کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ته‌نها نیاگایه‌ک، ته‌نها هه‌ناسه‌یه‌ک، ته‌نها ئۆخخه‌یه‌ک...نیگاو هه‌ناسه‌و ئاره‌زووی هه‌زارانن وشاردراونه‌‌ته‌وه‌

Sunday, 13/12/2009, 12:00


به‌ڕیزان به‌رپرسانی ماڵپه‌ڕه‌ ئه‌لکترۆنیه‌کان وسه‌رنووسه‌ری ڕۆژنامه‌کان ونووسه‌ران
په‌نابه‌رانی عیراقی و به‌تایبه‌ت کوردستانی عیراق، رۆژگاریکی یه‌کجار سه‌خت و دژوار ده‌گوزه‌رێنن. له‌زیندان و گرتووخانه‌کانه‌وه‌، تا وه‌ڵامی ره‌دو مه‌ترسی داخستنی داوای مافی په‌نابه‌ریییان. وه‌ تا دیپۆرتکردنه‌وه‌و دانه‌وه‌یان به‌ ده‌ست پۆلیس و ده‌سه‌لاتدارانی ئیستای عیراق و حکومه‌تی هه‌ریم.....
ئازاروحه‌سره‌ته‌کانی ئه‌م جه‌ماوه‌ره‌، ماف وداخوازییه‌کانیان، ژیانیان، هه‌روه‌ک خۆیان شپرزه‌و په‌راویز خراون، ئاواش له‌ میدیاکاندا له‌م گۆشه‌و ئه‌وگۆشه‌دا، به‌ده‌رکه‌وتوون. سه‌ره‌ڕای ده‌ستخۆشی له‌و کاروبارانه‌ی هه‌ندێک له رۆژنامه‌و ماڵپه‌ڕه‌کان و له‌ نوسه‌ران و فۆتۆگرافیست و هونه‌رمه‌ندان ئه‌نجامیان داوه‌ له‌ پیناو ئه‌م کیشه‌یه‌دا . به‌لام بارته‌قای قه‌باره‌و قووڵی کاره‌ساته‌که‌ نیه‌.
ده‌زگای ڕاگه‌یاندنی فیدراسیۆن ناتوانیت چاوه‌نواڕی و پیداویستیه‌کانی ئه‌م لایه‌نه‌ی خه‌باتی په‌نابه‌ران به‌ته‌نها خۆی به‌ئه‌ستۆ بگریت.. ئه‌وه‌ی خه‌باتی په‌نابه‌رانی عیراقی وکوردستانی عیراقی تا ئیستا ناساندووه‌، به‌دلنییاییه‌وه‌ ته‌نها خودی ده‌زگای ڕاگه‌یاندنی ئیمه‌ نه‌بوو، به‌ڵکه‌ ده‌یان سایت و رۆژنامه‌و ڕادیۆی جۆراجۆر بوون.
ده‌زگای ڕاگه‌یاندنی فیدراسیۆن له‌ ئیوه‌ داواکاره‌ که‌ ئه‌م بانگه‌وازه‌ له‌ سایت ورۆژنامه‌و رادیوکاندا بڵاوبکه‌نه‌وه‌. ئادره‌سی ماڵپه‌ڕه‌که‌مان بلاوبکه‌نه‌وه‌ له‌ لینکی خۆتاندا دایبنین. ئازادیمان پێبده‌ن ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی که‌ تایبه‌تن به‌ په‌نابه‌رانه‌وه‌ بتوانین به‌کارییان بهینین. له‌سه‌ر کێشه‌ی په‌نابه‌ران ریپۆرتاژمان بۆ ئاماده‌بکه‌ن، وه‌ک هه‌واڵنیرو په‌یامنیری فیدراسیۆن کارمان له‌گه‌ل بکه‌ن. ووتارمان بۆ بنووسن.


ئادره‌سی ماڵپه‌ری فیدراسیۆن www.federationifir.com
جه‌مال کۆشش به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عیراقی [email protected]
شه‌هاب حامد به‌رپرسی سایتی فیدراسیۆن [email protected] >
ئاسۆ گۆران به‌رپرسی ئاسۆ تیفی [email protected]



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە