نامه‌یه‌ک بۆ مه‌لا به‌ختیاری هاوڕێم..، هه‌ر خوێنێک بڕێژرێت تۆ به‌رپرسیاریت !!!
Sunday, 06/03/2011, 12:00
ئه‌مشه‌و له‌گه‌ڵ هاوڕێیه‌کمدا له کافتریایه‌کدا دانیشتبووین، زۆر بێ تاقه‌ت بوو، زۆر غه‌مبار بوو، زۆر بێزار بوو، پێی وتم سالار سبه‌ینێ واز له یه‌کێتی و مه‌کته‌بی ڕێکخراوه دیموکراتیه‌کان ده‌هێنم ، سبه‌ینێ یه‌کێتی ده‌یه‌وێت ئێمه دژی ئه‌و که‌سانه بوه‌ستین که داوای مافی خۆیان ده‌که‌ن ، من ناتوانم دژ به براکانم شه‌ڕ بکه‌م، من ناتوانم بڕۆمه ناو ئاپۆڕای جه‌ماوه‌رێک که له گه‌ڵ براکانمدا له به‌رده‌کی سه‌رادا ده‌ستیان به خوێنی یه‌کتر سور بێت، منیش وتم............. گیان گوێ له من بگره، واز بۆ له کاره‌که‌ت ده‌هێنیت ، گرنگ ئه‌وه‌یه تۆ بڕوات به‌و کاره نیه، گرنگ ئه‌وه‌یه تۆ سبه‌ینێ بڕۆیت و له بری ئه‌وه‌ی له گه‌ڵ براکاندا شه‌ڕ بکه‌یت ده‌ستیان بگریت و پێیان بڵێی ئه‌وانه برای ئێمه‌ن له سه‌رادا وه‌ستاون و نابێت ئێمه شه‌ڕیان له گه‌ڵدا بکه‌ین ...،
به‌لام هاوڕێکه‌م زۆر بێ تاقه‌ت بوو، ناچار په‌یوه‌ندیم به حاکم قادر به‌رپرسی ئاسایشه‌وه کرد و دوای ئه‌وه‌ی خۆم پێناساند پرسیاری مه‌به‌سته‌که‌ی سبه‌ینێم لێکرد، حاکم وتی ئاگام له‌و دۆخه نیه ، ئه‌گه‌ر شتێکی وه‌هاش بێت لایه‌نگرانی یه‌کێتی مافی خۆیانه بڕژێنه سه‌ر شه‌قام و ئاهه‌نگ به بۆنه‌ی سه‌رکه‌وتنی راپه‌ڕینی ساڵی 1991 ه‌وه بگێڕن، براده‌ره‌که‌مم تێگه‌یاند که ئه‌مه قسه‌ی حاکم قادره ، به‌لام ئه‌و ئه‌وه‌ی تێگه‌یاندم که ئه‌و ئاهه‌نگه‌ی سبه‌ینێ زیاتر کاک مه‌لا به‌ختیار کارگێری مه‌کته‌ب سیاسی یه‌کێتی لێی به‌رپرسه ، براده‌ره‌که‌شم خۆی له مه‌کته‌بی ڕێکخراوه دیموکراتیه‌کانه، بۆیه راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندیم کرد به ژماره‌که‌ی کاک مه‌لا به‌ختیاره‌وه،
هه‌رچه‌نده من ژماره‌ی تایبه‌تی کاک به‌ختیارم لایه و ناسراوی من و ئه‌و به‌ڕێزه ئه‌گه‌ڕیته‌وه بۆ ڤێستیفاڵی ئه‌مساڵی گه‌لاوێژ کاتێک که زانیم ئه‌وانه‌ی دێنه سه‌ر مه‌نه‌سه و ده‌یانه‌وێت ڕه‌خنه له باسه‌که‌ی کاک به‌ختیار بگرن که له ڕۆژێکی فێستیڤاڵه‌که‌دا پێشکه‌شی کرد،هیچ نیه جگه له ماستاو کردن بۆ ئه‌و به‌ڕێزه بۆیه ڕۆشتمه سه‌ر مه‌نه‌سه و ڕه‌خنه‌ی توندم له باسه‌که‌ی کاک به‌ختیار گرت و هه‌تا کار گه‌شت به‌وه‌ی پێشکه‌شکاری کۆڕه‌که ده‌ریکردمه خواره‌وه،
به‌ڵام له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که ئه‌م به‌ڕیزه هه‌رچه‌نده چه‌ندین ڕه‌خنه‌ی توندی له سه‌ره به‌لام ڕیگه‌ی گفتوگۆی هێشتۆته‌وه له نێوان خۆی و چوار ده‌وردا، ئه‌مشه‌ویش به هه‌مان شیوه په‌یوه‌ندیمکرد له گه‌ڵیدا، به‌ڵام له بری خۆی ئه‌مشه‌و که‌سێکی تر وه‌لامی دایه‌وه و خۆی به سکرتێری ناساند و بابه‌ته‌که‌م تێگه‌یاند و وتم سبه‌ینێ ده‌نگۆ هه‌یه ئاهه‌نگی ساڵیادی سه‌رکه‌وتنی راپه‌ڕین بکرێت له لایه‌ن یه‌کێتی و براده‌رێکم له مه‌کته‌بی ڕێکخراوه دیموکراتیه‌کان باس له‌وه ده‌کات که کاک به‌ختیار سه‌رپه‌رشتی ده‌کات، به‌لام ئه‌و براده‌ره نکوڵی له‌وه کرد و وتی شتی وا نیه و ئه‌وان ئاگایان له شتی وا نیه، دوای مشتومڕی زۆر و قسه کردن، پێوموت به کاک به‌ختیار بڵێ سالار جاف ته‌له‌فۆنی کردووه و ئه‌وه‌ی باسکردووه که خه‌ڵک باسی ده‌نگۆیه‌کی وه‌ها ده‌کات و مه‌لا به‌ختیار به به‌رپرس ده‌زانن و سبه‌ینێ خوێنی هه‌رکه‌سێک بڕێژرێت له سه‌ر ئه‌و ماڵه،
چه‌ند خوله‌کێک دوای داخستنه‌وه‌ی ته‌له‌فۆنه‌که هه‌ر به هه‌مان ژماره ته‌له‌فۆنم بۆ کرا و پێی راگه‌یاندم ئه‌وان ئاگایان له‌وه نیه و ئێستا سه‌یری سایتی چاو‌دێر بکه‌م ڕونکردنه‌وه‌یه‌کیان دابه‌زاندووه له‌و باره‌یه‌وه، به‌لام من ئه‌وه‌م دووپاتکرده‌وه که هه‌ر شتێک ڕووبدات سبه‌ینێ کاک به‌ختیار به‌رپرسه لێی،
ئێستاش ئه‌وه دووباره ده‌که‌مه‌وه و به کاک به‌ختیار ده‌ڵێم باشتر وایه له کاتێکدا ده‌زانێت سبه‌ینێ خه‌ڵکی نارازی له سیسته‌می ئه‌م ولاته ، خه‌ڵکی خوێن ڕژاو به فیشه‌کی چه‌که‌کانی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌م هه‌رێمه له به‌رده‌کی سه‌را کۆده‌بنه‌وه ، ئه‌و ئاهه‌نگه دوا بخه‌ن باشتره، چونکه هه‌موومان ده‌زانین کاک به‌ختیار کارگێری مه‌کته‌ب سیاسیه‌وه و لۆژیک قبوڵی ئه‌وه ناکات که سبه‌ینێ یه‌کێتی شتێکی وه‌های به ده‌سته‌وه بێت و ئه‌و ئاگای لێ نه‌بێت، بۆیه باشتر وایه ئه‌و ئاهه‌نگه له لایه‌ن کاک به‌ختیاره‌وه په‌کبخرێت و نه‌بێت به هۆی خوێنڕشتنی خه‌ڵکی ئه‌م شاره به ده‌ستی خه‌ڵکی هه‌مان شار، تکا ده‌که‌م که ئه‌و به‌ڕیزه بیر له‌وه بکاته‌وه که خوێنڕشتن یه‌کێکه له‌و تاوانانه‌ی که بیر ناچیته‌وه و په‌ڵه‌یه‌کی ڕه‌ش ده‌بێت به ناوچه‌وانی سه‌به‌بکاره‌که‌یه‌وه،
من بۆیه ئه‌و داوایه له‌و ده‌که‌م که ده‌زانم ره‌نگه گوێ بگرێت، ئه‌گینا ئه‌گه‌ر که‌سێکی بۆ نمونه وه‌ک مه‌حمود سه‌نگاوی که فه‌رمان ده‌کات به پێشمه‌رگه‌کانی له ڕۆژنامه‌نوس بده‌ن و رادیۆی ده‌نگ ده‌سوتێنێت له که‌لار ئه‌وا داوایه‌کی وه‌هام لێ نه‌ده‌کرد، چونکه ئه‌و سه‌رکردانه دوای جێ هێشتنی شاخ نه‌یانتوانیوه خۆیان ئاشنا بکه‌ن به که‌لتوری شار ئه‌بێت ته‌لقینی سیاسیان دابده‌یت،
سه‌دجار تکا ده‌که‌م له کاک به‌ختیار سبه‌ینێ ڕێگه له‌و خوێنڕشتنه بگرێت که چاوه‌ڕێی شاری سلێمانی ده‌کات، چونکه من نه‌ک وه‌ک ڕه‌خنه گرێک به‌ڵکو وه‌ک هاوڕێیه‌ک ده‌ڵێم، ئه‌گه‌ر سبه‌ینێ هه‌ر خوێنێک بڕژێت له به‌رده‌کی سه‌رادا ئۆباڵه‌که‌ی ئه‌خه‌مه ئه‌ستۆی مه‌لا به‌ختیار،تکایه ئه‌م شاره ماندووه با هێنده‌ی تر بریندار نه‌بێت، مه‌بن به پارتی وبه‌ڵته‌چی مه‌ڕێژنه سه‌ر شه‌قام، حیزب به‌و کاره نایه‌ته‌وه مایه..
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست