مامۆستایانی ژن لە سلێمانی بە زۆرە ملێ دەیان بەن بۆ بەردەم جەلال تاڵەبانی
Tuesday, 21/04/2009, 12:00
سەیوان هەكاری
چەند مامۆستایەك لە شاری سلێمانی رایان گەیاند : لە كاتی دەوامی ئاسایی خۆماندا ئاگادار كراینەوە دوای چەند سەعاتێكیدیکه دهبێ لە هۆڵی پێشمەرگە كۆببنەوە بۆ ئەوەی گوێ لە قسەكانی سەرۆكی بەناو كۆماری عێراق جەلال تاڵەبانی بگرن، هەر ئەو مامۆستایانەش رایان گەیاند كە ئەو كۆبوونەوەیە بە زۆرە ملێیە و، زۆربەی هەر زۆری مامۆستاكان گوتویانە نایەن بۆ ئەو كۆبوونەوەیە، بەڵام لەلایەن بەڕێوەبەرەكانیانەوە بۆ شێوازێكی زۆر نەشیاو و دوور لەهەموو ئەخڵاقیاتێكی و بە عەقڵیتەتێكی حیزبانەی دۆراوی یەكێتی بەناو نیشتمانی دۆرای ناو خەڵك و جەماوەر وەڵامیان دراوەتەوە كە ئەگەر ئامادەنەبن ئاوا لێپیچینەوەی توندیان لەگەڵ دا دەكرێت، ئەوەی جێگای سەرنجە تەنها مامۆستایانی ئافرەت ئاگاداركراونەتەوە كە دەبێێ كاتژمێر (1:00) دوای نیوەرۆ لە هۆڵی پێشمەرگەی سلێمانی ئامادەبن، بۆ ئەوەی جەلال تاَلەبانی باسی خۆفرۆشی و خاك فرۆشیان بۆ بكات، وەك چۆن رۆژێک پێش ئەو کۆبونهوه هەموو قسە قۆر و بێمانایانەی بۆ ژنانی بەزۆرە ملێی كۆبوونەوەكەی شاری سلێمانی كردی، لهو کۆبوونهوهشدا بۆ مامۆستایانی قوتابخانەكانی ئەو شارە دووبارەی کردهوه.
جگە لەوەش هەر ئەوڕۆژه لە زۆربەی قوتابخانەكانی سلێمانی بە مامۆستایانیان گوتووە كە دەبێ دەنگ بە لیستی هاوپەیمانی یەكێتی و پارتی بدەن و نابێ دەنگ بە لیستەكانی تر بدەن، بەتایبەتی لیستی نێوشێروان و كۆمەڵ و یەكگرتوو، كە ئەو زانیاریەش هەر لەسەر زاری ئەو مامۆستیانە بەدەستمان گەیشتووە.
هەروەها بەو مامۆستایانەی گوتراوە كە هەر مامۆستایەك داواكاری هەبێ له جهلال ،بۆتانی جێ بەجێ دەكات، ئەوەشیان لەلایەن مامۆستایان بەو وەسف كراوە كە ئەو جۆرە وەعد و وعودانە دەمێكە بەر لە هەڵبژاردن بۆمان كراوە و لەدوای هەڵبژاردن بووە بە بڵقی سەر ئاو، بەشێك لەو قوتابخانانەی كە بەزۆر ئاگادار كراونەتەوە قوتابخانەی پێكهاتوون (كاوە، ساڵح قەفتان، هەوری، هەرەوەز، دابان و هەژاری موكریانی) بە شێوازێكی زۆر نەشیاو دوور له پرینسیپی دیموکراسیانه هەرهشەی لە مامۆستایەكانی كردووە كە ئەگەر نەچن بۆ بەیانی توندترین سزا دەدرێن، تكایە خوێنەران ئێوە ببنە حاكمێكی حەقبێژ ، ئایا وڵات و هەڵبژاردن و گۆران بەم شێوەیە دەبێت؟!.... ئەی ئافەرین جەلال تاڵەبانی ئەی ئافهرین بەڕێوەبەرانی قوتابخانەی نەوەكانی داهاتوو
سلێمانی
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست