کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


فیدراسیۆن هه‌نگاو بۆ نیو گرنگترین ئاڵوگۆڕ ده‌نیت.کۆنفره‌نسی ئه‌وروپای هه‌ڵسوڕاوانی فیدراسیۆن به‌رپاکرا

Tuesday, 22/09/2009, 12:00


رۆژی 19.9.2009 له‌ شاری زوریخی سویسرا، به‌ ئاماده‌بونی هه‌لسوراوانی فیدراسیۆن له‌ ووڵاته‌کانی دانمارک، فنلند، سوید، به‌ریتانیا، ئه‌لمانیا، سویسرا و که‌نه‌دا، کۆنفرانسی خۆی ئه‌نجامدا به‌ مه‌به‌ستی ڕاکێشانی سه‌رنجی هه‌ڵسوڕاوانی فیداسیۆن بۆپێشهاته‌ تازه‌کان و ڕه‌وشی په‌نابه‌ران وه‌ پێکهێنانی هاوفکری یه‌کانگیری عه‌مه‌لی هه‌ڵسوڕاوان له‌ ده‌وری پرۆژه‌ داهاتووه‌کانی سکرتاریه‌تی فیدراسیۆن .
پاش ده‌قیقه‌یه‌ک وه‌ستان بۆ گیانی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی که‌ له‌ پیناو ژیانیکی باشتردا، ژیانیان له‌ده‌ستداوه‌، کۆنفره‌نس به‌ ووتاری کرانه‌وه‌ی کۆنفره‌نس که‌ له‌لایه‌ن سکرتیری فیدراسیۆنه‌وه‌ ، ده‌شتی جه‌مال پیشکه‌شکرا، چووه ‌سه‌ر برگه‌کانی تر، ‌ بریتی بوون ‌:
یه‌ک: هه‌لومه‌رجی نوێی سیاسه‌تی په‌نابه‌ری ئه‌وروپا و ئیتفاقیه‌ی حکومه‌تی عیراق. پانیلی((ده‌شتی جه‌مال، ڕیبوار عارف، جه‌مال کۆشش))
دوو: سیاسه‌تی ڕاگه‌یاندنی فیدراسیۆن پانیلی ((شه‌هاب حامید، ئاسۆ گۆران.جه‌مال کۆشش))
سێ: ریکخستنه‌کانی فیدراسیۆن پانیلی ((ئه‌حمه‌د عه‌لی و ریبوار عارف))
چوار: پیویستیه‌کانی سکرتاریه‌ت
له‌هه‌ریه‌ک له‌م ته‌وه‌رانه‌دا هه‌ڵسوڕاوانی فیدراسیۆن پێشناری عه‌مه‌لی و ئاماده‌یی خۆیان ده‌خسته‌ ڕوو بۆ هه‌نگاوه‌کانی داهاتوی فیدراسیۆن ، پاشان ئاکامگیری و بڕیارو پێشنیاره‌کانی به‌شداربوانی کۆنفرانس له‌ وته‌ی کۆتایی کۆنفرانس له‌ لایه‌ن ((ده‌شتی جه‌مال)) له‌ چه‌ند خاڵدا گه‌ڵاڵه‌ کران.
1/ گۆڕینی شێوازی هه‌ڵسوڕانی فیدراسیۆن له‌ ڕووی ناوه‌ڕۆکی سیاسی ، کۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه‌، له‌ که‌مپینێکی دژی دیپۆرته‌وه‌ به‌ره‌و ڕێکخراوه‌یه‌کی سیاسی و جه‌ماوه‌ری په‌نابه‌ران و دامه‌زراو که‌ له‌ زۆر لایه‌نی چاره‌نوسی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی په‌نابه‌ران دا چالاکانه‌ رۆل بگیریت.
2/ فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی سه‌رباری ڕیسواکردنی ئه‌و ڕێککه‌وتننامانه‌ی نێوان حکومه‌تی عێراقی و هه‌رێم له‌ گه‌ڵ ووڵاتانی ئه‌وروپا، له‌ هه‌موو شێوازێکی ناڕه‌زایه‌تی شارستانیانه‌و مه‌ده‌نیانه‌ سود وه‌رده‌گرێ له‌ پێناو پوچه‌ڵکردنه‌وه‌ی ئه‌م ڕێککه‌وتننامانه‌ به‌ ژیان و چاره‌نوسی په‌نابه‌رانه‌وه‌.
له‌ باری ڕێکخراوه‌ییه‌وه‌ سکرتاریه‌تی فیدراسیۆن ،ژماره‌یه‌ک له‌ هه‌ڵسوڕاوانی فیدراسیۆن به‌ سیفه‌تی ڕێوێژکاری سکرتاریه‌ت زیاد کرد به‌ مه‌به‌ستی گه‌وره‌کردنه‌وه‌ی خاوه‌ندارێتی فیدراسیۆن .

ـــ ڕێکخستنی کۆنفرانسی ووڵاته‌کان به‌ پێی نه‌خشه‌یه‌کی دارێژراو، ئه‌ندامگیری فراوان ،کاروباره‌کانی فیدراسیۆنی لقی کوردستان به‌رفراوان ده‌کاته‌وه‌ که‌ وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی نیازو نه‌خشه‌کانی ئاینده‌ی فیدراسیۆن بێت، له‌ پێناو توندوتۆڵکردنه‌وه‌و تێكهه‌ڵکێشانی په‌یوه‌ندیه‌کی ته‌نگاوته‌نگ له‌ گه‌ڵ سکرتاریه‌تی فیدراسیۆن ، زنجیره‌یه‌ک کۆڕوکۆبونه‌وه‌و سیمینارات سازده‌دات.
ـــ له‌ باری سیاسه‌تی ڕاگه‌یاندنه‌وه‌ : دامه‌زراندنی ده‌زگایه‌کی ڕاگه‌یاندن که‌ بتوانیت ئه‌و هه‌نگاوانه‌ چالاکتروکاریگه‌رتر بکات له‌ روانگه‌ی به‌رنامه‌ی فیدراسیۆنه‌وه‌ ، سایتی فیدراسیۆن و که‌ناڵی ئاسمانی فیدراسیۆن ده‌بوژێنێته‌وه‌ به‌ شێوه‌یه‌ک که‌ ته‌وه‌ره‌کانی هه‌واڵ و بابه‌تی زیندووی په‌نابه‌ری ، ڕێنوێنی قانوونی، مینبه‌رێکی گرنگی ناڕه‌زایه‌تی دژ به‌ سیاسه‌تی دژی په‌نابه‌ری نوێنه‌رایه‌تی بکا، له‌ پێناو تیکه‌ڵاوبوون و ئاوێته‌ بوونی په‌نابه‌ران به‌ ده‌سکه‌وته‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی ئینسانی و مۆدرێن له‌ خۆ بگرێ.
سکرتاریه‌تی فیدراسیۆن ئه‌م پرۆژه‌ی کۆنفرانسه‌ی وه‌ک خاڵیکی دره‌خشانی سیاسی له‌میژووی گه‌شه‌ی فیدراسیۆندا بۆ پیکهینانی ئینسجامی عه‌مه‌لی و فراوانکردنه‌وه‌ی سکرتاریه‌ت له‌گه‌ل ئاماده‌ییه‌کی به‌رزی ئاکتیفسته‌کان و له‌ده‌وری پرۆژه‌و کاره‌کانی فیدراسیۆندا رووبه‌روو بوه‌وه‌. له‌ نیو ئاماده‌بواندا ئه‌م که‌سانه‌ وه‌ک راویژکاری سکرتاریه‌ت به‌پیی ته‌خه‌سوسی ئیشه‌کانیان خۆیان کاندید کرد.
((1.مه‌سته‌فای حه‌سه‌نه‌ گه‌وره‌،2 نادر عه‌بدولحه‌مید، 3.خالد ئه‌حمه‌د،4 فوئاد عه‌زیز5 سه‌میره‌ ئه‌حمه‌د،6.شه‌مال ئه‌حمه‌د،.7 ڕزگار حه‌مه‌ ره‌شید، 8.شه‌هاب حامید))
ووته‌ی کۆتایی کۆنفره‌نس که‌ بریتی بوو له‌ ده‌رکیشانی پوخته‌ترین مه‌سه‌له‌ ته‌وه‌ره‌ییه‌کانی ئاکامه‌کانی بابه‌ته‌کان و له‌گه‌ل پیرۆزبایی گه‌رمی له‌ هاوڕییانی نوێی سکرتاریه‌ت سه‌رکه‌وتوانه‌ کۆتایی هات.
ئیواره‌ی هه‌مان ڕۆژ سکرتاریه‌تی فیدراسیۆنی سویسرا ئاهه‌نگیکی قه‌شه‌نگی ریکخست بۆ به‌شداربوانی کۆنفره‌نس ومیوانانیک که‌ تایبه‌ت داوه‌ت کرابوون.

ماف نه‌بیت بۆ په‌نابه‌ر..ماف نیه‌ بۆ ئینسان.

سکرتاریه‌تی فیدرسیۆنی سراسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی
21/09/2009

سکرتاریه‌تی فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عیراقی
.20.09.2009


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە