کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سبه‌ینێ‌ كۆبونه‌وه‌یه‌كی ناره‌زای له‌به‌رده‌ركی سه‌را رێكده‌خرێت ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ هه‌یه‌ کۆبونه‌وه‌که‌ی سبه‌ینێ له‌ کۆنترۆڵ د

Wednesday, 16/02/2011, 12:00





به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه‌له‌ماوه‌ی رابردو بڵاوكرایه‌وه‌ سبه‌ینێ‌ پێنج شه‌ممه‌ كۆبونه‌وه‌یه‌كی ناره‌زای له‌به‌رده‌ركی سه‌رای شاری سلێمانی له‌لایه‌ن تۆڕی به‌رگری له‌ماف‌و ئازادی خه‌ڵك رێك ده‌خرێت‌و له‌و كۆبونه‌وه‌دا مایكی ئازاد داده‌نرێت خه‌ڵك ره‌خنه‌و سه‌ره‌نجه‌كانی ئاراسته‌ی ده‌سه‌ڵات ده‌كات، دواتر لیژنه‌ی ئاماده‌كاری ئه‌م كۆبونه‌وه‌یه‌ ته‌واوی خاڵه‌كان ده‌گه‌یه‌نن به‌ده‌سه‌ڵات، هه‌ر به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه‌ده‌ستمان كه‌وتووه‌ له‌ئه‌ندامانی ئه‌و تۆری به‌رگری له‌ماف‌و ئازادی خه‌ڵك چه‌ند خاڵێك ئاراسته‌ی حكومه‌ت ده‌كرێت‌و ماوه‌یه‌كی زه‌مه‌نی دیاری كراو بۆ حكومه‌ت داده‌نرێت كه‌جێبه‌جێی بكات، ئه‌گه‌ر له‌و ماوه‌دا جێبه‌جێی نه‌كه‌ن ئه‌وه‌ هیچ گره‌نتیه‌ك نیه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كه‌شۆرش‌و راپه‌رین رونه‌دات.
به‌ڵام به‌هۆی ئه‌و كۆبونه‌وه‌ جه‌ماوه‌رییه‌ی ئه‌مرۆ ئه‌و هوتافه‌ جۆراوجۆرانه‌ی كه‌ده‌یان وته‌وه‌و به‌حه‌ماسه‌وه‌ ئاماده‌بوون ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ هه‌یه‌ كۆبونه‌وه‌كه‌ی سبه‌ینێ‌ ته‌شه‌نه‌ بسێنێت‌و به‌هیچ كه‌سێ‌ كۆنترۆڵ نه‌كرێت، ئه‌و كات هیچ گره‌نتیه‌ك نیه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كه‌شۆرشه‌كانی میسرو تونس له‌هه‌رێمی كوردستانیش دوباره‌ نه‌بنه‌وه‌، شایه‌نی وتنه‌ ده‌بوایه‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمی كوردستان هێنده‌ بێخه‌م نه‌بونایه‌ له‌توره‌ی خه‌ڵك، چونكه‌ ئه‌گه‌ر گه‌ل بیه‌وێت له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێردا ته‌واوی باره‌گاكانی حزب و حکومه‌ت ده‌ستی به‌ سه‌ردا ده‌گرێت


 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە