کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


به‌یاننامه‌ی فدراسیونی زیندانیانی سیاسی کوردستان سه‌باره‌ت به‌ ئه‌گه‌ری له‌سێداره‌دانی حه‌بیبۆڵا له‌تیفی

Friday, 24/12/2010, 12:00


جه‌ماوه‌ری گه‌لی كوردی تێكۆشه‌ر
بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیده‌ سه‌ربه‌رزه‌كان
بنه‌ماڵه‌ی زیندانیانی سیاسی ماندوونه‌ناس
هه‌ر وه‌ك ئاگادارن ڕژێمی كۆماری سێداره‌ زیاتر له‌ 31 ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له‌ گرتن و تیرۆر و له‌ سێداره‌دانی ڕۆڵه‌كانمان له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئێران.
دوای ئه‌نجام دانی تاوانی له‌سێداره‌ دانی پێنج لاوی كورد و به‌لووچ له‌ 9ی گوڵانی 2010 شیرین عه‌له‌م هویی و فه‌رزادی كه‌مانگه‌ر و فه‌رهاد وه‌كیلی و عه‌لی حه‌یده‌ریان و مه‌هدی ئیسلامیان.
جارێكی دیكه‌ ڕژێمی كۆماری ئیسلامی به‌ نیازه‌ ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 26/12/2010 چالاكوانی كورد حه‌بیبوڵا‌ له‌تیفی له‌ سێداره‌ بدات له‌ به‌ندی دووی زیندانی سنه‌.
بۆ ڕێگرتن له‌م تاوانه‌ی ڕژێمی ئاخوندی و ڕزگاركردنی گیانی گیراوی كورد حه‌بیبوڵا له‌تیفی فیدراسیۆنی زیندانیانی سیاسی كوردستان داوا له‌ جه‌ماوه‌ری كوردی سه‌ربه‌رزی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ته‌واوی كوردستانی مه‌زن و سه‌رجه‌م مرۆڤ دۆستان ده‌كات له‌ ناوه‌وه‌و له‌ ده‌ره‌وه‌ی ووڵات ئه‌م چالاكیه‌ مه‌ده‌نیانه‌ ئه‌نجام بده‌ن:
سبه‌ی كاتژمێر (یه‌ك)ی نیوه‌ڕۆ مان بگرن و ته‌واوی بازاڕ و دووكانه‌كان داخه‌ن.
سبه‌ی كاتژمێر (10)ی شه‌و چراكانتان بكوژێننه‌وه‌ بۆ ماوه‌ی یه‌ك خوله‌ك.
سبه‌ی شه‌و كاتی تاریك و ڕوون له‌ به‌رده‌م زیندانی سنه‌ كۆ ببنه‌وه‌ بۆ ڕێگرتن له‌ جێبه‌جێ كردنی له‌سێداره‌دانی حه‌بیبوڵا له‌تیفی.
فیدراسیۆنی زیندانیانی سیاسی كوردستان داوا له‌ هه‌موو مرۆڤ دۆستێك ده‌كات خاوه‌ن هه‌ڵوێست بێت و خاوه‌نداری له‌ زیندانیانی سیاسی كورد بكات.
فیدراسیۆن داوا له‌ سه‌رجه‌م پارته‌ سیاسیه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌كات خاوه‌ن هه‌ڵوێستی هاوبه‌ش بن بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تاوانی له‌سێداره‌دان.

‌سه‌ربه‌رزی بۆ شه‌هیده‌ نه‌مره‌كان
سڵاو له‌ زیندانیانی سیاسی كوردستان
نه‌خێر بۆ سێداره‌، نه‌خێر بۆ سه‌نگه‌سار، ئـــازادی بــۆ سه‌رجه‌م زیندانیانی سیاسی كوردستان

فیدراسیۆنی زیندانیانی سیاسی كوردستان
(24/12/2010)


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە