده‌کات،
نیۆرک تایمز باس له کوشتنی منداڵی خوار هه‌ژده و به دیاریکراوی چوارده ساڵ ده‌کات له لایه‌ن چه‌کداره‌کانی سه‌رۆکی هه‌رێمه‌وه و رایگه‌یاندووه که (له وه‌ڵامی به‌رددا چه‌کداره‌کانی باره‌گایه‌کی سه‌رۆک مه‌سعود بارزانی به فیشه‌ک وه‌ڵامیان داوه‌ته‌وه و منداڵی ته‌مه‌ن چوارده ساڵیان شه‌هید کردووه)، سایتی نیۆرک تایمز که زمانحاڵی ڕۆژنامه‌که‌یه باس له و هێزه جل ڕه‌شه‌ش ده‌کات که هاولاتیان ده‌گرن و ده‌ڵێت(گه‌نجه‌کان به خۆشی و سه‌ماوه هاواریان کردووه . ئازادی ، ئازادی، ئازادی، به‌ڵام به جلی ڕه‌شه‌وه دێن و ئه‌و گه‌نجانه ده‌گرن)، نیۆرک تایمز ئه‌وه‌ش باسده‌کات که سلێمانی شارێکه هه‌رگیز که‌سانی دیکتاتۆریان قبوڵ نیه و ده‌ڵێت(سلێمانی عێڕاقێكی تره، و جیاوازه له هه‌موو شاره‌کانی تر، ئه‌م شاره به شاری ڕۆشنبیری ناسراوه و گه‌نده‌ڵی و سته‌م و دیکتاتۆریه‌ت قبوڵ ناکه‌ن)، به هۆی ئه‌و بێ وه‌ڵامیه‌ی له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه دروستبووه بۆ خۆپیشانده‌ران سایته‌که ترسی خۆی له شه‌ڕی ناوخۆش ناشارێته‌وه و ده‌ڵێت(ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ر بۆ دۆخه‌که نه‌دۆزرێته‌وه دور نیه شه‌ڕی لێ بکه‌وێته‌وه ، بۆیه پێویسته ده‌سه‌لات گوێ له داخوازی هاوڵاتیان بگرێت)،
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه ده‌سه‌ڵاتدارانی کورد هه‌میشه ویستویانه کێشه‌کانی ناوخۆی کوردستان په‌رده‌پۆش بکه‌ن و هه‌رچۆنێک خواستیان هاوڵاتیان سه‌رکوت بکه‌ن ، به‌ڵام دڕنده‌یی قه‌سابخانه‌ی حه‌ڤده‌ی شوباتی خوێناوی به هیچ جۆرێک نه شاررایه‌وه و هه‌موو میدیا نێو ده‌وڵه‌تیه‌کانی وه‌ک کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه و شه‌ڕی ناوخۆ هێنایه سه‌ر خه‌ت و باسیان له سه‌رکوتکردنی خه‌ڵکی بێ تاوانی کوردستان کرد، به ده‌ستیده‌سه‌ڵاتێکی تۆتالیتاری کوردی
ئه مه‌ش لینکی راپۆرته‌که‌ی نیۆرک تایمز
http://www.nytimes.com
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست