بۆ یه‌که‌م جار گۆرانی بۆ ئازادی بیر و ڕا ده‌وترێت له کوردستاندا
Tuesday, 18/01/2011, 12:00
پاش ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی ڕابردودا سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان یاسای خۆپیشاندانی واژۆ کرد، چه‌ندین ناڕه‌زایی ڕونی به دوای خۆیدا هێناو له زۆربه‌ی شار و شارۆچکه‌کانی کوردستان هاوڵاتیان ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌کان و داوای هه‌موارکردنه‌وه‌ی ئه‌و یاسایه‌یان کرد، له په‌رچه کرداری ئه‌و بڕیاره‌ی سه‌رۆکدا گروپێک به ناوی دوانزه‌ی دوانزه که ڕۆژی واژۆ کردنی یاساکه‌یه له لایه‌ن سه‌رۆکی هه‌رێمه‌وه خۆی راگه‌یاند و ده‌ستی به چالکیه‌کانی کرد، دوا به دوای ئه‌مه‌ش زۆربه‌ی ڕیکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و ڕۆژنامه نوسان و نوسه‌ران و ڕۆشنبیران و په‌ڕله‌مانتارانی لیسته‌کانی ئۆپۆزسیۆن پشتگیریان له داواکانی خۆپیشانده‌رانکرد، جگه له‌مه‌ش له ساڵانی ڕابردوودا کوردستان شاهیدی شه‌هید بوونی دوو ڕۆژنامه نوس بوون به ناوه‌کانی(سۆرانی ماما حه‌مه و سه‌رده‌شت عوسمان) ، که شه‌هید بوونی ئه‌وو دوڕۆژنامه‌نوسه‌ش له کاتی خۆیدا به ئێستاشه‌وه توڕه‌بوونی شه‌قامی کوردی به دوای خۆیدا هێنا و چه‌ندین خۆپیشاندان و که‌مپین و چالاکی کران و تیرۆرکردنی ئه‌و دوو ڕۆژنامه‌نوسه له سه‌ر ده‌بڕینی بیر و ڕای جیاواز به توندی شه‌رمه‌زارکرا،
له ئێستاشدا تازه‌ترین کاردانه‌وه‌ی هه‌وڵدان بۆخنکاندی ئازادی ڕاده‌ربڕین له کوردستاندا ، له لایه‌ن شاعیر و گۆرانی بێژی گه‌نج(شه‌ماڵ ڕه‌شید) گۆرانیه‌ک به ناوی قه‌فه‌س بۆ ئازادی ڕاده‌ربڕین ده‌وترێت،
شه‌ماڵ ڕه‌شید له لێدوانێکی تایبه‌تدا ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاندکه(گۆرانیه‌که بۆ ئازادی ڕۆحی هه‌ردوو جوانه مه‌رگی قه‌ڵه‌م سۆرانی ماما حه‌مه و سه‌رده‌شت عوسمان و هه‌موو شه‌هیدانی قه‌ڵه‌مه، سه‌رچاوه‌ی ئاوازی ئه‌م گۆرانیه‌م له گۆرانیه‌کی هونه‌رمه‌ند سالار مه‌حموده‌وه وه‌رگرتووه)
سه‌باره‌ت به شیوه‌ی کاری گۆرانیه‌که و به‌ڕیوه‌چونی شه‌مال گوتی(ئاواز و هۆنراوه‌ی خۆمه و کۆمپانیای وشه به‌ڵێنی ئه‌وه‌یان پێداوم به شێوه‌یه‌کی جوان بڵاوی بکه‌نه‌وه، بۆ داهاتووش سه‌رقاڵی ئه‌نجامدانی چه‌ند به‌رهه‌مێکی تری مرۆڤیم و له سیدیه‌کدا سه‌رجه‌میان بڵاو ده‌بێته‌وه)
شه‌ماڵ ڕه‌شید یه‌کێکه له‌و گه‌نجانه‌ی چه‌ند ساڵێکه شیعر ده‌نوسێت و به‌شداری چه‌ند فیستیڤاڵێکی شیعری وه‌ک گه‌لاوێژ و گوڵ هه‌نار و گوڵ عه‌مبه‌ری کردووه، خاوه‌نی سێ گۆرانیه و به ستایلێکی تایبه‌ت به خۆت وتویه‌تی،
گۆرانی قه‌فه‌س ئه‌و گۆرانیه‌یه که شه‌ماڵ ئه‌حمه‌د تۆماری کردووه و له داهاتودا بڵاو ده‌بێته‌وه که ئه‌مه ده‌قی تێکسته‌که‌یه‌تی.
قه‌فه‌س
ئازادی کوا، تازمانێ سه‌ری بخوا،
تا کۆترێک له خوێنی خۆیدا خۆی بشوا.
ئازادی کوا،
تا پێنوسێک فرمێسک له چاوانی بتکێ،
تا شاباڵی ڕۆژنامه‌یه‌ک به به‌رد بشکێ.
ئازادی کوا،
زیندانه‌کان پڕن له وشه‌ی دیل کراو،
قه‌فه‌سه‌کان پڕ له باڵنده‌ی باڵکراو.
من ئازادیم،
کام شه‌وه تار و ده‌یجوره دڵی ئه‌دڕم،
کام لوتکه ته‌ماوی و دوره واوه‌ئه‌فڕم.
به ده‌نوکی پڕ ئاواز و به گه‌ردنی پڕ له خوێنم،
کام به‌ربه‌ست که وه‌ک پۆڵایه ئه‌یڕوخێنم.
کام هێله سور و خوێنینه خه‌تی سپی پیا ئه‌هێنم.
من شیعرێکی سۆرانم و هاتووم له به‌هه‌شته‌وه،
ناڵه ی قه‌ڵاو مناره‌م و هاتوم له لای سه‌رده‌شته‌وه.
من ئازادیم، خوێنی ڕژاوی سه‌رده‌شتم،
هه‌ڵۆیه‌کی به‌رزه‌فڕم ،کارمامزێکی پێده‌شتم.
ئازادی کوا؟
تا زمانێ سه‌ری بخوا.
شه‌ماڵ ڕه‌شید له کۆتایدا ئه‌وه‌ی ئاشکراکرد که(ئه‌م گۆرانیه چه‌ندین مۆسیقاژه‌نی به ناوبانگ کاریان بۆ کردووه که به هۆی هه‌ستیاری جۆری گۆرانیه‌که‌وه ناتوانم ناویان به‌رم، شاعیرێکی ناسراویش تێکسته‌که به ده‌نگی خۆی ده‌خوێنێته‌وه که ئێستا زووه بۆ ئاشکراکردنی ناوی ئه‌ویش)
شه‌ماڵ ڕه‌شید کۆپله‌یه‌ک له تێکستێکی تری گۆرانیه‌کی داهاتووی درکاند که ئێستا کاری تێدا ده‌کات که بریتیه له،
هه‌تا زه‌مین پڕ بێ له زوحاک و ده‌جاڵ،
خاڵی نابێ له منداڵی ڕوت و ڕه‌جاڵ.
تا حاکم بێت جه‌نگ و خوێن و پۆست و کورسی،
خاڵی نابێ زه‌مین له په‌ککه‌وته و برسی.
به هۆی ئه‌وه‌ی که ئه‌مه یه‌که‌مین جاره به شێوه‌یه‌کی ڕون گۆرانی بۆ ئازادی ڕاده‌ربڕین ده‌وترێت چاوه‌ڕی ده‌کرێت ئه‌م گۆرانیانه ناودانه‌وه‌ی خۆیان هه‌بێت و ڕێگایه‌کی تر بێت بۆ وشیار کردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی کوردی که هه‌موو چین و توێژه‌کانی ئه‌م هه‌رێمه به‌رگری له ناسنامه‌ی ئه‌و مافه سروشتیه‌ی خۆیان ده‌که‌ن که ناوی ئازادی راده‌ربڕینه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست